هێزەکانی عێراق پێنجشەممە (25 نیسان) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی وادی شای، ناوچەیەکی دوورەدەستی باشوری پارێزگای کەرکوك، لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
هێزە هاوبەشەکان لە دەزگای دژە تیرۆریزم و پۆلیس و سوپا بەشداریدهكهن لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە پاڵپشتی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
دەزگای دژە تیرۆریزم پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه تائێستا بۆتە هۆی کوشتنی شەش ئەندامی داعش و تێکشکانی 13 شوێنی پشوودان، پێنج حەشارگە، هەشت تونێل و شەش ئەشکەوت.
وادی شای -- کە کەوتۆتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی داقوق -- بەشێکە لە زنجیرەچیای حەمرین، کە پاشماوەکانی داعش سوود لە ناوچە چیاییەکە دەبینن بۆ خۆشاردنەوە و خۆلادان لە هێرشی هێزەکانی عێراق.
ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان
بەڕێوبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوك، عەقید ئەفراسیاو کامیل وەیس وتی ئۆپەراسیۆنەکەی وادی شای بەردەوامیی "هەوڵه ئهمنییه تووندەكانه" لەلایەن هیزەکانی لیوای 61 و پۆلیسی فیدراڵییەوە.
بە دیارونای وت ئەم هەوڵانە بوونهتە هۆی "کوشتن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستان و تێکشکاندنی بنکەکانیان لەو هێرشانەدا كه تەرکیزیان لەسەر کەنارەکانی داقوقە".
وتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ به داعش بەردەوامن لە کەرکوك و بەگوێرەی پلانێکی پشتبەستوو بە راپۆرتە هەواڵگرییەکان بەڕێوەدەچن.
وەیس وتی دانیشتوانی ناوچەکە بەشداریدهكهن لە هەوڵەکاندا "بە پێدانی زانیاریی ورد دەربارەی جوڵەی چەکدارە تیرۆریستەکان و حەشارگەکانیان".
وتی بەهۆی پشتیوانی دەزگا هەواڵگرییەکانەوە، پۆلیس ژمارەیەکی زۆر کەسی داواکراوی دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە ماددەی 4ی یاسای دژە تیرۆریزم.
وتیشی: "لە دوو رۆژی رابردوودا، دوو پیاوی داواکراو دەستگیرکراون، یەکێکیان لە خاڵێکی پشکنین لەسەر رێگەی بەغدا."
ههروهها وتی: "گومانلێکراوەکە لەلایەن هەواڵگریی کەرکوك و هێزی دژە تیرۆریزمهوه لە شارۆچکەی یایچی باشوری خۆرئاوای کەرکوك دەستگیرکراوە."
وتی پاشماوەکانی داعش کە خۆیان له دۆڵ و ناوچە دووردەستەکاندا شاردۆتەوە، رۆژانە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دەکرێنە ئامانج و ئاماژەیکرد بەوەی پارێزگاکە "زۆر پارێزراو بووە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هەماهەنگیکراو لەنێوان هەموو یەکە سەربازییەکان و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا".