کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیکردووە بە مامەڵەی ئامادەکردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانیە پێشوەختەکان کە بڕیارە حوزەیرانی 2021 ئەنجامبدرێن، نزیکەی ساڵێك پێش کاتی ئاسایی خۆیان، بەرپرسێکی هەڵبژاردن چوارشەممە (28 تشرینی یەکەم) بە دیارونای وت.
هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەتایبەتی بۆ عێراق گرنگن، کە لە تشرینی یەکەمی رابردووەوه خۆپیشاندانی زۆری تێدا بووە دژی گەندەڵی و كردهوهكانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.
پەرلەمانی عێراق پڕە لە هاوپەیمانێتی هاوسۆزی ئێران کە دژی چاکسازییە سیاسییەکانن، چونکە دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی ئامادەییەکی بەهێزیان دهبێت لە پەرلەمانی داهاتوودا، سەرەڕای ناڕەزایی فراوانبووی جەماوەری له پێشێلکاریەکانیان کە سوود به ئێران دهگهیهنن، لەسەر حسابی عێراق.
وتەبێژی کۆمسیۆنهكه، جومانە غولای بە دیارونای وت کۆمسیۆن دەستیکردووە بە رێکارەکانی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی دەبێتەوە.
وتی لەنێو ئەمانەدا نەبوونی پشتیوانی دارایی، بەربەستەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) و ئەو راستیەی کە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن تەواو نەبووە.
پەرلەمانی عێراق پلانی داناوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێك چوارشەممە بۆ دەرکردنی ڤێرژنێکی هەموارکراوی یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن کە وڵاتەکە دابەشدەکات بۆ چەندین یەکەی هەڵبژاردن، لەجیاتی یەك یەکە.
وەك بەشێك لە ئامادەکارییەکان، ناوەندەکانی تۆماری هەڵبژاردن لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەرگاکانیان دەکەنەوە لە رۆژانی پشووی هەفتە و پشووە فەرمیەکاندا بۆ پێشوازیكردن لە دەنگدەران کە هەوڵدەدەن کارتی دەنگدانی (بایۆمەتری)یان نوێبکەنەوە. کارتە نوێکان وێنەیهكی كهسهكه و 10 پەنجەمۆر لهخۆدهگرن.
غولای وتی ناوەندەکان کارتە نوێکان بۆ ئەو کەسانەش دەردەکەن کە کارتەکانیان تێکچووه یان ونبوون و وتیشی تێچووی نوێکردنەوە لەئێستادا وەرناگیرێت.
وتیشی ناوەندەکانی کۆمسیۆن دەستیانکردووە بە تۆمارکردنی ئەو دەنگدەرە نوێیانەی بەمدواییانە گەیشتونەتە تەمەنی دەنگدان (ئهوانهی 2001 و 2002 لەدایکبوون) لەگەڵ خەڵکانی ئاوارە.
ههروهها وتی تیمە گەڕۆکەکان نێردراون بۆ دەزگا فەرمیەکان و گەڕەکەکان بۆ تەواوکردنی تۆمار و نوێکردنەوەی کارتەکانی ئەو کەسانەی ناتوانن سەردانی ناوەندەکان بکەن. لەنێو ئەوانەدا کەسانی نەخۆش و کەمئەندام و بهتهمهنان.
دڵنیابوون لە شەفافیەت
لە وڵاتەکەدا 26 ملیۆن کەس مافی دهنگدانیان ههیه.
غولای وتی کۆمسیۆنەکە تائێستا داوای 300 کیانی پێگەیشتووە کە دەیانەوێت خۆیان بپاڵێون بۆ هەڵبژاردنی نوێ و 72 كیانی دیکەش لەئێستادا لە پرۆسەی خۆتۆمارکردندان.
غولای وتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن مەبەستێتی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی بکات کە تایبەتمەندە لە تەکنەلۆژیای یاریدەدەری کۆمپیوتەری بۆ دەنگدان و ژماردنی دەنگەکان.
وتی لیژنەیەکی تەکنیکی پێکهاتوو لە نوێنەری وەزارەت و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان، بەرپرس دەبن لە چاودێریكردنی کارەکانی کۆمپانیاکە و دڵنیاییدان لەوەی پێوەرەکانی راستگۆیی و وردێتی و شەفافیەت لە پرۆسەی ههڵبژاردنهكهدا پارێزراو دهبن.
خاتوو غولای وتی کۆمسیۆنەکە چەندین هەوڵیشی بەگەڕخستووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری جەماوەری دەربارەی گرنگیی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.
وتی هەڵمەتهكهی هۆشیاری جەماوەری پۆستەر و ڤیدیۆ لهخۆدهگرێت و وتیشی ناوەندی کۆمسیۆن هەماهەنگی دەکات لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیەکان بۆ ناردنی زانیاری بە نامە بۆ مۆبایلی دەنگدەران و بۆ گەشەدان بە بەرنامەیەکی خۆڕایی کە رێبدات بە دەنگدەران بەدوای دۆخی کارتی دەنگدانەکانیاندا بچن.
وتی هاوکات، کارمەندانی کۆمسیۆن راهێنانی تەکنیکی و کارگێڕییان پێدەکرێت بۆ گەشەدان بە تواناکانیان.
کەی رێنماییەکانی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان رادەگەیەنرێت؟
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت