هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پاڵاوگەی کەسەك له‌ عێراق دەستدەکاتەوە بە بەرهەمهێنان

خالید تائی

لەم وێنەیەدا کە 15 تشرینی یەکەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، پاڵاوگەی نەوتی کەسەك دەبینرێت کە لە کۆتایی ئایاردا دەستیکردەوە به‌ کارکردن. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی باکور]

لەم وێنەیەدا کە 15 تشرینی یەکەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، پاڵاوگەی نەوتی کەسەك دەبینرێت کە لە کۆتایی ئایاردا دەستیکردەوە به‌ کارکردن. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی باکور]

وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمی پاڵاوگەی کەسەکی نزیك بە شارۆچکەی تەلەعفەری پارێزگای نەینەوای کردەوە لە کۆتایی ئایاردا، بەرپرسانی عێراق بە دیارونایان وت.

پاڵاوگەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت بەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پێشئەوەی لە 22 ئابی رابردوودا هێزەکانی عێراق دەستی بەسەردا بگرنەوە.

بەڕێوەبەری کاروباره‌كانی نۆژەنکردنەوە له‌ کەسەك، محەمەد حەکیم، وتی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە لە 1 تشرینی یەکەم دەستیانپێکرد، دوای ئەوەی خەمڵاندن بۆ زیانەکان کرا و پلانی کار داڕێژرا.

حەکیم بە دیارونای وت: "لەکاتێکی کەمدا توانیمان بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەکە دەستپێبکەینەوە، دوای نۆژەنکردنەوەی یەکەی سەرەکیی بەرهەمهێنان، کە توانای بەرهەمهێنانی 10,000 بەرمیلی لە رۆژێکدا هەیە."

ته‌كنیكاران و ئەندازیاران چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە ئەنجامدەدەن لە پاڵاوگەی نەوتی کەسەكدا، کە زیانی گەورەی بەرکەوت بەدەستی داعش، لەم وێنەیەدا کە 15 تشرینی یەکەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی باکور]

ته‌كنیكاران و ئەندازیاران چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە ئەنجامدەدەن لە پاڵاوگەی نەوتی کەسەكدا، کە زیانی گەورەی بەرکەوت بەدەستی داعش، لەم وێنەیەدا کە 15 تشرینی یەکەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی باکور]

حەکیم وتی لەئێستادا پاڵاوگەکە 500 مەتر سێجا لە نەوتی خاو بەرهەمدەهێنێت لە رۆژێکدا، کە هەمووی تەرخاندەکرێت بۆ پێویستی سوتەمەنی کارگەی چیمەنتۆی بادوش.

وتی پاڵاوگەکە کاردەکات بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی و پلان هەیە بۆ دابینکردنی دووەمین یەکەی بەرهەمهێنان پێش کۆتایی ئەمساڵ بە توانای 10,000 بەرمیل لە رۆژێکدا.

وتیشی پلان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکە لە دوو ساڵی داهاتوودا بە زیادکردنی یەکەی بەرهەمهێنانی نوێ.

هه‌روه‌ها وتی: "بە ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستامان، دەتوانین نیوەی پێداویستیی پارێزگاکەمان دابینبکەین." وتیشی پاڵاوگەکە دەبێت بتوانێت بەتەواوی خواستی ناوخۆیی دابینبکات و تەنانەت زیادەی بەرهەمیشی هەبێت دوای نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی.

نۆژەنکردنەوە كارێكی به‌رده‌وامه‌

حەکیم وتی لەئێستادا، 350 ئەندازیار و ته‌كنیكار بەشداریده‌كه‌ن له‌ هەوڵی نۆژەنکردنەوەدا و به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن لە پاڵاوگەی کەسەكدا.

وتیشی هەوڵەکان بۆ کاراکردنی بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکە کاری کاتیشی دروستکردووە بۆ زیاد لە 100 کرێکار.

لە ئەیلولەوە، وەزارەتی نەوت توانیوێتی بەرهەمهێنان لە سێ پاڵاوگەی نەوتی دیکەدا بەگەڕبخاتەوە کە پێشتر بەهۆی داگیرکاریی داعشەوە زیانیان بەرکەوتبوو.

ئەوانه‌ش بریتین له‌ پاڵاوگەی گەیارەی نەینەوا، کە لەئێستادا ئەسفالت (قیر) بەرهەمدەهێنێت؛ پاڵاوگەی سینیە لە سەلاحەدین، کە توانای سەرەتایی بەرهەمهێنانی 20,000 بەرمیلە لە رۆژێکدا؛ هه‌روه‌ها پاڵاوگەی حەدیسە لە ئەنبار، کە لەئێستادا 10,000 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا دەپاڵێوێت.

حەکیم وتی کاری نۆژەنکردنەوە لە سمود -- گەورەترین پاڵاوگە لە عێراق -- بەردەوامە، کە پێشتر ناسرابوو بە پاڵاوگەی بێجی.

وتیشی ئەم پاڵاوگەیە "پێشتر خواستی بەنزین و نەوتی سپی بۆ تەواوی پارێزگاکانی باکور دابیندەکرد" و بەرهەمهێنان لێی لە سەرەتای 2019 دەستپێدەکاتەوە، به‌ بڕی 70,000 بەرمیل لە رۆژێکدا.

وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، عەلی خوزەیر، بە دیارونای وت کەسەك یەکێکە لە چەندین پاڵاوگە کە لە پلانی وەبەرهێناندا هەبوون پێش داگیرکاریی داعش لە 2014.

وتی ئەم پلانانە بەهۆی داعشەوە وەستان و ئاماژەشیکرد بەوەی زیانی زۆر بەر ئەو پاڵاوگانە کەوتووه‌.

وتیشی نۆژەنکردنەوەی کەسەك "بێ نکۆڵی هەنگاوێکی ئەرێنی"یە و ئاماژەیکرد بەوەی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان مانای وایە بەشێك لە خواست بۆ بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگای نەینەوا دابیندەکرێت.

خوزەیر داوای پشتگیرییکردنی هەوڵەکانی وەبەرهێنانی کرد لە کەرتی نەوت و پاڵاوگە نەوتیەکانی نەینەوادا، بەتایبەت، گەیارە و داوای گەشەپێدانی پاڵاوگەکانی کرد بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنان.

پسپۆڕێكی کەرتی نەوت، هومام شەماع، ئاماژەیكرد بە سوودی وەبەرهێنان له‌ نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی ئەو پاڵاوگە نەوتییانەدا كه‌ لەلایەن داعشەوە زیانیان لێدراوە.

شەماع بە دیارونای وت: "بۆ ئەوەی پاڵاوگەیەك لەڕووی ئابورییەوە کارابێت، دەبێت توانای بەرهەمهێنانی بۆ نەوتی پاڵێوراو کەمتر لە 50 بۆ 100,000 بەرمیل لە رۆژێکدا نەبێت."

وتیشی: "دەبێت کارەکانمان بكه‌ینه‌ دووهێندە تا بگەینە ئاستێکی بەرزی بەرهەمهێنان به‌ کوالیتی بەرز کە خواستەکان پڕبکاتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500