نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە (27 تشرینی یەکەم) رایگهیاند كه کۆبوونەوەیەکی نوێ بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی سوریا کە پلانی بۆ دانرابوو ئەم مانگە ببهسترێت، روونادات، بەڵام بەهیوابوو لە تشرینی دووەمدا ببهسترێت.
دوای گەشتێك بۆ دیمەشق، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریا گیەر پیدەرسن وتی هیچ رێکەوتنێك نییە لەسەر کارنامەی کۆبوونەوەیهك لە تشرینی یەکەمدا لە جنێڤ بەمەبەستی پێداچوونەوە بە دەستوری سوریادا.
لە کۆبوونەوەیەکی ئینتەرنێتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا پیدەرسن وتی: "هێشتا نەگەیشتووین بە رێکەوتن."
وتی: "بەڵام ئهگهر رێکەوتنی تەواو پشتڕاستکرایەوە، پلانەکە ئهوه دهبێت كه لە تشرینی دووەمدا كۆبوونهوه بكرێت،" بەبێ ئەوەی پشتڕاستی بهرواری 23 تشرینی دووەم بکاتەوە کە لەلایەن هەندێك دبلۆماتەوە باسکرابوو.
ئەوە دەبێتە کۆبوونەوەی چوارەمی گروپە بچوکەکەی چاکسازی دەستوریی و نزیکەی 45 نوێنەری سەرۆکی رژێمی سوریا بەشار ئەسەد و ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی تێدایە.
جێگری نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان، ریچارد میڵز، نەبوونی پێشڕەویی لهقهڵهمدا بهوهی "ههم جێی داخه و ههم پهسهندنەکراوە".
میڵز وتی: "پێمانوایە ئێستا کاتی ئەوەیە بە رژێمی ئەسەد بوترێت ئیتر بەسە."
باڵیۆزی فەرەنسا، نیکۆلاس دی ریڤیری، رژێمی ئەسەدی تۆمەتبارکرد بەوەی یاری بە کات دەکات.
وتی: "پرۆسەی سیاسی گەیشتۆتە بنبەستی تەواو" و دەستکەوتەکانی لیژنەی دەستوریی تائێستا لهقهڵهمدا بهوهی "شتێکی ئەوتۆ نین".
گوشار بۆ 'چارەسەرێكی سیاسیی گشتگیر'
ئەمریکا و فەرەنسا دەیانەوێت چارەسەرێكی سیاسی گشتگیر لە سوریا و بەپرسیارێتی بەرامبەر تاوانهكان ببینن، دوای نزیکەی دەیەیەك لە شەڕ کە ژیانی زیاد لە 380,000 کەسی کۆتایی پێهێناوە.
بەڵام ئەسەد، بەپشتیوانی روسیا و ئێران، زۆرینەی وڵاتەکەی کۆنترۆڵکردۆتەوە.
پرۆسە دەستوریەکە، کە تشرینی یەکەمی 2019 دەستیپێکرد، نیازی نوسینەوەی رەشنوسێکی دەستوورە کە هەموو لایەنەکان پهسهندی بکەن و رێخۆشکەری بکات بۆ هەڵبژاردنەکان.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی، مارك لۆوکۆك لە کۆبوونەوەیەکدا وتی نەتەوە یەکگرتوەکان هەوڵی بهدهستهێنانی 211 ملیۆن دۆلاری دیکە دەدات بۆ شەڕکردن دژی کۆڤید-19 لە سوریا.
وتی پارەکە بەکاردەهێنرێت بۆ دابینکردنی شتومەکی تەندروستی، باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئاو، پاکژکردنەوەی کەمپەکانی ئاوارەکان و باشترکردنی دۆخی خوێندنگەکان.
لۆوکۆك وتی دەکرێت کەیسی "زۆر زیاتر"ی کۆڤید-19 له سوریا ههبێت وهك لەوەی بەشێوەیەکی فەرمی راگەیەندراوە و نیگەرانیی تایبەتی دەربڕی لە بڵاوبوونەوەی پەتا جیهانیەکە لە کەمپە جهنجاڵهكاندا.