توركیا رۆژی چوارشه‌ممه (4 كانونی دووه‌م) وتی ئه‌و چه‌كداره‌ی ناسیوه‌ته‌وه كه له‌پشت هێرشه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی ئهستهنبوڵهوهیه كه 39 كه‌سی تێداكوژرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له‌و 39 كه‌سه‌ی له هێرشه‌كه‌دا كوژران، كه به‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه راگه‌یه‌نرا، 27 كه‌سیان بیانی بوون، له‌وانه هاوڵاتیانی لوبنانی، سعودی، ئه‌رده‌نی، عێراقی، تونسی و مه‌غریبی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه، مهڤلوت چاڤوشئۆغلو، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی ده‌وڵه‌تیی وت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناوێك بدات: "ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسیاره له هێرشه‌كه، ده‌ستنیشانكرا."
وتی: "هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی به‌رده‌وامن." وتیشی ئه‌و ماڵه‌ی گومانلێكراوه‌كه لێی ده‌ژیا "پشكنراوه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئه‌نادۆڵ، له شاری ئیزمیر له خۆرئاوای توركیا، لانیكه‌م 20 كه‌س، له‌نێویاندا 11 ژن، ده‌ستبه‌سه‌ركران وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه.
ئاژانسه هه‌واڵیه‌كه وتی خه‌ڵكی ئاسیای ناوه‌ند و سوریا بوون، له‌كاتێكدا ئاژانسی هه‌واڵی دۆغان وتی ئه‌ندامی سێ خێزان بوون.
دهستگیرکردنە نوێكان ژماره‌ی سه‌رجه‌می ده‌ستگیركراوان ده‌گه‌یه‌نێته لانیكه‌م 36 كه‌س، له‌نێویاندا دوو بیانی كه له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیه‌وه دەستبەسەرکران له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ رۆژی سێشه‌ممه.