واژۆکردنی رێکەوتننامەیەکی نوێی سەربازی لەنێوان رژێمی سوریا و ئێراندا کردەیەکی هەستیارە کە رەوایەتی زیاتر دەدات بە ئامادەیی سەربازیی ئێران لە سوریا و دەبێتە هۆی زیادکردنی بارگرژییەکان لە وڵاتەکە و ناوچەکە، شرۆڤەکاران بە دیارونایان وت.
وتیان رێکەوتننامەکە لێدوانەکانی پێشووی ئێران رەتدەکاتەوە کە تێیاندا کۆماری ئیسلامی جەختیکردبووهوە لەوەی هێزەکانی لە سوریا تەنیا بۆ دابینکردنی پشتیوانی و راوێژکاری ئامادەییان هەیە.
وەزیری بەرگری سوریا، عەلی عەبدوڵا ئەیوب لەگەڵ سوپاسالاری هێزە چەکدارەکانی ئێران، محەمەد باقری، له 8 تەمموز لە دیمەشق کۆبووهوە بۆ واژۆکردنی 'رێکەوتننامەیەکی هەمەلایەنهی سەربازی'.
رێکەوتننامەکە داوای بەهێزکردنی سەربازی و هەماهەنگی سەربازی دهكات لەنێوان دوو وڵاتەکەدا، هەروەها نوێکردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا کە لەلایەن ئێرانەوە دابیندەکرێت.
لێکۆڵەری سیاسی، عەبدول نەبی بەكار بە دیارونای وت گرێبهستهكه پێکدێت لە "زنجیرەیەک رێکەوتنی ئابوری، کەلتوری، دارایی و پیشەسازی" کە سوریا دەخاتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
بەگوێرەی بەكار، رێکەوتننامەکە چەندین بڕگەی پەیوەندیدار بە سیستمی بەرگری ئاسمانی و موشەکییهوه لەخۆدەگرێت -- ئەو سیستەمانەی كه وهك وتی "ئازادییەکی زیاتر دەبەخشن بە ئێران و گروپەکانی ههواداری لە سوریا".
وتیشی رێکەوتننامەکە ئەو سەختیانە چڕتردەکاتەوە کە رژێمی سوریا لە ئەنجامی سیاسەت و هاوپەیمانێتیەکانی رووبهڕووی دەبێتەوە، هەروەها نەهامەتیەکانی گەلی سوریاش زیاتردەکات، لەکاتێکدا رێکەوتننامەی لەمشێوەیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەوروژێنێت.
وتی لەکاتێکیشدا دێت کە هەوڵە نێودەوڵەتیەکان سەرنجیان خستۆتە سەر سنووردارکردنی ئامادەیی ئێران لە ناوچەکە و فشارخستنە سەر ئێران بۆ وەستاندنی چەکدارکردنی گروپە بریكارهکانی.
گرێبهستهكه 'ئامادەیی سوپای پاسداران بەهێزتردەکات'
هەرچەندە بەگوێرەی فەتحی سەید لە ناوەندی شەرق بۆ لێکۆڵینەوە هەرێمی و ستراتیژییەکان، ئەم رێکەوتنە هیچ شتێکی نوێی زیادنەکردووە.
لێکۆڵەرەکەی بواری پەیوەندیەکانی ئێران بە دیارونای وت ئهو رێکەوتننامەیە یهكدهگرێتهوه لهگهڵ ئهوهی پێشتر ههبووه به "رەوایەتیدان بە ئامادەیی ئێران" لە سوریا.
سەید وتی ئێران خۆی ئامادەییەکی سەربازی و ئەمنیی لە سوریا هەیە. بۆ سیستمی بەرگری ئاسمانی و موشەکییەکەش، راپۆرتەکان دەریدەخەن کە ئێران ماوەیەک پێش ئێستا گواستوونێتیەوە بۆ سوریا و ئێستا "بەشێوەیەکی یاسایی پەردەیان لەسەر لادەدرێت".
وتیشی رێکەوتننامەکە پهسهندکردنی "ئهمری واقعی سوپای پاسداران و هاوپەیمانە سوریەکانێتی".
رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت هاوکات رێکەوتننامەکە "کردەیەکی وروژێنەرە لەلایەن هەردوو رژێمی سوریا و سوپای پاسدارانەوە".
روونیکردەوە کە لهبهرئهوهی هاوکاتە لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای سیزەری 2019 بۆ پاراستنی مەدەنییەکانی سوریا و داواکارییەکانی درێژکردنەوەی ئابڵوقهی چەک لەسەر ئێران.
عەبدوڵا وتی رێکەوتننامەکە ئەو بارگرژییەی ئێستا لە سوریا هەیە، زیادتردەکات، چونکە بەشێکی زۆری گەلی سوریا ئێران و ئامادەیی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی ههواداریان رەتدەکەنەوە.
وتیشی رێکەوتننامەکە "رێدەدات بە رژێمی ئێران تا ئامادەیی خۆی لە دیمەشق و دێرە زوور فراوانبکات و ئەمەش رێخۆشدەکات بۆ سوپای پاسداران گەنجان رابكێشێته نێو ریزەکانیەوە".
بۆچی دهبێت تهركیز بخهنه سهر ئامادهیی ئێران له سوریا سهرباری ئهوهی بهشێكه له رێكهوتنێك لهنێوان ئهو دوو وڵاتهدا؟ لهههمانكاتدا ئهمریكا به نایاسایی و ناڕهوایی ئامادهیی ههیه له سوریا و كهس ناوێرێت باسی بكات.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت