ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە جەختکردنەوە لە هەوڵەکانی بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی "ئێران ئازاری زیاتری جیهان نادات" دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەینی (14 ئاب) پڕۆژە بڕیارێکی ئەمریکای رەتکردەوە بۆ درێژكردنهوهی ئابڵوقهی چەک بۆسەر ئێران.
شرۆڤەکارانی هەرێمی بە مەشاریقیان وت ئێران هێشتا وەک هەڕەشەیەکه بۆ هەرێمەکە و ناوچەکانی دیکە، چونكه بەردەوامە لە گەشەپێدانی بەرنامە موشەکییەکەی لەژێر ئەو سزا ئابوورییانەی لهئارادان، کە تا 18 تشرینی یەکەم کاریگەرییان دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وتی: "ئەمریکا دەیەوێت دڵنیاببێتەوە کە ئێرانییەکان و ئەم رژێمە، ئهم رژێمە سیۆكراتییه، چیتر توانای نییە ئازاری زیاتری جیهان بدات."
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ شەممە پهیمانیدا کە یەکلایەنە سزاكانی سەر تاران نوێدەکاتەوە، کە رەنگە لەم هەفتەیەدا رابگەیەندرێت.
![پاشماوەی ئەو موشەکانەی لەلایەن حوسییەکانهوه نران به دهزگا نەوتییهكانی ئارامکۆی سعودیەوە لە شوباتدا، لێرەدا دهبینرێن، کە دهركهوت ههمانشێوهی ئهوانه بن كه لهلایهن ئێرانهوه دروستکراون. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی سعودی پرێس]](/cnmi_di/images/2020/08/20/25591-Houthi-missile-remnants-600_384.jpg)
پاشماوەی ئەو موشەکانەی لەلایەن حوسییەکانهوه نران به دهزگا نەوتییهكانی ئارامکۆی سعودیەوە لە شوباتدا، لێرەدا دهبینرێن، کە دهركهوت ههمانشێوهی ئهوانه بن كه لهلایهن ئێرانهوه دروستکراون. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی سعودی پرێس]
ترەمپ وتی: "دەیانخەینەوە سەر دۆخی پێشوویان."
ئەم وتەیەی ئاماژە بوو بەو گریمانهیهی کە ئەمریکا وەک "بەشداربوویەک" دەمێنێتەوە لە رێکەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی 2015، سەرباری کشانەوەی لە رێکەوتننامەکە، دەشتوانێت سزاکان بگەڕێنێتەوە ئەگەر ببێنێت ئێران پێشێلی رێکەوتننامەکە دەکات.
سهرپێچییه بەردەوامەکانی ئێران
وانەبێژ لە بەشی زانستی سیای له زانکۆی شا سعود لە ریاز، عەبدوڵا دەخیلی وتی: "ئێران بەردەوامە لە رەتکردنەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرباری کەمیی پەیوەستبوونیان پێوەی، تەنانەت پێشێلکاریی بەردەوامی بەئەنقەستی ئابڵوقهی چەکی نەتەوە یەکگرتوەکان بەگوێرەی پڕۆژە بڕیاری ژمارە 1929 لە حوزەیرانی 2010."
بە مەشاریقی وت: "ئەمە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان خۆیەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن سکرتێری گشتییهوه، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، پێشکەشکرا کە پشتڕاستیانکردەوە [ئەو موشەکە بەکارهاتوانەی] هێرشەکان بۆسهر کۆمپانیای سعودی ئارامکۆ کە خرایهپاڵ حوسییەکان، ئێرانی بوون."
حوسییەکان [ئەنساڕوڵا] لە یەمەن کە ئێران پشتیوانییان دەکات، بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکانیان بۆسەر دوو کێڵگەی نەوتیی گەورە کۆمپانیای سعودیه، ئارامکۆ لە 14 ئەیلول 2019، گرتەئەستۆ.
سەرباری بەڵگە روونەکان سەبارەت بە تێوەگلانی ئێران، تاران بەردەوامە لە خۆبێبەریکردن لە بەرپرسیارێتی به گۆڕینی سەرنجەکە بۆسەر حوسییەکان، میلیشیایەک کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پشتیوانیدەکرێت.
