هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

سەرەکوەزیرانی نوێی راسپێردراوی عێراق، کازمی، بەڕێوبەری هەواڵگرییە و هاوڕێی لە هەموو لایەك هەیە

ئاژانسی فرانس پرێس

بەڕێوبەری هەواڵگری، مستەفا کازمی، سێیەم کاندیدی ئەمساڵ بۆ سەرەکوەزیرانی عێراق، لە 9 نیسان لەلایەن سەرۆك بەرهەم ساڵحەوە ده‌ستنیشانكرا. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی مستەفا کازمیەوە وەرگیراوە]

بەڕێوبەری هەواڵگری، مستەفا کازمی، سێیەم کاندیدی ئەمساڵ بۆ سەرەکوەزیرانی عێراق، لە 9 نیسان لەلایەن سەرۆك بەرهەم ساڵحەوە ده‌ستنیشانكرا. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی مستەفا کازمیەوە وەرگیراوە]

بەڕێوبەری هەواڵگری، مستەفا کازمی، سێیەم کاندیدی ئەمساڵ بۆ سەرەکوەزیرانی عێراق، کاربەدەستێکی واقیعیە کە پەیوەندیەکانی بە واشنتۆن و تارانەوە دەکرێت بەغدا لە چەندین قەیران رزگاربکات.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی پێنجشەممە (9 نیسان) لەلایەن سەرۆك بەرهەم ساڵحەوە کاندیدکرا، لە بۆنەیەکدا کە وەزیران و رکابەرانی سیاسی و تەنانەت نوێنەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئامادەی بوون، کە ئاماژەیه‌ك بوو بە پشتیوانییەکی بەرفراوان بەو کاراکتەرە پڕنهێنییە.

کازمی لە 1967 لە عێراق لەدایکبووە، یاسای لە عێراق خوێندووە بەڵام رۆیشتووە بۆ ئەوروپا تا هەڵبێت لە دیکتاتۆری سەرکوتکەری پێشوو سەدام حسێن و وەك رۆژنامەنوسێکی بەرهەڵستکار کاریکردووە.

دوای ئەوەی سەدام لە 2003 روخێنرا، کازمی گەڕایەوە تا تۆڕی میدیای عێراقی دروستبکات، تاوانەکانی رژێمی پێشووی ئەرشیف کرد لە دەزگای یادەوەرییەکانی عێراق و وەك بانگەشەکارێکی مافی مرۆڤ کاریکرد.

بەڵام لە 2016 بەشێوەیەکی نائاسایی پیشەکەی خۆی گۆڕی، کاتێك سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادی خۆی ئەوی هەڵبژارد وەك بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی لەکاتێکدا شەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە لوتکەدا بوو.

ئەوانەی نزیکن لە کازمییەوە دەڵێن لەوکاتەدا بوو کە پەیوەندیی تایبەت و نزیکی لەگەڵ کاراکتەرە باڵاکانی نەتەوە سەرەکیەکاندا بەست لە واشنتۆن و لەندەن و وڵاتانی تری نزیك بە وڵاته‌كه‌ی خۆی.

سەرچاوەیەکی سیاسی و هاوڕێیەکی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "عەقڵیەتێکی واقیعی هەیە، پەیوەندی بە هەموو کاراکتەرە سەرەکیەکانی شەقامی عێراقی و پەیوەندی باشیشی بە ئەمریکیەکانەوە هەیە -- لەمدواییانەشدا توانی پەیوەندیەکانی بە ئێرانەوە دروستبکاتەوە."

ئەو رۆژنامەوانه‌ی پیشوو بەتایبەتی هاوڕێیەتی نزیکی لەگەڵ شازادەی سعودیە محەمەد بن سەلمان هەیە.

ڤیدیۆی سەردانی بۆ ریاز دوای هەڵبژاردنی، دەبینرێت شازادەی سعودیە بە گەرمی کازمی لەئامێزدەگرێت.

بەڵام ئەو پیاوە ریش تاشراوە، کە قژێکی کورتکراوەی هەیە و کەمێك لای قەنافسیەوە سپییە، زۆرتر بە نهێنی ماوەتەوە.

کۆدەنگییه‌كی "بێ پێشینه‌"

یەکەمجار لە 2018 کازمی وەك سەرەکوەزیران باسکرا، بەڵام هاوپەیمانێتیە سیاسییەکان عادل عەبدولمەهدییان هێنایە پێشەوە -- ئەو سەرەکوەزیرانە کاتییەی لە کانونی یەکەم دەستی لە کار کێشایەوە دوای چەند مانگێك لە خۆپیشاندان، کە ئێستا کازمی جێی دەگرێتەوە.

