پۆلیسی عێراق لە پێنجشەممە (2 ئایار) شهنوكهوی گوندە دوورەدەستەکانی قەزای حەویجەی خۆرئاوای پارێزگای کەرکوكیان کرد و حەشارگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان تێکشکاند و ناوچهكهیان له تهقهمهنی پاککردهوه، بەرپرسێکی ناوچەکە وتی.
لە گوندەکانی حەمدانیە و توەیلعە، ئهو هێزە ئەمنیانهی بەشدارییان كردبوو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، توانییان بەسەلامەتی 51 بۆمبی دەستکرد بتەقێننەوە کە لە لولەکی کانزایی پڕ بە تی ئێن تی پێکهاتبوون.
لە گوندەکانی حەشیشە و دولاس کوبرا، چوار حەشارگەیان تێکشکاند کە لەلایەن پاشماوەکانی گروپەکەوە بەکارهاتبوون.
ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، عەمار حەمدانی بە دیارونای وت یەکەکانی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە فیرقەکانی 3 و 5 بەشدارییان کرد لە شهنوكهوهكهدا.
وتی ئۆپەراسیۆنەکە "بە سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەییەکە بوو لە بنکە پێشکەوتوەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوك".
وتیشی: "یەکەکان ئەنجامی بەرچاویان بەدەستهێنا لەڕووی پاککردنەوهی گوندەکانی خۆرئاوا و باشوری خۆرئاوای حەویجەوه لەو بۆمبانەی کە پێشتر چێنرابوون و لەلایەن تیرۆریستانەوە هێڵرابوونەوە و حەشارگە و شوێنەکانی حەوانەوەیان سوتێنران."
ههروهها وتی هێزە ئەمنیەکانی بەشدار لە شهنوكهوهكهدا توانییان خاکێکی فراوان و رێگەی نێوان حەویجە و قەزای دبس ئهمین بكهن.
وتیشی: "لەئێستادا رێگاکە پاککراوەتەوە لە بۆمبی دەستکرد و سەلامەتە."
ئاسایش لە حەویجە بەربڵاوە
حەمدانی وتی ئاسایش لە هەموو بەشەکانی قەزای حەویجە بهربڵاوه "لە ئەنجامی هەماهەنگیی دوولایهنهی نێوان پیاوانی ئاسایش و خەڵکی ناوچەکان".
وتی: "هاوڵاتیان چاوی وریای هێزە ئەمنیەکانن بە دابینکردنی پشتیوانی بەهێز لە شوێنپێهەڵگرتن و لەناوبردنی تیرۆریستاندا کە لە دادپەروەری هەڵاتوون."
ههروهها وتی لەکاتێکدا چالاکی داعش لە هەموو بەشەکانی حەویجە کۆتایی هاتووە، پاشماوەکانی گروپەکە "هێشتا ماون کە ژمارەیان زۆر کەمە، بەتایبەتی لە هەندێك لە گوندەکانی ناحیەی رەشاد".
وتیشی هێزە ئەمنیەکان بەچڕی بلاوبوونەتەوە بە ناوچەکەدا و تەرکیز دەخەنە سەر هەوڵەکان بۆ شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوەکانی داعش لە هەموو بەشەکانی پارێزگای کەرکوك، نەك تەنیا حەویجە.
حەمدانی وتی بەمدواییانە چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ئەنجامدران لە ناوچەی وادی شایلە قەزای داقوق و چیاکانی حەمرین.
ئەم ئۆپەراسیۆنانە سەرکردە و ئەندامانی داعشیان کردۆتە ئامانجلەگەڵ حەشارگەکانیان و هێرشی ئاسمانی سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان تێدابوو بە هەماهەنگی.
وتی ئەم هێرشە کاریگەر و کتوپڕانە پیلانەکانی داعشیان تێکشکاندووه بۆ تێکدانی ئاسایش و بەشدارییانکردووە لە سەقامگیریی کەرکوك و پارێزگاکانی دراوسێیدا، بەتایبەتی دیالە و سەلاحەدین.