هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

تورکیا زیندانی هه‌تاهه‌تایی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر هێرشبه‌ری سه‌ر یانەیەکی شەوانەدا

ئاژانسی فرانس پرێس

هاوڕێیەکی قوربانییەك پرسە دەگێڕێت لەتەنیشت وێنەکانی قوربانیەکانه‌وه‌ لە یانەی شەوانەی رێینا لە 2 کانونی دووەم 2017، رۆژێك دوای ئەوەی چەکدارێكی داعش 39 کەسی کوشت لە هێرشێکدا بۆسه‌ر ئه‌و یانە شەوانەیە کە ئاهەنگگێڕان تێیدا ئاهەنگی ساڵی نوێیان دەگێڕا. [ئۆزان کۆسە/ئاژانسی فرانس پرێس]

هاوڕێیەکی قوربانییەك پرسە دەگێڕێت لەتەنیشت وێنەکانی قوربانیەکانه‌وه‌ لە یانەی شەوانەی رێینا لە 2 کانونی دووەم 2017، رۆژێك دوای ئەوەی چەکدارێكی داعش 39 کەسی کوشت لە هێرشێکدا بۆسه‌ر ئه‌و یانە شەوانەیە کە ئاهەنگگێڕان تێیدا ئاهەنگی ساڵی نوێیان دەگێڕا. [ئۆزان کۆسە/ئاژانسی فرانس پرێس]

دادگایەکی تورکیا دووشەممە (7 ئەیلول) سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی سەپاند بەسەر چەکدارێکی ئۆزبەکیدا کە 39 کەسی کوشت لە هێرشێكدا بۆسەر یانەیەکی شەوانە له‌ ئەستەنبوڵ، چەند خولەکێك دوای سەریساڵی نوێی 2017.

ئاژانسی ئەنادۆڵو رایگەیاند كه‌ دادگای تاوانی ئەستەنبوڵ 40 سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی سەپاند بەسەر عەبدولقادر ماشاریپۆڤدا -- هه‌ر سزایه‌ك بۆ هەر یه‌ك له‌ قوربانیەكان و یەکێکیش له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کوشتارەکەی -- به‌رامبه‌ر "کوشتاری بەئەنقەست" و "پێشێلکردنی دەستوور".

ماشاریپۆڤ سزایەکی دیکەی جیاوازی وه‌رگرت، 1,368 ساڵ زیندانی له‌سه‌ر هەوڵی کوشتن و پێشێلکردنی یاسای چەك.

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی یانەی شەوانەی رێینا راگەیاند کە دەڕوانێت به‌سەر به‌نده‌ری بۆسفۆرۆسدا.

ماشاریپۆڤ رایگەیاند كه‌ فەرمانی هێرشکردنی لە داعشەوە لە شاری رەققەی سوریا پێگەیشتووە ، بەگوێرەی راپۆرتەکانی میدیای تورکیا، کەمێك دوای هێرشەکە.

له‌ هێرشەکەدا 27 بیانی کوژران، لەنێویاندا خەڵکی لوبنان، سعودیە، عێراق و مەغریب.

ئەنادۆڵو رایگەیاند كه‌ دادگاکە سزای 1,432 ساڵیشی سه‌پاند بەسەر هاوتاوانباردا، ئیلیاس ماماساریپۆڤ، له‌سه‌ر یارمەتیدانی بۆ پلاندانان بۆ هێرشەکە.

ماشاریپۆڤ دەستگیرکرا دوای بەدواکەوتنێکی هه‌ماهه‌نگیكراو لە 17 کانونی دووەم 2017.

لەوکاتەوە تورکیا هەڵمەتەکانی دژی داعش لە وڵاتەکە و دەرەوە پەرەپێداوە.

هەفتەی رابردوو، حکومەت دەستگیرکردنی گومانلێكراوێكی ئەندامی داعشی راگەیاند کە گوایا سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنه‌كانی گروپه‌كه‌ی کردووە لە تورکیا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500