لەڕێگەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە، ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی خۆی لە سوریا لە دوورمەودادا، پسپۆڕانی کاروباری ئێران وتیان.
پسپۆڕان هۆشدارییان دا بە دیارونا كه ئەم هەنگاوە، كه رێککەوتنە سەربازییەکانی ئەمدواییە لەگەڵ رژێمی سوریا پێشبینی روودانیان دهدا، هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە.
سکرتاریەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی بەرگری ئێران لە بەیاننامەیەکی 20 تشرینی دووەمدا رایگەیاند ئێران و سوریا چەندین رێککەوتنی سەربازیی نوێیان واژۆکردووه لەکاتی سەردانەکەی 17 تشرینی یەکەمی سەرۆك ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا، لیوا محەمەد باقری، بۆ دیمەشق.
لەمکاتەدا و لەژێر فەرمان و سەرپەرشتی راستەوخۆی رابەری باڵای ئێراندا، عەلی خامنەئی، ئێران رێککەوتنێکی سەربازیی فەرمی لەگەڵ رژێمی سوریا واژۆکرد بۆ بەردەوامی و فراوانکردنی ئامادەیی سوپای پاسداران لە سوریا.
بەگوێرەی ئەو ئەنجومەنە، کە خۆی بە پەرلەمانی مەنفا لەقەڵەمدهدات، رێککەوتنەکە هەوڵیدا پاساوی یاسایی و نێودەوڵەتی ببەخشێتە بوونی ئێران له سوریا.
رێککەوتنێکی دیکە کە لەوکاتەدا واژۆکرا، بۆ دامەزراندنی كۆمهڵێك کارگەی نوێی چەك بوو لە سوریا و نۆژهندكردنهوهی چەند کارگەیەکی چەکی رژێمی سوریاش لەناو سوریادا لەلایەن پاسدارانەوە.
بەیاننامەی ئەنجومەنەکە رایگەیاند لەکاتی کۆبوونەوەکەدا، باقری بەڵێنی خێراکردنی گواستنەوەی چەکی دا بە رژێمی سوریا.
بوونی دوورمەودا لە سوریا
توێژەری ناوهندی شەرق بۆ توێژینەوە هەرێمی و ستراتیژییەکان، فەتحی سەید، کە شارهزای كاروباری ئێرانە، وتی: "ئێران بەتەواوی بەئاگایە لەوەی شەڕی سوریا نزیکە لەکۆتاییەوە و گرنگیهكان زیاتر و زیاتر دەدرێن به ناوخۆی سوریا."
سهید بە دیارونای وت رژێمی ئێران کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە بوونی بەردەوامی سوپای ئێران و میلیشیاکانی سەربە پاسداران لە سوریا بە بەدەستهێنانی پشتیوانییەکی یاسایی و ئاماژەیکرد بەوەی کە رێککەوتنەکان شەرعیەت بە بوونی دەدەن.
وتی: "سوپای پاسداران دەشیەوێت دەستکەوتەکانی لە سوریا بپارێزێت، ئهگهر فەرمانڕەوایی سەرۆك بەشار ئەسەد وەستێنرا."
وتیشی تاکەڕێگەیەك بۆ بەدەستهێنانی ئەمە، رێککەوتنێکی دوولایەنەیە کە دەوڵەتی سوریا پابهندبكات بە قایلبوون بە بوونی بنکە سەربازییەکانی ئێرانەوە.
روونیشکردەوە كه سڕینەوەی ئەم گرێبەستانە لەلایەن حکومەتی نوێوە پێویستی بە دانوستانی دوورودرێژە و ئاماژەیکرد بەوەی ئێران باجێکی گەورە دەسەپێنێت بەرامبەر ئەوە.
سەید هۆشداریدا له دامەزراندنی کارگەکانی چەکی ئێران لە سوریا و ئاماژەیکرد بەوەی دەکرێت چەك دابەشبکرێت بەسەر گروپەکانی سەر بە پاسداراندا لە ناوچەکەدا.
گرژیهكان لەگەڵ ئێران لە لوتکەدان
شیار تورکۆ، کە ئەکادیمیەکە توێژینەوە لە کاروبار و دارایی پاسداران دەکات، وتی: "بوونی بەردەوامی هێزە ئێرانیەکان و پاسداران لە سوریا بابەتێکی زۆر جدییە، چونکە بێگومان گروپەکانی سەر بە پاسداران بەهێزدەکات."
لهنێو ئهوانهدا حیزبوڵا، حەرەکهت نوجەبا، لیوای فاتمیون و گروپی دیکە له سوریاو لوبنان و عێراق ههن، توركۆ بە دیارونای وت.
تورکۆ هۆشداریدا لەوەی ئەم گروپانە دەکرێت کاریگەرییان هەبێت بۆ سەر "ئازادییه رۆژنامەوانی و تاکەکەسیهكان بەجۆرێک کە دژی ستاندەرە هەرە نزمەکانی دیموکراسین" لە وڵاتانی خۆیاندا، چونکە ئەوانە تەنیا ئامرازی پاسدارانن.
پرۆفیسۆری یاسای تاوانکاری لە زانکۆی قاهیرە و توێژەر لە ناوهندی هەرێمی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان، وائیل شەریمی، وتی بوونی گروپەکانی سەر بەئێران "لەکاتێکدایە کە ململانێ لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و ئێراندا لە لوتکەدایە".
شەریمی بە دیارونای وت: "دەوڵەتانی عەرەبی بەروونی وتوویانە کە دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکانی ناوچەکەدا دوژمنکارانە و پهسهندنەکراوە."
وتی بوونی بەردەوامی ئەم گروپانە گرژی زیاتردەکات، کە دەکرێت بگاته پێکدادانی راستەوخۆ گەر دهسهڵات بهسهر دۆخەکەدا لهدهست دەربچێت.
بنکە سەربازییهكان 'هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراو'
شەریمی وتی دەربارەی بنکەکانی ئێران لە سوریا، ئەوانە "بێگومان لەوێن بۆ پاراستنی بوونی ئێران و خەونی ئێران بۆدامەزراندنی رێڕەوێك لەنێوان بەیروت و تاراندا".
وتی بنکە سەربازییەکان "هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراو" دههێننهكایهوه چونکە ئاماژەدهكهن به ئەگەری دەستتێوەردان لە هەرکاتێکدا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان.
بەرژەوەندییەکانی ئێران لە سوریا زۆرن و زۆربەشیان بەرژەوەندی ئابووریی پەیوهستن بە بهروبوومه نەوتیهكانهوه، لهپاڵ کەرته ئابوری و داراییهكانی تردا.
شهریمی وتی لەبەر ئەم هۆیە، ئێران مەرج دادەنێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە وڵاتانی ژێر نفوزی خۆیدا، بەتایبەتی بە قۆستنەوەی بازاڕەکانی لە سوریا، لەپاڵ لوبنان و عێراقدا.