هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

سەرەڕای دەستگیرکردنەکان موشەکه‌كان بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج

ئاژانسی فرانس پرێس

وێنەیەك لە 27 شوبات گیراوە، بینای پەرلەمان نیشاندەدات لە ناوچەی سەوزی بەغدا. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك لە 27 شوبات گیراوە، بینای پەرلەمان نیشاندەدات لە ناوچەی سەوزی بەغدا. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

دوو هێرشی موشەك دەزگا دبلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکایان کردە ئامانج لە شەوی شەممەدا (4 تەمموز)، هێزە ئەمنیەکانی عێراق یەکشەممە رایانگەیاند، زیاتر لە هەفتەیەك دوای چەند دەستگیرکردنێکی بێوێنە کە بووە هۆی بەرگرتن بە هێرشێکی هاوشێوە.

لە تشرینی یەکەمەوە، دبلۆماتکار و سەربازانی ئەمریکا لە عێراق کراونەتە ئامانج بە زیاد له‌ سی هێرشی موشه‌ك کە واشنتۆن لایەنە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی پێ تۆمەتبارکردوون.

لە یەکەمین هەنگاوی لەمشێوەیەدا، هێزە تایبەتەکانی عێراق لە کۆتایی حوزەیراندا زیاد لە ده‌ چەکداری سەر بە تارانیان دەستگیرکرد کە گوایا پلانی هێرشێکی نوێیان بۆسەر ناوچەی سەوزی بەغدا دانابوو، کە شوێنی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و وڵاتانی بیانییە.

بەرپرسانی حکومەتی عێراق وتیان هەڵکوتانەسەرەکە "پەیامێك" بوو بۆ بەرگرتن بە هێرشەکانی ئاییندە، بەڵام لە سەرەتای یەکشەممەدا، چەکداران هەوڵێکی دیکەیان دا.

بەگوێرەی سوپای عێراق، موشەکێك کە ئاراسته‌ی ناوچەی سەوز كرابوو، لە نزیك ماڵێك کەوته‌وه‌ و منداڵێکی بریندارکرد.

راشیگه‌یاند: "هاوکات، هێزەکانمان توانییان بەرپەچی هێرشێکی دیکە بدەنەوە و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر موشەکێکی کاتیوشا و موشەكهاوێژێكدا کە بنکەی تاجییان لە باکوری بەغدا ده‌كرده‌ ئامانج."

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی عێراق، هەوڵەکان تەنیا چەند کاتژمێرێك پێش ئەوە هاتن کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا تاقیکردنەوەی بۆ سیستمێکی نوێی بەرگری موشەکی دەکرد بەناوی سی-رام (C-RAM).

سی-رام، کە پێشتر لەمساڵدا دامەزرێنرا لە باڵیۆزخانەكه‌، پشکنین بۆ موشەکی هەڵدراو دەکات و لە هەوادا دەیانتەقێنێتەوە بە كردنه‌ ئامانجیان بە هەزاران فیشەك لە خولەکێکدا.

ئەمریکا 'دەستخۆشی' دەکات لە دەستگیرکردنەکان

ئەمریکا کەتائیب حیزبوڵڵا تۆمەتباردەکات بە هێرشەکان، کە لایەنێکی پشتیوانیکراوە لەلایەن تارانەوە و به‌شێكه‌ له‌ تۆڕێکی عێراقی له‌ یه‌كه‌ چه‌كداره‌كان، ناسراو بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە له‌ژێر سەرپەرشتی دەوڵەتدایه‌.

واشنتۆن داوای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە کە تووندتر بن لەسەر ئەم گروپە. هێزە ناوخۆییەکان ماوەیەکی زۆر دوودڵ بوون و دەترسان لەوەی كرده‌ی راستەوخۆ دژی کاراکتەرێکی هێندە بەهێز پێکدادانی فراوانتری لێبکەوێتەوە.

بەڵام مانگی رابردوو، هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەت یەکەم هەڵکوتانەسەری لەوشێوەیەیان ئەنجامدا دژی بنکەیەکی کەتائیب حیزبوڵڵا لە کەناری بەغدا و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چەند موشەکێکدا و 14 چەکداریان دەستگیرکرد کە گوایە پلانی هێرشێکیان هەبووە بۆسەر ناوچەی سەوز. لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەمووان ئازادکران تەنیا یەك چەکدار نەبێت.

دەستگیرکردنەکان لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوه‌، مایك پۆمپیۆ، دەستخۆشی لێکرا، کە وتی گروپە یاخییەکان "گەورەترین ئاستەنگن لەبەردەم کۆمەك و وەبەرهێنانی ئابوری زیاتردا" لە عێراق.

هەفتەی رابردوو تی: "کارەکانی بەغدا هەنگاوێکن بە ئاراستەی دروست و دەستخۆشییان لێدەکەین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500