دەخیلی وتی لە دژایەتیکردنی پڕۆژە بڕیارەکەدا بۆ درێژکردنەوەی ئابڵوقهكه، چین و روسیا "بەئامانجکردنی مەدەنییەکان و ناوەندە مەدەنییەکان، کە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تاوان هەژماردەکرێن،" پشتگوێدهخهن.
بەم پێیه، دەبنە هاوبەشی کردەوە خراپەکانی ئێران.
وتی سەرباری ئەوەش، هێرشەکانی سەر دهزگا نەوتییەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر بڕی نەوتی جیهانی کە رۆژانە دەردەهێنەرێت و "بە جۆرێک لە جۆرەکان کاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی جیهانی هەیە بەهۆی ئەو زیانانەی بەر دهزگاكان دەکەون".
وتیشی: "هەردووکیان بابهتی هەستیارن، ئەگەر هەر لایەنێک تۆمەتباربکرێت بە ئەنجامدانیان یان تەنانەت پشتیوانیکردنیان، کە مهبهست ئێرانه، ئەنجامدەری تاوانەکە، ههروهها چین و روسیاش کە هەوڵدەدەن ئەو کردەوانە دابپۆشن."
ئێران لە پشت میلیشیاکانییەوە خۆی حەشارداوە
شرۆڤەکاری سەربازیی سعودی، مەنسور شههری بە مەشاریقی وت ئێران بەشداریی راستەوخو و ناڕاستەوخۆی هەیە لە هەڕەشە و هێرشەکانی سهر وڵاتانی کەنداو و ئەوانی دیکە "لەڕێی پشتیوانییەکانی، بە پارە و چەک، بۆ ههواداره چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسداران."
وتیشی: "ئێران هەوڵدەدات خۆی لە پشت ئەو گروپانەوه حەشاربدات و وەک پەردەیەک بەکاریانبهێنێت بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی، وەک ئەوەی لەگەڵ موشەکهکانی حوسییهكاندا ئەنجامیدا کە بۆسهر [دهزگاكانی] ئارامکۆ هاوێژرابوون" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە پشتڕاستکراونەتەوە ئێرانی بوون.
وتی ئەو راپۆرتەی لەلایەن سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانهوه پێشکەشکرا یهكدهگرێتهوه لهگهڵ "دۆزینەوەكانی تیمە تایبەتمەندە سعودییەکە سەبارەت بە رهچهڵهكی ئەو موشەکانە".
وتی سەرباری ئەوەش "ئەمریکا گواستنەوەی ئەو چەکانەی لە لانیکەم دوو حاڵەتدا هەڵوەشاندۆتەوە، لە تشرینی دووەمی 2019 و شوباتی 2020".
وتیشی زۆربەی راپۆرتەکان ئاماژەیانکرد بۆ "بوونی جبەخانە بۆ ئەو موشەکانە" لە وڵاتەکانی وەک یەمەن، عێراق، سوریا و لوبنان، کە مایەی مەترسییە بۆسەر تەواوی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
فەتحی سەید لە ناوەندی شهرق بۆ لێکۆڵینەوە هەرێمی و ستراتیژییەکان، بە مەشاریقی وت: "نائاسایی نییە بۆ سەرکردایەتی سوپای پاسداران و ئێران بە بەردەوامی درۆبکەن دەربارەی پێشێلکردنی ئابڵوقهی چەک و خۆنمایشکردنیان وەک قوربانییەکی دەستی نادادپەروەری."
شارەزاکەی بواری پەیوەندییەکانی ئێران وتی: "ئێمە راهاتووین بە بینینی ئەمە لە ئامێری راگهیاندنی ئێرانەوە، کە دزیکردن و درۆکردن وەک تاکتیکێک بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی."
وتیشی: "ئێران گواستنەوەی چەکەکان بۆ گروپەکانی سەر بە وڵاتەکە لە دەرەوەی ئێران بە گرنگییەوە تەماشادەکات کە توانای دروستکردنی بارگرژییهكی ههمیشهیی پێدەدات لە ناوچەکە به بهردهوامی." ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە سوپای پاسداران بەئاشکرا بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی چەک و موشەکە بالیستیکەکانی کە توانای هەڵگرتنی گولهتۆپی ئەتۆمی و کیمیاییان هەیە.