چەند مانگێك پێشتر ناوی سەرۆکی ده‌زگای هەواڵگری دووبارە باسیکرایەوە وەك کاندیدێكی خوازراوی بەرهەم ساڵح، بەڵام راوێژکارێکی سیاسی نزیك بە گفتوگۆکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت ئەو دوودڵ بوو لە گرتنەبەری ئەو هەنگاوە.

به‌گوێره‌ی راوێژکارەکە كازمی "نەیویست قایل بێت گەر لە شتەکە دڵنیا نەبێت،" لەکاتێکدا دوو کاندیدی دیکەی بینیبوو -- پەرلەمانتار عەدنان زورفی و وەزیرێكی پێشوو محەمەد عەلاوی -- کە شکستیان هێنا پێش خۆی.

عەلاوی نەیتوانی لە ماوەی 30 رۆژدا کابینەکەی پێكبێنێت، لەکاتێکدا زورفی پێنجشەممە لە هەوڵەکەی خۆی کشایەوە لەژێر فشاری پارته‌ شیعەکانی نزیك بە ئێراندا، کە تەواو نیگەران بوون لەوەی دەوترا ئەو زۆر نزیکە لە واشنتۆنەوە.

لە کانونی دووەم، هەمان ئەو لایەنانە کازمییان تۆمەتبارکرد بەوەی دەستی هەبووە لەو هێرشەی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ژەنەراڵی ئێرانی قاسم سوله‌یمانی تێدا کوژرا لەگەڵ فەرماندەیه‌كی عێراقی ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغدا.

ئەو راوێژکار و دبلۆماتە کە دانیشتووی بەغدایە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت لەوکاتەوە، کازمی کاریکردووە لەڕێی بەڕێوبەری دیوانی خاوەن نفوزی سەرەکوەزیرانی پێشووه‌وه‌، محەمەد هاشمی، بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی بە ئێران و هاوپەیمانانیەوە لە عێراق.

راوێژکارەکە وتی ئێستا کە لایەنەکانی هاوسۆزی ئێران بەناو پاڵپشتینی، "لەئێستادا کۆدەنگییەکی بێوێنەی شیعەکان هەیە بۆ کازمی".

'دانوستانکارێکی باڵا'

ئەمە وادەکات کازمی دەرفەتی باشتری هەبێت لە دوو کاندیدەکەی پێش خۆی، بەڵام هێشتا زۆر ئاستەنگی لەبەردەمدا ماوە.

ئابوری عێراق بەرەو داڕوخان ده‌چێت بەهۆی داشکانی زۆری نرخی نەوته‌وه‌ و ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست بەرپێگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19)ه‌وه‌، کە زیاد لە 60 کەسی لە وڵاتەکەدا کوشتووە.

بارگرژییەکان لەنێوان تاران و واشنتۆندا پەرەدەسێنن و وادیارە ئەمریکا ئامادەیە هەڵوێستێکی تووندتر دژی بەغدا بگرێتەبەر، کە وای دەبینێت زۆر دۆستی ئێران بێت.

چاودێران دەڵێن کاراکتەرێکی وەك کازمی دەکرێت پەیوەندی دروستی هەبێت تا عێراق لەو قەیرانانە رزگاربکات.

بەڕێوبەری ناوەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی له‌ كۆلێژی ئابوری لەندەن، تۆبی دۆج، وتی: "کازمی دانوستانکارێکی باڵایە و یاریكه‌رێكی بێوێنە زیرەکە."

كازمی تا 9 ئایاری هەیە بۆ راوێژکردن بە لایەنە ناکۆکەکانی عێراق و پێشکەشکردنی کابینەکەی بە پەرلەمانێكی 329 ئەندامی.

دۆج وتی: "عێراق هیچ کاتی بەدەستەوە نەماوە -- لەئێستادا شتەکان زۆر زیاتر لەسەر پەتەکەن."

بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "گەر کاندیدكردنی کازمی بەلاڕێدا بچێت، کاردانەوەی زۆر گەورەتری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەدوادا دێت، لەڕووی سیاسی و ئابورییەوە، زیاتر لە دوو کاراکتەرە تاڕاده‌یه‌ك بچوكتره‌كه‌ی پێش خۆی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500