دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق یەکشەممە (21 نیسان) رایگەیاند کە "فهرماندهی ئاسایش"ی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی کوشتوە لە پارێزگای دیالە.
وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق، سەباح نوعمان بە دیارونای وت ئەو هەڵکوتانەسەرە لە چیاکانی حەمرین ئەنجامدرا لەلایەن هێزە تایبەتەکانی دەزگای دژەتیرۆریمەوە، بە هەماهەنگی لهگهڵ هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
لەکاتی هەڵکوتانەسەرەکەدا، هێزەکە نیهاد ئەحمەد عەبدولسەلام کەراوییان کوشت، کە هاوڵاتیەکی عێراقیی خەڵكی شارۆچکەی جەلەولای دیالە بوو، ناسراوبوو بە ئەبو ئیدریس.
وەك "فهرماندهی ئاسایش"ی گروپەکە لە "ویلایەتی دیالە" کاریکردووە.
نوعمان وتی: "تیرۆریستێکی زۆر مەترسیدار بوو کە رۆڵێكی سەرەکی و عەقڵی پیلاندانەری زۆر تاوانی تیرۆریستی بووە له رابردوودا لە دیالە و کەرکوك، لەنێویاندا رفاندن و کوشتنی ئەو خەڵکەی گەشتیاندەکرد له ڕێگهی بەغدا-کەرکوكهوه لە ساڵی رابردوودا."
وتیشی کەراوی "دەستیشی هەبوو لە زۆر هێرشدا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی خێڵەکی و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ لە گوند و شارۆچکەکانی نزیك حەمرین".
وتی "ئەو تیرۆریستە ناسراوبوو بەوەی زۆر وریابوو لەکاتی هاتوچۆدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە،" بەڵام ماوەیەکی درێژە لەژێر چاودێری دژە تیرۆریزمدا بوو.
دژە تیرۆریزم شانەکانی داعش دەکاتە ئامانج
نوعمان وتی ئەو هەڵکوتانەسەرە بەشێك بوو لهزنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ئەمنیکە لە ماوەی زیاد لە 10 رۆژە لە چیاکانی حەمرین ئهمجامدهدرێن.
وتی لەکاتی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا "سەرکردە باڵاکانی داعشمان کوشتووە، دەستمانگرتووە بەسەر مۆبایل و بەڵگەنامە و زانیارییدا لەسەر چالاکی و جموجوڵەکانی پاشماوەکانی [داعش] و شکستمان بە پیلانەکانیان هێناوە".
ههروهها وتی: "هەوڵەکانمان بۆ بنەبڕکردنی شانەکانی تیرۆریستان بەرەوپێش دەچن." وتیشی دژە تیرۆریزم تەرکیزی لەسەر شوێنپێهەڵگرتنی شانە نوستووهكان و چالاکەکانی داعشە و لێدانیان بەخێرایی، بە هێرشی نهێنی.
نوعمان وتی دژە تیرۆریزم بەمدواییانە ئامێری تەکنەلۆژی مۆدێرنی بەکارهێناوە بۆ ئاسانکاریی چالاکی چاودێریکردن و دهستگیركردنی پاشماوەکانی داعش.
وتیشی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری باشترکراوە بە هەماهەنگیكردن دهربارهی زانیاری و گۆڕینەوەی ئەزمون لەنێوان دژە تیرۆریزم و دەزگا بیانییهكانی دژە تیرۆریزم.
وتی ئەندامانی هێزەکە توانای شهڕكردنی ئاستبەرزیان بەدەستهێنا لەکاتی شەڕی داعشدا و بەردەوام لە راهێنان و گەشەپێداندان بەیارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان تا بتوانن چوستی و ئامادەیی خۆیان زیاتربکەن.