هه‌واڵه‌كانی عێراق
شرۆڤە

ئێران "ددانەکانی دەچەقێنێتە" قوڵایی سوریاوه‌ بە رێکەوتنی نوێی ئابوری

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

وەفدێکی حکومەتی ئێرانی دەچنە کۆبوونەوەکان بەر لە ئیمزاکردنی 11 رێکەوتنی ئابوریی نوێ لە نێوان ئێران و سوریادا لە 28 کانونی دووەم. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

وەفدێکی حکومەتی ئێرانی دەچنە کۆبوونەوەکان بەر لە ئیمزاکردنی 11 رێکەوتنی ئابوریی نوێ لە نێوان ئێران و سوریادا لە 28 کانونی دووەم. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

شرۆڤەکارێك بە دیارونای وت رێکەوتنە نوێکانی نێوان سوریا و ئێران کە ئەم هەفتەیە ئیمزاکران، رێگادەدەن بە رژێمی ئێران هه‌ژمونی خۆی بهێڵێتەوە لە سوریا لەڕێی كۆنترۆڵكردنی راستەوخۆی ئابورییه‌وه‌ و خۆلادان لەو ئابڵوقانەی بەسەریدا سەپێنراون.

هەردوولا دووشەممە (28 کانونی دووەم) ئیمزایانكرد لەسەر 11 رێکەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن، له‌نێویاندا رێکەوتن لەسەر"هاوكاری ئابوریی ستراتیژیی درێژخایەن" و كه‌ ئامانجی پتەوکردنی هاوكارییه‌ لەنێوان دیمەشق و یه‌كێك له‌ هاوپەیمانە سەرەکییەکانیدا.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سانا رێکەوتنەکان چەند کەرتێکیان گرتۆتەوە، له‌نێویاندا ئابوری، که‌لتوور، پەروەردە، ژێرخان، وەبەرهێنان و خانوبەرە.

سەركوەزیرانی سوریا عیماد خەمیس وتی ئەو هەنگاوە "پەیامێکە بۆ جیهان لەسەر راستی هاوكاری نێوان سوریا و ئێران" و باسی لەوەش کرد كه‌ "دەزگا ئیداری و یاساییەکان" دەخرێنە قازانجی ئه‌و کۆمپانیا ئێرانیانه‌ی دەخوازن وەبەرهێنان لە سوریا بکەن و هاوکاربن لە هەوڵەکان بۆ "بنیاتنانەوەی خوازراو".

بازرگانە ئێرانی و سورییەکان دەچنە کۆنفرانسێك لە دیمەشق لەسەر پتەوکردنی کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتە]

بازرگانە ئێرانی و سورییەکان دەچنە کۆنفرانسێك لە دیمەشق لەسەر پتەوکردنی کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتە]

رێکەوتنەکان یاداشتی لێکتێگەیشتن لەخۆدەگرن لەنێوان دەسەڵاتدارانی هێڵی ئاسنینی هەردوو وڵات و لەنێوان دەزگاکانی وەبەرهێناندا.

خەمیس وتی پەیوەند بە ژێرخانەوە، مژاری چاکردنەوەی بەندەرەکانی تەڕتوس و لازقیەش هەبوون لەگەڵ دروستکردنی کێڵگەیەکی وزەی 540 مێگاواتی.

وتی جگە لەوەش "چەندین پرۆژەی دیکەش هەن لە کەرتەکانی نەوت و کشتوکاڵدا".

ئێران "ددانەکانی دەچەقێنێتە" سوریا

لێکۆڵەر لە ناوه‌ندی شەرق بۆ زانستی ستراتیژی هەرێمی، سامی غه‌یت وتی ئێران بە ئیمزاکردنی ئەم رێکەوتنانە لەگەڵ حکومەتی سوریا هەوڵدەدات "ددانەکانی بچەقێنێتە" قوڵایی سوریاوه‌ بە رێگای یاسایی، ئەمە له‌کاتێکدایە لایەنە نێودەوڵەتییەکان تادێت زیاتر داوای لێدەکەن دەستوەردان نەکات لە کاروباری ئەو وڵاتە عەرەبییەدا.

ناوبراو بە دیارونای وت سوریا سەختە ئەو رێکەوتنانە پوچەڵبکاتەوە چونکە "نرخی قەرەبووکردنەوەی زۆرە و لەسەر خەزێنەکەی دەکەوێت".

وتی ئێران لەگەڵ کات پێشبڕکێ دەکات "بۆ ئەوەی جڵەوی پرۆسەی بنیاتنانەوە لە سوریا بگرێتەدەست دوای چەندین ساڵ شه‌ڕ کە ژمارەیەکی زۆر لە شار و گوند و ژێرخانی وێرانکرد". لە هەمانکاتدا چەند وڵاتی دیکەش دەیانەوێت براوەی ئەو پرۆژانە بن.

غه‌یت وتی رێکەوتنەکانی ئەمدواییانە حکومەتی سوریای خستۆتە بەر رەحمی سوپای پاسداران چونکە زۆربەی کۆمپانیا ئێرانییەکانی ئەو پرۆژانە بەڕێوەدەبەن لە سوریا سەر بە سوپای پاسدارانن.

وتی ئەو کۆمپانیانە "دارایی زیاتر دەدەنە سوپای پاسداران لەکاتێکدا سەرچاوەکانی دیکەی دارایی پشێتری سنووردار بوون بەهۆی ئابڵوقە نێودەوڵەتیەکانی خراونەتە سەر ئێران."

غه‌یت وتی لەناو ئه‌و رێکەوتنانه‌دا كه‌ دووشەممە ئیمزاکران، یەکێکیان گرتنەبەری رێکارە بۆ رێگەدان بە ئاڵوگۆڕی بانکی نێوان ئێران و سوریا.

بەگوێره‌ی سەرچاوە میدیاییەکانی ئێران، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، عەبدولناسر هیمەتی رایگەیاندووە كه‌ بانکێکی هاوبەشی ئێرانی و سوری دادەمەزرێنرێت و بنکەكه‌ی لە دیمەشق دەبێت.

غه‌یت وتی رێکەوتنەکە رێدەدات بە تاران خۆی بدزێتەوە لە ئابڵوقەکان و "پارەیەکی زۆری دەستکەوێت لەڕێی سوریاوه‌ بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییانە پڕبکاتەوە کە بەهۆی ئابڵوقەکانەوە دروستبوون."

وتی ئەو رێکەوتنانە حکومەتی سوریا ده‌كه‌نه‌ "هاوپەیمانییەکی بەردەوامی سوپای پاسداران [و دەستی ده‌بێت] لە داببینکردنی داراییەکانیدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500