هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەدوای تۆمەتبارانی هێرشێکی موشەکیی شەوی شەممە (24 ئاب)دا دهگهڕێن بۆسەر یاریگایەکی وەرزشی لە باشوری کەرکوك، بەرپرسێکی نێوخۆیی سێشەممە بە دیارونای وت.
حەوت کەس کوژران و هەشتی تریش برینداربوون لەهێرشێکدا کە بە ئاڕپیجی و چەکی مامناوەند ئەنجامدرا و یاریگایەکی تۆپی پێی لە داقوق لە پارێزگای کەرکوك کردە ئامانج.
هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام هێزە ئەمنیەکانی عێراق پەنجەی تۆمەت بۆ "باندە تیرۆریستیەکانی" رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رادەکێشن.
قامقامی قەزای داقوق، لویس عوبێدی وتی کاتژمێر 10:30ی ئێوارهی شەممە ئۆتۆمبیلێك کە ژمارەیەك چەکداری هەڵگرتبوو لەنزیك یاریگای ئیخا له گوندی زهین عابدین لە داقوق راوەستا.
![دوو برا، ئەحمەد و محەمەد حەسەن حسێن، کە لەنێو قوربانیانی هێرشهكهی 24 ئابدا بوون بۆ سەر یاریگاکە، لەم وێنەیەدا دەرکەوتوون. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی ئهحداس کەرکوك ئهلئان بڵاوکراوەتەوە]](/cnmi_di/images/2019/08/27/19633-Iraq-Kirkuk-brothers-600_384.jpg)
دوو برا، ئەحمەد و محەمەد حەسەن حسێن، کە لەنێو قوربانیانی هێرشهكهی 24 ئابدا بوون بۆ سەر یاریگاکە، لەم وێنەیەدا دەرکەوتوون. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی ئهحداس کەرکوك ئهلئان بڵاوکراوەتەوە]
عوبێدی بە دیارونای وت: "شەش چەکدار کە ئاڕپیجی و چەكی مامناوەند و سوکیان پێبوو لە ئۆتۆمبیلەکە دابەزین و سێ هاوەنیان گرته گهڕهكهكانی ئهو نزیكانه، بەڵام زیانی گیانی و ماددییان لێنهكهوتهوه."
وتی دواتر موشهك و تەقەکانیان راستەوخۆ ئاراستەی یاریزان و ئەو جەماوەرە کرد کە ئامادهی بهجێهێشتنی یاریگاکە بوون.
وتیشی هێرشەكه بووە هۆی کوژرانی چوار گەنج و دوو منداڵ، لەنێویاندا دوو برا. نۆ کەسیش برینداربوون بەڵام یەکێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دووشەممە گیانی لەدەستدا و بەوەش ژمارەی کوژراوان بووە حەوت کەس.
'هەوڵە ئەمنییەکان خرانهگهڕ'
عوبێدی پاشماوەكانی داعشی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبارکرد و وتی ئەوە نیشانەی "تاوانێکی ترە کە بۆ مێژووی تاوانە تیرۆرستیەکانیان زیادبکرێت و پشتڕاستی دڕندەیی و دڵڕەشییان دەکاتەوە".
وتیشی قەزای داقوق ئەمن و ئاسایشی بەخۆوە بینیوە و "بۆ ماوەیەکی درێژە هیچ هێرشێکی تیرۆرستیی وا گەورەی بەخۆیەوە نەبینیوە."
عوبێدی وتی هێرشەکە دوای چەند رۆژێك ئەنجامدرا لە پاشەکشەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە ناوهندی قەزاکە و دەوروبەری، کە دۆسیهی ئەمنی رادهستی هێزەکانی حەشدی داقوق کرا.
سەرکردە نێوخۆییەکان دووشەممە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان کۆبوونەوە و لەسەر ژمارەیەك رێکار رێککەوتن، لەنێویاندا زیادکردنی ژمارەی بازگە و دانانی رەبیە و بۆسه لە شەواندا.
هەروەها وتی هەموو هەوڵە ئەمنییەکان خراونهتهگهڕ بۆ دۆزینەوەی گومانلێکراوان، بەتایبەتی لەناوچەی وادی شای نزیك به داقوق، کە ناوچەیەکی فراوانە بە گرد و دۆڵ و بەرەو زنجیرە چیای حەمرین لە پارێزگای دیالە درێژدەبێتەوە.