هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

منداڵێك لە هێرشە موشەکیەکاندا لە بەغدا کوژرا

فارس عومران و ئاژانسی فرانس پرێس

زنجیرەیەك موشەك لە بەغدایان دا لە 17 تشرینی دووەم، کە بوونە هۆی زیاندان لە ناوچەی سەوزی شارەکە و دەوروبەرەکەی. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

زنجیرەیەك موشەك لە بەغدایان دا لە 17 تشرینی دووەم، کە بوونە هۆی زیاندان لە ناوچەی سەوزی شارەکە و دەوروبەرەکەی. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

زنجیرەیەك موشەك لە بەغدای پایتەختی عێراقیان دا رۆژی سێشەممە (17 تشرینی دووەم)، کچێکیان کوشت و ئاگربەستێکی یەك مانگەیان شکاند بۆ هێرشەکانی دژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

تووندوتیژیەکە لەکاتێکدایە واشنتۆن کەمکردنەوەیەکی مێژوویی راگەیاند لە هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان.

بەگوێرەی سوپای عێراق، چوار موشەك لە ناوچەی سەوزی ئاسایش باڵایان دا، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و نێردە بیانیەکانی دیکەی لێیە.

دوو موشەکی دیکە لە بەشەکانی دیکەی بەغدایان دا -- نزیك بە شاری تەندروستی و دەروازەی پارکی زەورا -- کچێکیان کوشت و پێنج مەدەنییان بریندارکرد. موشەکی حەوتەمیش لە هەوادا تەقییەوە.

ئەو پیکابەی موشەکەکانی کاتیوشای لێوە هەڵدران بۆ هێرشکردنە سەر بەغدا لە 17 تشرینی دووەم، دواتر لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دۆزرایەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەو پیکابەی موشەکەکانی کاتیوشای لێوە هەڵدران بۆ هێرشکردنە سەر بەغدا لە 17 تشرینی دووەم، دواتر لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دۆزرایەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هەر حەوت موشەکەکە لە پیکابێکەوە تەقێنراون لە گەڕەکی ئەمین سانیەی خۆرهەڵاتی بەغداوە.

رۆژنامەوانانی ئاژانسی فرانس پرێس گوێیان لە چەندین تەقینەوەی گەورە بوو، کە دەنگی قەتەی بەدوادا هات و پریشکەی سوور ئاسمانی رووناککردەوە، کە ئاماژەبوو بەوەی سیستمی بەرگری موشەکی سی رامی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتۆتە کار.

وتەبێژێك بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پێشەنگی ئەمریکا رایگەیاند کە هەواڵگریی عێراق پشتڕاستیکردۆتەوە هێرشە موشەکیەکە بۆ سەرباڵێۆزخانەی ئەمریکا بووە بەڵام نەیویست لێدوان بدات دەربارەی بەکارهێنانی سی رام.

سوپای عێراق رایگەیاند کە هیرشەکە "بەسەرناچێت تا ئەنجامدەرانی بەرپرس رانەگیرێن".

راشیگەیاند: "دەزگا ئەمنی و هەواڵگریەکانمان هەنگاودەنێن بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەران تا سزای دادپەروەرانەیان پێبگات."

لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "لەکاتێکدا حکومەتی عێراق بەردەوامە لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی سەروەریانە، سەرەڕای باشتربوونی ئاستی هێزەکانمان لە پیشەوەری و توانادا... هەندێك هێزی یاخی لە یاسا مەبەستیانە شەڕ دژی سەقامگیری بکەن تا خزمەت بە بەرژەوەندی و ئامانجە تەسکەکانی خۆیان بکەن، کە هیچ پەیوەندییان بە بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانەوە نییە."

لە تشرینی یەکەمی 2019وە، نزیکەی 90 هێرشی موشەکی کوشندە و بۆمبی سەر رێگە باڵوێزخانە بیانیەکان و هێز و دەزگاکانی دیکەیان لە سەرانسەری عێراقدا کردۆتە ئامانج.

هێرشەکان لەلایەن ئەو گروپانەوە لەئەستۆگیراون کە لەلایەن هەریەکە لە بەرپرسانی ئەمریکا و عێراقەوە بە "رووکارێك" بۆ لایەنە تووندڕەوەکانی سەربە ئێران دادەنرێن لە عێراق.

ئەمریکا بە ئاشکرا ناوی کەتائیب حیزبوڵڵای هێناوە وەك لایەنی پشت تووندوتیژیەکان و دووجار بۆمبارانی گروپەکەی کردووە.

هێرشەکان واشنتۆنیان تووڕەکردووە کە فشاری خستۆتە سەر سەرەکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بۆ کردەی تووندتر دژی ئەنجامدەران.

پشتگوێخستنی بەرژەوەندیەکانی عێراق

لە ئەیلولدا، ئەمریکا دوامۆڵەتێکی بۆ حکومەتەکەی کازمی راگەیاند و هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەکە کرد لە بەغدا ئەگەر موشەکەکان نەوەستن.

ئەو بارگرژییە بووە هۆی ئەوەی لایەنەکانی سەربە ئێران ئاگربەستێکی کاتی رابگەیەنن بەو مەرجەی واشنتۆن خشتەیەکی کات بخاتەڕوو دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی. دەستبەجێ موشەکەکان راوەستان، بەجۆرێك هێرشەکەی سێشەممە یەکەم هێرش بوو لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا.

لەهەمانکاتدا، ئەمریکا رایگەیاند کە ئاستی هێزەکانی لە ئەفغانستان و عێراق دەگەیەنێتە 2,500 لە هەریەکە لەو وڵاتانە، کە کەمترین ئاستیانە لە نزیکەی 20 ساڵی جەنگدا.

واشنتۆن هێشتا نزیکەی 3,000 سەربازی لە عێراقدا ماوە وەك بەشێك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لەلایەن ئەمریکاوە سەرکردایەتی دەکرێت و یارمەتی شەڕی وڵاتەکە دەدەن دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە 2014وە.

شیکاروانی سیاسی، عەلا نەشوع بە دیارونای وت هێرشە موشەکییە نوێکان پشتڕاستیدەکەنەوە کە کەتائیب حیزبوڵڵا و میلیشیاکانی دیکەی سەربە ئێران خۆیان تەرخانکردووە بۆ کارنامەکانی ئێران.

وتی ئەم گروپانە "تەنیا داشی دامەن و هیچ ویست و بڕیارێکی سەربەخۆیان نییە. ویستیان لە دەستی رژێمی ئێراندایە و تەنیا بەرژەوەندیەکانی ئێران بۆ ئەوان گرنگە".

وتیشی فەرمانەکانی بەبێ گوێدان بە عێراق و سەلامەتیی خەڵکی عێراق جێبەجێدەکەن.

نەشوع وتی: "خەڵکی عێراق باجێکی گەورە دەدەن لە ئەنجامی کارە دوژمنکارانەکانی میلیشیاکاندا و پشتوێخستنی ژیان و موڵکوماڵیان."

وتی ئەوانە "سوورن لەسەر ئەوەی وڵاتەکە بخەنە نێو بازنەیەکی ململانێ و شەڕی بەوەکالەتەوە و باری خەڵك و کێشەکانی زیاتربکەن لەکاتی قەیرانێکی ئابوریدا" و وتیشی هێرشەکەی سێشەممە بەشێکە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بایەختی سەقامگیری لە عێراق و شێواندنی سەروەرییەکەی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500