هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراقیەکان بزوتنەوەیەکی سیاسی نوێی هەواداری ئێران رەتدەکەنەوە

حەسەن عوبەیدی لە بەغدا

لاوانی عێراق ئاڵای وڵاتەکەیان هەڵگرتووە لەکاتێکدا بەلای وێنەیەکی سەر دیواردا تێدەپەڕن لە مەیدانی تەحریری بەغدا لە 28 تشرینی یەکەم، لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی پاککردنەوەدا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ کردنەوەی رێگەکانی ناوەندی شار کە بووبووە جێگەی خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت و دژ بە ئێران.

لاوانی عێراق ئاڵای وڵاتەکەیان هەڵگرتووە لەکاتێکدا بەلای وێنەیەکی سەر دیواردا تێدەپەڕن لە مەیدانی تەحریری بەغدا لە 28 تشرینی یەکەم، لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی پاککردنەوەدا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ کردنەوەی رێگەکانی ناوەندی شار کە بووبووە جێگەی خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت و دژ بە ئێران.

بزوتنەوەیەکی ئایینی-سیاسیی نوێ بەپشتیوانیی ئێران، عەهدوڵڵا، رووبەڕووی رەتکردنەوەی جەماوەریی بەرفراوان بۆتەوە لە عێراق، کە وەك بەشێك دەبینرێت لە هەوڵی ئێران بۆ تێکدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی عێراق، چاودێران بە دیارونایان وت.

ئێران ماوەیەکە پشتیوانی دەکات لە پێکهێنانی لایەن و بزوتنەوەی سیاسی نوێ بە ئامانجی کاریگەریدانان لەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی داهاتوو کە بڕیارە لە حوزەیرانی 2021 ئەنجامبدرێن، کە تاڕادەیەک وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران بوو.

هەوڵەکانی ئێران لە وەڵامی سەرهەڵدانی ژمارەیەك بزوتنەوەی لاوان و مەدەنیدا دێن کە لە خۆپیشاندانە جەماوەریەکاندا هاتنە ئاراوە و هەوڵی بەشداریکردن دەدەن لە هەڵبژاردنەکاندا و کاریگەری دانان لەسەر حوکمداری لە وڵاتەکەدا.

لە بەیاننامەی دامەزراندنی عەهدوڵڵادا، پیاوی ئایینی شیعە، هاشم حەیدەری، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەندامانی بزوتنەوەکە "نەوە عێراقیەکان"ی رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی و روحوڵڵا خومەینین، کە مردووە.

بزوتنەوەکە مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) لەخۆدەگرێت، کە داوای دڵسۆزی بۆ خامنەئی دەکات و مەبەستێتی پابەندبێت بە رێچکەی کەسی پێش خۆیەوە، خومەینی.

بەگوێرەی بەیاننامەی دامەزراندنەکە، "رێچکەی خومەینی تەنیا بۆ وڵاتێك، گروپێکی ئێتنی یان جەماوەری لەدژی ئەوانیدی دانەنراوە".

رەتکردنەوەی بەرفراوانی جەماوەری

عەهدوڵڵا رووبەڕووی رەتکردنەوەیەکی جەماوەریی بەرفراوان بووەوە لە عێراق، کە وەك درێژبوونەوەیەکی بزوتنەوەکانی دیکەی سەر بە ئێران دەبینرێت، وەك کەتائیب حیزبوڵڵا و روبعوڵڵا.

ئەندامێکی بزوتنەوەی مەدەنی عێراقی، عەلی دەڕاج بە دیارونای وت بزوتنەوەکە مەبەستێتی هەڵبژاردنەکان تێکبدات و سەر لە دەنگدەران بشوێنێت.

وتی پابەند نییە بە یاسای هەڵبژاردنەوە لەبەرئەوەی خۆی بە شوناسێکی ئێرانیەوە دەناسێنێت و بانگەشە بۆ دامەزراندنی ویلایەتی فەقیهـ دەکات لە عێراق، وڵاتێك کە شوێنی تایەفە و ئایین و گروپی ئێتنیی هەمەجۆرە.

وتیشی عێراق تەنیا لەلایەن دەسەڵاتی دەستور و یاسایەکەوە فەرمانڕەوایی دەکرێت.

دەڕاج وتی چاوەڕواندەکرێت بزوتنەوە و لایەنی سیاسی هاوشێوە رابگەیەنرێن، بە دوا ئامانجی ئەوەی سەر لە دەنگدەران بشوێنێرێت و لە بایەخی هێزە مەدەنیەکان و کاندیدە سیاسیەکان کەمبکرێتەوە کە بەهۆی بزوتنەوەی خۆپیشاندانەوە دەرکەوتن.

