هێرشێکی ئەمدواییانەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆسەر کەمینەی کاکەیی لە دیالە بووە هۆی وروژاندنی یادەوەرییە تاڵەکانی بەئامانجکردنی کەمینە ئێتنی و ئایینیەکان، لەنێویاندا ئێزیدیەکان، کاتێك گروپهكه بەشێکی گەورەی عێراقی داگیرکرد لە 2014.
لە 13 حوزەیران حەوت کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون لە هێرشێکدا بۆسهر گوندی میخاس لە قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە -- کە کوشندەترین هێرش بوو لە پارێزگاکە لە دەستپێکی ئەمساڵەوە.
هێرشبەران کاکەییەکان (یارسان)یان کردە ئامانج -- کە کەمینەیەکی ئایینین و ئەندامانیان لە باشوری کەرکوك و دەشتی نەینەوادا چڕبوونهتهوه.
هەرچەندە چەندین هێرشی هەڕەمەکی لە ناوچە دوورەدەستەکان روویانداوە، بەرپرسانی ناوچەکە بە دیارونایان وت ئامادەییەکی ئەمنی زیاتر هەیە لەم ناوچانە کە وایکردووه هێرشبەران زیاتر کەنارگیر بن.
دوای هێرشەکەی میخاس، کەمینەی کاکەیی داوایان لە حکومەتی عێراق کرد کە ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان زیاتر بکات لە ناوچەکە.
توێژەرێكی کۆمەڵگەی کاکەیی لە عێراق، سەید فەرهاد ریفعەت کاکەیی وتی: "چیتر داعش بەهێز نییە وەك له رابوردوودا، بەڵام هەڕەشەی هێشتا بەردەوامە."
بە دیارونای وت لەبەرامبەر ئەو شکستەدا كه تووشیبوو، ئەو گروپە تووندڕەوە لەئێستادا هەوڵی "یەکخستنی ریزەکانی دەدا" و كردنه ئامانجی گوندەکانی کاکەییەکان لە قەزای خانەقین، لەنێویاندا میخاس و دارا، لهقهڵهمدا به "مهترسیدا".
وتی گوندنشینەکانی ئەم ناوچە دوورهدەستانە دەخوازن پشتیوانی هێزە ئەمنیەکان بکەن لە هێرشەکانیاندا بۆ تێکشکاندنی شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچەکانی وەك حەمرین، جەلەولا، دبس، مەخمور و داقوق.
ئایدۆلۆژیایەکی خوێناوی
وتی نزیکەی 150,000 کاکەیی لە عێراق هەن كه بەنێو گوندهكاندا بڵاوبوونەتەوە له دەوروبەری خانەقین و مەندەلی لە دیالە و قەزای داقوق له پارێزگای کەرکوك، لەگەڵ باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ لە نەینەوا و لە سلێمانیش.
وتی داعش ئەم گروپە کەمینەیەی کردۆتە ئامانج و ژمارەیەك لە ئەندامانیانی رفاندووە یان کوشتووە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا.
وتیشی: "تیرۆریستان ئایدۆلۆژیایەکی تاریكیان لەخۆگرتووە کە هەرکەس باوەڕی بە شێوەی بیرکردنەوەی ئەوان نەبێت بە كافر لەقەڵەمیدەدەن کە شیاوی کوشتنە. کاکەییەکان بوونەتە قوربانیی ئەم ئایدۆلۆژیا خوێناوییە ههر وەك کەمینەکانی دیکەی عێراق."
قائیمقامی قەزای داقوق، لویس عوبهیدی بە دیارونای وت لە قەزای داقوقی کەرکوك، کاکەییەکان بەشێوەیەکی سەرەکی لە چوار گوند دەژین: عەلی سەرای، تۆپزاوا، زەنقەر و مەتیق.
وتی لە ناوەندی 2019 داعش چەندین جار هێرشی کردە سەر ئەم گوندانە، "بەڵام رادەی دووبارەبوونەوەی هێرشەکان لەمساڵدا کەمتربوو بەهۆی زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانهوه لە وادی شای و لەو ناوچەیەی درێژدەبێتەوە بۆ گردەکانی حەمرین".
عوبهیدی وتی بەمدواییانە هیچ هێرشێك لە قەزای داقوق رووینهداوه، چونکە گوندە زۆرینە کاکەییەکان تادێت زیاتر دهپارێزرێن و ئاماژەیکرد بەوەی وێستگەیەکی پۆلیس لە عەلی سەرای دامەزراوە بۆ باشترکردنی ئاسایش.
وتیشی: "بەپێی پێویست یەکەی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیمان هەیە کە كاری خۆیان ئهنجامدهدهن بەشێوەیەکی شیاو و دانیشتوان دەپارێزن بەوەی بەردەوام هێرشی بەرپێگرانە ئەنجامدەدەن دژی داعش تا هەڕەشەیان لەناوبەرن."
پێکەوەژیانی ئاشتیانە
بەڕێوبەری فهرمانگهی کشتوکاڵی نەینەوا، دورەید حیکمەت تۆبیا وتی بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە، گروپە تووندڕەوەکانی وەك داعش هەوڵدەدەن تۆقاندن لەنێو خەڵكە مەدەنیەکەدا بڵاوبکەنەوە بەتایبەتی لەنێو گروپە کەمینەکاندا.
بە دیارونای وت بەڵام ئەم هێرشانە "هەوڵێکی شکستخواردووی تیرۆریستانن بۆ شاردنەوەی دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی هێزەکانمان کە بەدەستیان هێناون".
وتی لەڕێی ئەم هێرشانەوە بۆسەر مەدەنیەکان و گروپە کەمینەکان، داعش هەوڵدەدات "ئەو وێنایە بچەسپێنیت کە جارێکی دیکە بەهێزە و دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی وا ئەنجامبدات کە هەڕەشە دروستبكهن بۆسەر ئاسایش و فرە نهتهوهیی".
تۆبیا وتی: "ئەمە زۆر لەڕاستیەوە دوورە، لەبەرئەوەی شکستی هێناوە لە هەموو پیلانە تیرۆریستیەکانی."
ئاماژەیکرد بەوەی کەمینە ئێتنی و ئایینیەکانی عێراق "گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان و لە کەشێکی برایانە و ئاشتیانەدا پێكهوه دهژین لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگە".
وتی: "رەنگە هەندێك دزەکردنی جارناجار هەبێت، بەڵام بەگشتی شتەکان باشن."
وتیشی لەمڕۆدا لە پارێزگای نەینەوا، ئەو کەسانەی "سەر بە یەکێك لە گروپه ئێتنی یان تائیفیەکانن، سەلامەتن و کۆمەڵگەکانیان گەشە دەکەن".