هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پارێزگای سەڵاحەدین داوای پشتیوانیی ئەمنی دەکات دوای هێرشێکی داعش

خالید تائی

پۆلیسی عێراق بەشداربوو لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا لە 8 تشرینی دووەم بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە زنجیرە چیاکانی مەکحول لە پارێزگای سەڵاحەدین. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق]

پۆلیسی عێراق بەشداربوو لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا لە 8 تشرینی دووەم بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە زنجیرە چیاکانی مەکحول لە پارێزگای سەڵاحەدین. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق]

حکومەتی ناوخۆیی سەڵاحەدین داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی کردووە ئەمنیەتی پارێزگاکە بەهێزبکات لە دوای هێرشێکی رۆژی شەممە (21 تشیرنی یەکەم) لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کە بووە هۆی کوشتنی 10 کەس.

قایمقامی قەزای بێجی، سەعد خەزعەل، دووشەممە بە دیارونای وت پاشماوەکانی داعش تەقەمەنییەکی دەستکردیان لە شەودا چاند کە ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاریی لەنێوان گوندی مەسحەک و زاویەدا لە ناوچەی بێجی کردە ئامانج.

خەزعەل وتی پۆلیس و سەربازان و ئەندامانی حەشدی شەعبی چوونە شوێنی رووداوەکە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان کەوتنە بۆسەیەکی داعشەوە.

وتی تەقەیان بەسەرداکرا و بووە هۆی کوشتنی نۆ کەس؛ لەنێویاندا ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی عەقید ئیبراهیم موجیل ئیبراهیم و مەدەنییەکیش.

پۆلیسی عێراق و فەرماندەکانی سوپا لە 10 تشرینی دووەم کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنێک بۆ پاککردنەوەی زنجیرە چیاکانی مەکحول لە پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین]

پۆلیسی عێراق و فەرماندەکانی سوپا لە 10 تشرینی دووەم کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنێک بۆ پاککردنەوەی زنجیرە چیاکانی مەکحول لە پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین]

پێنج کەسی دیکە لە هێرشەکەدا برینداربوون.

رێژەی کوژراوان یەکشەممە بەرزبووەوە بۆ 10 کەس دوای ئەوەی یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

هێرشەکە لە نزیک زنجیرە چیاکانی مەکحول روویدا، کە دوو هەفتە پێش ئێستا ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ئەمنی تێدا ئەنجامدرا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مۆڵگەکانی پاشماوەکانی داعش.

خەزعەل وتی هێزەکانی عێراق توانییان چەند بەشێکی خاکە دەشتەکییەکەی زنجیرە شاخەکە بە سەرکەوتوویی بپشکنن لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەمەش بووە هۆی کوشتن یان دەستگیرکردنی ژمارەیەک پاشماوەی داعش.

وتی پێش ئەوەش، ئۆپەراسیۆنی سەرکوتووی دیکەیان ئەنجامداوە و ئاماژەشی کرد بۆ ئەوەی بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵگرییەکان، تەنیا ژمارەیەک پاشماوەی داعش ماونەتەوە.

وتی بەڵام بەهۆی خاکە بەردەڵانەکەیەوە، پاشماوەکانی داعش هێشتا لەتوانایاندایە خۆیان حەشاربدەن، هەندێکجار چاوەڕێدەکەن تا فشاری ئەمنی نامێنێت پێش ئەوەی دەستبکەنەوە بە هێرشەکانی لێدە و ڕاکە کە لەڕێیانەوە هێزە ئەمنییەکان و مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج.

داواکاری بۆ هاوکاریی حکومەتی فیدڕاڵی

خەزعەل وتی لە دوای ئەم دواهەمین هێرشە، حکومەتی ناوخۆی سەڵاحەدین داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی کرد بۆ دابینکردنی ئەندامانی ئەمنیی زیاتر بۆئەوەی جێگیربکرێن لە خاڵەکانی پشکنین و بنکەی چاودێری لە زنجیرە چیاکانی مەکحول.

هەروەها داوای کامێرای دیدی شەوانە و ئامێری ئاشکراکردنی جووڵەیان کردووە بۆ یارمەتیدان لە ئاشکراکردنی جموجۆڵی چەکداراندا و داواشیانکردووە چاودێریکردنی ئاسمانی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە زیاتربکرێت.

پارێزگای سەڵاحەدین سێ رۆژی تازیەباریی بۆ قوربانیانی هێرشەکە راگەیاند، لەکاتێکدا سەدان خێزان یەکشەممە مردووەکانیان ناشت لەمیانەی مەراسیمێکی خەم و دەربڕینی توڕەییدا لە پارێزگاکە.

هێرشەکەی شەممە دووەم گەورەترین هێرشی لەوجۆرە بوو لەم مانگەدا، لە دوای رووداوەکەی 8 تشرینی دووەم کە تێیدا 11 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و پیاوانی خێڵەکی کوژران لە نزیک رەزوانییە، لە باشوری خۆرئاوای بەغدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500