هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق 14 چەکداری سەر بە ئێران دەستگیردەکات له‌سه‌ر هێرشە موشەکیەکان

فارس عومران و ئاژانسی فرانس پرێس

هێزێك لە دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە 25 حوزەیران ئەنجامدەدات. [خاوەنی وێنە: هێزه‌كانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق]

هێزێك لە دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە 25 حوزەیران ئەنجامدەدات. [خاوەنی وێنە: هێزه‌كانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق]

هێزە ئەمنیەکانی عێراق لێپرسینەوەیان لە چەکدارانی سەر بە ئێران کرد رۆژی هەینی (26 حوزەیران) کە دەستگیرکرابوون له‌سه‌ر هێرشێکی موشەکی لە یەکەمین هەڵکوتانەسەری لەوشێوەیەدا له‌ وڵاتەکە.

لە تشرینی یەکەمەوە، زیاد له‌ 30 هێرشی موشەکیی کوشندە لە دەزگا سەربازی و دبلۆماتیەکانی ئەمریکایان داوە لە عێراق، كه‌ ئەمریکا لایەنی کەتائیب حیزبوڵای سەر بە ئێرانیان پێ تۆمەرتباردەکات.

دوایینیان دووشەممە بوو کاتێك موشەکێکی کاتیوشا کێشای بە فڕۆکەخانی بەغدادا و له‌نزیك باڵەخانەیەك کەوته‌وه‌ کە سەربازان و دبلۆماتە ئەمریکیەکانی لێ نیشتەجێن.

بەرپرسان و سەرچاوە ئەمنیە عێراقیەکان وتیان پێنجشەممە پێش نیوە شەو، دەزگای دژە تیرۆریزمی تایبەت هوروژمی بردە نێو بنکەیەك لە باشوری بەغدا کە لەلایەن کەتائیب حیزبوڵاوە بەکاردەهێنرا، کە ناسراوە بە لیوای 45ی هێزەکانی حەشدی شەعبی.

بە ئاژانسی فرانس پرێسیان وت زیاد لە 10 چەکداری کەتائیب حیزبوڵا دەستگیرکران، بەڵام بەیاننامەی فەرمی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەینی ئاماژەی بەوە نەکرد چ گروپێك بەئامانج کراوە.

رایگەیاند كه‌ ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای هەواڵگری بووە دەربارەی هێرشێك لە ناوچەی سەوز، کە باڵێۆزخانەی ئەمریکا و ئه‌ركه‌ بیانیەکان و بیناکانی حکومەت و نوسینگەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانی لێیە.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەکدا رایگەیاند: "چواردە کەس دەستگیرکران و بەڵگەی تاوانەکە دەستی بەسەردا گیرا، لەنێویاندا دوو موشەكهاوێژ."

بەسەردادانەکە بوێرانەترین کارە دژی گروپەکانی سەربە ئێران کە لە عێراقن.

واشنتۆن هەڵمەتی "باڵاترین فشار" دژی تاران ئەنجامدەدات و گروپەکانی وەك کەتائیب حیزبوڵا وەك درێژبوونەوەیەکی مەترسیداری نفوزی ئێران دەبینێت.

ئەمریکا ئەو میلیشیایەی تۆمەتبارکردووە بە هاویشتنی ئەو موشەکانه‌ی لە تشرینی یەکەمەوە چەندین بەریتانی و ئەمریکی و عێراقییان کوشتووە.

بەڵام کەتائیب حیزبوڵا به‌ناو یەکخراوە لە دەوڵەتی عێراقدا و سەرەکوەزیرانی پێشوو، عادل عەبدولمەهدی، دوودڵ بوو لەوەی هه‌نگاوی بەهێز بنێت دژی گروپەکە.

پێدەچێت ئەو بیرکردنەوەیە گۆڕابێت دوای ئەوەی سەرەکوەزیرانی نوێی عێراق مستەفا کازمی، کە لە واشنتۆن وەك کەسایەتیەکی دۆستانە دەبینرێت بەڵام کەتائیب رقیان لێیەتی.

گروپەکە کازمی تۆمەتباردەکات بە تێوەگلان لە کوشتنی ژەنەراڵی ئێرانی قاسم سولیمانی و جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە لە کانونی دووەمدا.

بەگوێرەی بەیاننامەی فەرماندەییەکە دوای هەڵکوتانەسەرەکە، "ئۆتۆمبیلەکانی حکومەت" هەوڵیاندا دەوری باڵەخانەی دەزگای دژە تیرۆریزم بگرن.

لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات

بەیاننامەی فەرماندەییەکە رایگەیاند كه‌ دادوەری عێراق سکاڵای دەستگیرکردنی بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئۆپەراسیۆنەکەی پێنجشەممە دەرکردبوو لەژێر یاسای دژە تیرۆریزمدا، کە سزای مەرگیشی تێدایە.

بەڵام روون نییە بەشێوەیەکی ورد چ دەسەڵاتێك بەرپرس دەبێت لە دادگاییکردن یان سزادانی گومانلێکراوان.

سەرچاوەیەك لە ده‌زگای ئاسایشی حەشدی شەعبی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "لەلایەن دەزگای ئەمنی حەشدی شەعبییەوە لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت و لەبەردەم دادوەرێکی حەشدی شەعبیدا ئامادە دەبن."

سەرچاوەکە وتی: "فشارمان لێدەکەن بۆئەوەی ئازادیانبکەین."

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی خێلە عەرەبیەکان لە سەلاحەدین، سائیر بەیاتی وتی ئەندامانی دەستگیرکراوی میلیشیاکە "سەرکردە بەناوبانگەکانی کەتائیب حیزبوڵایان تێدایە کە تایبەتمەندە لە هاویشتنی موشەك، لەگەڵ ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران".

وتی هێزەکانی عێراق هەڵکوتانەسەرەکەیان دوای دەستگەیشتن بە زانیاری ئه‌نجامدا کە میلیشیاکە پلانی دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی موشەکی گەورە بۆ سەر بنکەیەکی حکومەت و باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و بنکەی هەواڵگری سەربازی لە کازمیە، باکوری بەغدا.

سەرەتای هەینی بارگرژی لە بەغدا بەربڵاوبوو بە بڵاوبوونەوەی چەند ڤیدیۆیەك لەسەر ئینتەرنێت کە جێگیرکردنی ئۆتۆمبیلەکانی میلیشیاکەی نیشاندەدا نزیك بە ناوچەی سەوز.

به‌گوێره‌ی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، سەرکردەکانی میلیشیاکە، لەنێویاندا عەبدولعەزیز محەمەداوی (ئەبو فەداك)، ئەبو زەینەب لامی کە سەرکردایەتی دەزگای ئاسایشی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات، لەگەڵ سەرکردەی عەسائیب ئەهل حەق، قەیس خەزعەلی، ئەم کارەیان برەوپێدەدا تا فشار بخەنە سەر حکومەت بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان.

بەیاتی وتی لەکاتی هەڵکوتانەسەرەکەوە، سەرکردەکانی میلیشیا لە دۆخی سەرلێشێواندان و داوایان لە شوێنکەوتوانیان کردووە کە ئاستی هۆشداربوون بەرزبکەنەوە.

وتی: "پلان دادەنێن بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەك لە هەینیدا لە ناوچەی شەقامی فەلەستین لە خۆرهەڵاتی بەغدا بۆ تاوتوێکردنی ئەم پێشهاتانە."

'کردەیەکی پاڵەوانانە'

هاوڵاتیانی عێراق پێشوازییان لە ئۆپەراسیۆنەکە کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هێزە ئەمنیەکان راگەیاند.

دانیشتوویەکی گەڕەکی شەعبی بەغدا بە دیارونای وت: "پشتیوانیده‌كه‌م له‌ [دەزگای دژە تیرۆریزم] و هەموو هێزە ئەمنیەکانمان لە هەوڵەکانیاندا بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی میلیشیاکان و کۆتاییهێنان بە چالاکیەکانیان کە هەڕەشە لە سەلامەتی وڵاتەکە دەکه‌ن."

وتی ئۆپەراسیۆنەکە "کارێکی پاڵەوانانە و بوێرانە"یە و "پەیامێکی بەهێزە بۆ ئێران و پشتیوانانی کە عێراق چیتر شانۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکانیان نییە".

دانیشتوویەکی دیکەی بەغدا بە دیارونای وت: "ئەمە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆیە لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی دڵسۆزی ئێران."

"وادیارە حکومەت جددییە لە هەوڵەکەیدا بۆ سنووردارکردنی چالاکیەکانیان و بنەبڕکردنی هەڕەشەیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

من پشتگیری ده‌كه‌م له ده‌زگای‌ دژه‌ تیرۆریزم و هێزه‌ ئه‌منییه‌ نیشتمانیه‌كان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