پارێزگای نەینەوا نوسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی خۆی کردەوە وەك ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پارێزگاکان دوای سێ ساڵ له دهستبهسهرداگرتنی پارێزگاکە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دهوه.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکانی عێراق بەفەرمی نوسینگە نوێکەی كردهوه لە 24 ئاب لەناو كۆشكی سەرۆکایەتیدا لە موسڵ.
بەڕێوبەری نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای نەینەوا، محەمەد هانی شاکر، بە دیارونای وت تیمەکەی لە شوێنێکی ترەوە لە پارێزگای دهۆکی هەریمی کوردستان کاریانکردووە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.
وتیشی: "زۆربەی کارمەندانی نوسینگەکە ئاوارەی پارێزگاکانی تر بوون و لەلایەن نوسینگەکانی هەڵبژاردنەوە وەرگیران لەو پاێزگایانەی لێی نیشتەجێبوون."
هەروەها وتی: "ئەمڕۆ دوای سێ ساڵ لە نادادپەروەری و چەوسانەوە، نوسینگەی هەڵبژاردنەکان بۆ جارێکی تر دەرگاکانی لە موسڵ دەکاتەوە بۆ کاتی هەڵبژاردنی پارێزگاکان کە بۆ نیسانی 2018 دیاریکراوە."
نوسینگەی هەڵبژاردنەکان لە نەینەوا پێشتر 170 ئەندامی تۆمارکراوی لە 27 ناوەندی هەڵبژاردن جێگیرکردووە لە سەرانسەری پارێزگاکەدا بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران بەگوێرەی سیستمی بایۆمەتری کۆمسیۆن.
شاکر وتی کردنەوەی نوسینگەی هەڵبژاردن لە نەینەوا ئاسانکاری دهكات بۆ پرۆسەی دەنگدانی دانیشتوان لەکاتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا و ئاماژەی دا بەوەی کۆمسیۆن شێوازێکی پێشکەوتوو پەیڕەودەکات بۆ دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامەکان.
ئاماژەیەکی سیمبۆڵی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، داود جوندی، جەختیکردە لهسەر مانا مۆراڵی و سیمبۆڵیەکانی دووبارهکردنەوەی نوسینگەی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکەدا.
جوندی بە دیارونای وت: "ئەم هەنگاوە مانای وایە پارێزگاکە دەتوانێت چەندین ساڵی چەوسانەوە، دیکتاتۆری، نەزانی و دواکەوتوویی لەژێر فەرمانڕەوایی داعشدا وەلابنێت."
وتیشی کردنەوەی نوسینگەی هەڵبژاردنەکان مانای ئەوە دەگەیەنێت نەینەوا لەرووی کارگێڕییەوە كارابۆتهوه و ئاماژەیهك دەدات بە دانیشتوان كه ژیان بەرەبەرە ئاسایی دەبێتەوە.
جوندی وتی دانیشتوانی موسڵ جارێکی تر دەتوانن ئاسودەبن و مافی دیموکراتیانەی خۆیان بەکاربهێنن بۆ دەنگدان بەگوێرەی دەستور "وەك هەر عێراقییەکی پارێزگاکانی تر لەسەرانسەری وڵاتدا."
وتیشی ژیان لەژێر دەستی داعشدا وای لەخەڵك کرد زیاتر هۆشیار بن سەبارەت بەو جۆرە ژیانەی دەیانەوێت هەیانبێت لە قۆناغی دوای داعشدا.
هەروەها وتی: "دەنگدەران لە موسڵ بۆ ماوەیەکی درێژ و بەسەختی بیردەکەنەوە پێش دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان لەسەر بنچینەی ئەو ئازار و ئەشکەنجەیەی لەژێردەستی داعشدا پێیدا تێپەڕیون."
کۆسپەکانی بەردەم هەڵبژاردن
جوندی وتی هێشتا حکومەتی ناوخۆیی نەینەوا پێشبینی دەنگدەرێکی کەم دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
وتیشی: "ژمارەی ئاوارەکان زۆرە و زۆربەیان ناتوانن لەکاتی خۆیدا بگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردنەکان كه بڕیاره لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتودا ئهنجامبدرێت." ههروهها وتی ئهمه کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر رێژەی بەشداریکردن بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، هییام عەبداڵ، وتی ئاوارەکان تەنیا کێشە نابن کە کاربکەنە سەر رێژەی بەشداریکردن، بهڵكو بارودۆخی ئەمنیش هێشتا بەتەواوی جێگیرنەکراوە لەچەندین شاری پارێزگاکەدا.
وتیشی پێویستە خزمەتگوزاریەکان دەستپێبکهنهوە لە ناوچە ئازاکراوەکاندا، بەتایبەتی بۆ ئاسانکاریی گەڕانەوەی ئاوارەکان.
هەروەها وتی: "رۆژئاوای موسڵ هێشتا لە خزمەتگوزاریەکان بێبەشه کە کۆسپدەخاتە بەردەم دانیشتوان تا بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و لەئەنجامدا کاریگەریی دهبێت بۆ رێژەی دەنگدەران."
کارێك
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
سڵاوتان لێبێت! من بەشداریمکرد لە هەڵبژاردنەکاندا پێش هاتنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش). من بەخششە تەرخانکراوەکەم وەرنەگرت. ئایا ئەمە هەیە؟
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
کۆتایی بە گەندەڵی رژێم بهێنن.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت