"ئاگربەستە مەرجدارەکە" کە ئهو میلیشیا عێراقییه ناودارانهی لهلایهن ئێرانهوه پشتگیری دهكرێن یەکشەممە (11 تشرینی یەکەم) رایانگەیاند "هیچ بەهایەکی نییە" و تەنیا بەرپرسیارێتییان پشتڕاستدهكاتهوه لە بەئامانجکردنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دی لە وڵاتەکەدا، شرۆڤەکارێکی عێراقی بە دیارونای وت.
وتەبێژی کەتایب حیزبوڵا، محەمەد موحی وتی گروپێک کە لە یەکە چەکدارەکان پێکهاتووە رێکەوتوون لەسەر ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی هێرشەکان بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە بەغدا بوەستێنێت بەو مەرجەی واشنتۆن خشتەی کاتیی کشاندنەوەی هێزەکانی ئاشکرابکات.
موحی وتی ئەم بە ناوی کۆمسیۆنی هەماهەنگی بەرگریی عێراقهوه قسەدەکات، کۆمەڵەیەک کە له بەیاننامەیەکی هاوشێوەدا یەکشەممە راگەیاندرا. گوماندهكرێت کۆمسیۆنەکە رۆكهشێك بێت بۆ زۆربەی میلیشیا ناودارهكانی سەر بە ئێران، لەنێویاندا کەتایب حیزبوڵا، عەسایب ئەهل حەق و نوجابە.
نزیکەی 90 هێرشی موشەکی لە کانونی دووەمەوە ئەمریکایان لە عێراق کردۆتە ئامانج، لهنێویاندا هێزەکانی كه لە بنکە عێراقیەکانن و هەروەها باڵیۆزخانەکەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە ئەمنیەتێکی پتەوی هەیە.
کەتائیب حیزبوڵا، کە رادیكاڵترینی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانه، بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن واشنتۆنەوە تۆمهتباركراوه به هێرشەکان.
بەڵام گروپی بچووکتر و نوێتر، کە شارەزایان دەڵێن تەنها بۆ پەردەپۆشکردن و کەمکردنەوەی سەرنجە لەسەر میلیشیا بەهێزترەکان، بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکان دەگرنە ئەستۆ بەو هێرشەشەوە کە کاروانێک کرابووە ئامانج کە یەکشەممە بەرەوە بنکەیەکی ئەمریکی لە دیوانیە، باشوری وڵاتەکە لە رێگەدابوو.
لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی
رۆژنامەوانێكی عێراق و شرۆڤەکاری سیاسی، زیاد شەنگالی بە دیارونای وت گفتوگۆکانی کەتایب حیزبوڵا دەربارەی ئاگربەستێکی مەرجدار "هیچ بەهایەکی نییە، لەکاتێکدا گروپەکە و هەموو میلیشاکانی دیکەی سەر بە ئێران جێگەی متمانە نین، هیچ بەیاننامەیەکی سەرکردەکانیشیان بەجددی وەرناگیرێت".
بەڵگەی ئەمەش هێرشەکەی یەکشەممەیە لە دیوانیە سەرباری راگەیاندنی "ئاگربەستەكه".
وتی: "ئەو میلیشیانه تەنیا دەیانەوێت سەروەریی عێراق پێشێلبکەن بۆ رازیکردنی ئێران" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی هێرشەکان "بوونەتە هۆی کوشتن و تۆقاندنی خەڵکی مەدەنیی بێتاوان لە ماڵەکانیاندا".
ئەو ئاگربەستەی راگەیاندراوە ددانپێدانانێکی روونی لەئەستۆگرتنی ئەنجامدانی هێرشەکانە لەلایەن کەتایب حیزبوڵاوە، دوای ئەوەی پێشتر نکۆڵییان لێدهكرد.
کشانهوەی سەربازانی ئەمریکا
واشنتۆن هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق کردووە، ئهگهر هێرشە موشەکییەکان نهوەستێنرێن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێنجشەممە رایگەیاند کە لیژنەیەکی دروستکردووە کە لەگەڵ ئەمریکا هەماهەنگدەبێت بۆ دروستکردنی خشتەی کاتی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە وڵاتەکە.
دروستکردنی لیژنەکە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە دێت لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق لهم هاوینهدا.
لە ئابدا، سەرەکوەزیران مستەفا کازمی سەردانی واشنتۆنی کرد بۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و خشتەیەکی سێ ساڵییان بۆ کشانەوەی ئەمریکا دانا.
هاوکار پێنجشەممە، ئەمریکا ماڵپەڕی کەتایب حیزبوڵای داخست بە پەیامی "فەرمانی دەستبەسەرداگرتن" كه لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە لەسەر لاپەڕەکە نووسرابوو.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، كهناڵهكانی راگهیاندنی ئیتیجاه و نوجهباش لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بلۆککران. ئەو کەناڵانە هی ئەو میلیشیانهن کە لەو چەکدارە عێراقییانە پێکدێن کە لەلایەن ئێرانەوە چهكدار و هاوکاری دارایی دەکرێن.