باسی لەوە کرد حەیدەری پێشتر لە وێنەدا لەگەڵ خامنەئی دەرکەوتووە و ئاماژەیکرد بەوەی بزوتنەوەکەی تەنیا دەکرێت وەك بزوتنەوەیەکی ئێرانی ببینرێت بە روکارێکی نوێوە.

سیاسییەکی عێراقی، غەیس تەمیمی وتی بزوتنەوەی وەك عەهدوڵڵا پێکهێنراون وەك بەشێك لە ستراتیژێك کە لەڕێیەوە ئێران هەوڵی دروستکردنی چەندین ناو و بزوتنەوەی چەکدار و گروپ دەدات بە کارنامەیەکی تائیفیەوە.

بە دیارونای وت مەبەستێتی سەر لە دەنگدەرانی عێراق بشێوێنێت و داوای لە عێراقیەکان کرد هیچ سەرنجێکیان پێنەدەن.

تەمیمی وتی: "ئەوە زۆر باشە دەبینم دروستبوونی ئەم بزوتنەوەیە گاڵتەی پێدەکرێت، چونکە دەریدەخات خەڵکی عێراق ئاگادارن لە مەترسیەکانی دەستێوەردانی رژێمی ئێران لە وڵاتەکە."

'دەلاقەیەکی نوێ' بۆ پاسداران

ئەندامێکی پارتی کۆمۆنیستی عێراق، فەلاح جەنابی وتی دامەزراندنی بزوتنەوە و میلیشیا نوێکانی سەر بە ئێران ئاکامی جددیان بۆسەر عێراق دەبێت، لەبەرئەوەی پابەندی ئەو کارنامانەن کە دژی رێچکەی حکومەتن.

بە دیارونای وت: "زیادبوونی ژمارەی حیزب و میلیشیاکان کێشەکان لە عێراق زیاد دەکەن و ئەمەش ئاشكرایە لە کاریگەرییاندا بۆسەر پەیوەندی نێوان بەغدا و وڵاتانی دیکە لە تەواوی جیهاندا."

وتی ئەم بزوتنەوانە کاردەکەن بۆ "دابڕینی عێراق".

داوای لە حکومەت کرد بۆ "زۆرکردن لەو لایەنانە بۆ پابەندبوون بە یاسای حیزبە سیاسیەکانی عێراق و جێبەجێکردنی یاسا لەسەریان گەر هەر تاوانێك یان کارێك ئەنجامبدەن کە دژی سیاسەتی دەوڵەت بێت یان زییان لە بەرژەوەندیەکانی بدات".

توێژەری کاروباری عێراق، فوئاد عەلی، عەهدوڵڵای لەقەڵەمدا بە "دەلاقەیەکی نوێ" کە لەڕێیەوە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەوڵدەدات بێتە نێو عێراقەوە.

بە دیارونای وت هاوڵاتیانی عێراق چاوەڕێن چارەسەرێك بۆ کێشە ئابوری و خزمەتگوزاری و موچە و کێشەکانی پەیوەست بە ئاسایشەوە بدۆزرێتەوە.

وتی بەڵام ئێران بەردەوامە لە دامەزراندنی بزوتنەوەی نوێ لەنێو عێراقدا کە داوای دامەزراندنی ویلایەتی فەقیهـ دەکەن.

وتی بەڵام خۆ ئەوە نییە ویلایەتی فەقیهـ لە ئێران سەرکەوتوو بووبێت، کە خەڵکەکەی لەبرسا دەمرن و فەرامۆشکراون و گیرۆدەی ترس و ستەمکارین.

وتیشی: "بێکاری بەرفراوانە لە ئێران و خەڵکی ئەوێ دۆخیان هیچ باشتر نییە لە خەڵکی عێراق."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

هەموو ئەو ناوانە کە ئێران و ئامادەیی میلیشیاکان و بزووتنەوەکان رەتدەکەنەوە، یەکەم لە ئایینەوە بەدوورن. دووەم، نیشتمانپەروەر نین؛ تەنها بەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوەن و ئەمەش پەیوەندیی هەیە بە کارەکەیانەوە وەک بەکرێگیراوی ئەمریکا. هەرچی ئێرانیشە، ئەوە مەسەلەی تائیفیەتە. شتێکی تر ئەوەیە کە ئێران وەک وڵاتێک کۆمەکی عێراقی کرد شەڕ دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بکات، کاتێک هەموو وڵاتان تێرۆریستانیان دەنارد. هەرچی میلیشیاکانیشە، ئەوانە عێراقین و تەنها پەیوەندیی تائیفییان هەیە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

بارودۆخی خەڵکی ئەوێ سەدان جار باشترە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی "‘بێکاری لەنێویاندا بەربڵاوە و خەڵکەکە لەوێ بارودۆخیان لە عێراقییەکان باشتر نییە".

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