هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق 4 ئەندامی داعش لە حەویجە دەکوژن

خالید تائی

پۆلیسی عێراق روماڵی گوندەکانی حەویجە دەکات لە گەڕان به‌دوای پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' (داعش)دا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی]

پۆلیسی عێراق روماڵی گوندەکانی حەویجە دەکات لە گەڕان به‌دوای پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' (داعش)دا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی]

پۆلیسی عێراقی یەکشەممە (2 ئەیلول) چوار چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت لەکاتی ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان و پشكنیندا لە دەوروبەری قەزای حەویجە، خۆرئاوای پارێزگای کەرکوك.

بەڕێوبەری پۆلیسی فیدراڵی، فەریق رائید شاکر جەودەت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە، کە لە شارۆچکەی ریازی حەویجە بوو، سەریکێشا بۆ دۆزینەوەی تۆڕێك لە تونێل کە دوو شوێنی حەوانەوەیان پێكه‌وه‌ به‌ستبووه‌وه‌، لەگەڵ شوێنێکی دیکەی حەوانەوە کە چەکدارەکان وەك "ناوەندی فەرماندەیی" بەکاریاندەهێنا.

بەڕێوەبەری راگه‌یاندن و پەیوەندییەکان لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوك، عەقید ئەفراسیاو کامل وەیس وتی دوایین ئۆپەراسیۆن بەشێکە لەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە بەردەوامانەی لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی پارێزگاکاندا ئەنجامدەدرێن بۆ دۆزینەوە و رێگرتن لە پاشماوەکانی تیرۆریزم.

وەیس چوارشەممە بە دیارونای وت: "ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەدوای بنکە و شانەکانی تیرۆریستاندا بەردەوامن."

وتی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ و پۆلیسی خۆجێی چەندین ناوچە و گوندیان پشكنیوه‌ لە حەوجیە و دەوروبەری کەرکوك لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و ئاماژەیکرد بەوەی ژمارەیەك شوێنی حەوانەوەیان دۆزیوەتەوە و چەندین ئەندامی داعشیان کوشتووە یان دەستگیرکردووە.

وتیشی: "تیرۆریستان یەك بە یەك دەکەونە دەستی پۆلیس." هه‌روه‌ها وتی چیتر ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ لە یەك شوێندا خۆیان بشارنەوە.

وەیس لە بایەخی ئەو راپۆرتانەی کەمکردەوە کە باس لە چالاکی شەوانەی چەکداران دەکەن، بەتایبەتی لە دەوربەری پارێزگای کەرکوك.

وتی: "ئەو راپۆرتانە زیادیان پێوەنراوە. هێزەکانمان شەو و رۆژ ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەن و هیچ دەرفەتێك جێناهێڵن بۆ تیرۆیرستان تا ئازادانە بسوڕێنەوە."

وتیشی: "هێزەکانمان و فیرقەکانی 1، 2، 3، 4 و 5ی پۆلیسی فیدراڵی بەرپرسیارێتی تەواوی خۆیان جێبەجێدەکەن."

وەیس وتی: "[چەکدارەکان] ژمارەیان کەمە و پەیوەندییان پێکەوە نیە." وتیشی کە "توانای ئەوەیان نیە هێرشی گەورە ئەنجامبدەن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500