هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ژمارەیەکی زیاتری هێزەکانی عێراق لە قەزای خانەقین جێگیردەکرێن

خالید تائی

ئەندامانی فیرقەی 5ی سوپای عێرق قسە لەگەڵ دانیشتوانی شارۆچکەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین دەکەن، 5 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەندامانی فیرقەی 5ی سوپای عێرق قسە لەگەڵ دانیشتوانی شارۆچکەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین دەکەن، 5 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق ژمارەیەکی زۆرتری ئەندامانیان لە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە جێگیرکردووە بۆ بەرپەچدانەوەی هێرشی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆسەر ئەو گوندانەی دەکەونە دەوروبەری قەزاکە.

دواهەمین هێرش کە یەکشەممە (13 حوزەیران) روویدا، کاتێک چەکدارانی داعش هێرشیانکرده‌ سەر گوندەکانی دارا و میخاس لە خۆرئاوای خانەقین.

چوار مەدەنی و سێ ئەندامی هێزە ئەمنیەکان لە هێرشەکەدا کوژران، لەکاتێکدا چواری دیکە برینداربوون.

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای دیاله‌ كه‌ نوێنەرایەتی خانەقین ده‌كات، زاهید تاهر خەلیل دەلەوی، وتی لەکاتێکدا لایەنی ئەمنی لە ناوەندی قەزاکە سەقامگیرە، "بەڵام لە ناوچەکانی دەوروبەری خانەقین بەوجۆرە نییە".

ئەفسەرێکی عێراق لەکاتی ئەنجامدانی پشکنیندا بۆ کارمەندێکی ئەمنی کە لە 13 حوزەیران لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر گوندەکانی دارا و میخاس لە قەزای خانەقین، برینداربووبوو [خاوەنی وێنە: پۆلیسی دیالە]

ئەفسەرێکی عێراق لەکاتی ئەنجامدانی پشکنیندا بۆ کارمەندێکی ئەمنی کە لە 13 حوزەیران لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر گوندەکانی دارا و میخاس لە قەزای خانەقین، برینداربووبوو [خاوەنی وێنە: پۆلیسی دیالە]

وتی بەتایبەتیش گوندەکانی بەشی خۆرئاوای پارێزگاکە جێگەی نیگەرانین، کە جگە لە دارا و میخاس، پێکدێن لە محەمەد شیبه‌رک، شەیره‌ک، حسێن مەمۆ، ئیمام محه‌مه‌د، عەلیاوە، جەمیل بەگ، مەردان، تەفرەقە، سه‌رمیریە و موبارەک.

بە دیارونای وت: "ئەو گوندانە رووبەرەکەیان دەکاتە نزیکەی 45 کیلۆمەتر، بەڵام مەترسییەکە لە دۆڵەکان و گرده‌كان و ئەو ناوچانەوە دێت کە گژوگیای چڕیان لێیە و تیرۆریستان خۆیانی لێ ده‌شارنه‌وه‌."

دەلەوی وتی هێرشە تیرۆیستیەکانی سەر گوندەکان بۆته‌ هۆی هەڵاتنی زۆربەی دانیشتوانەکەی و ئاماژەیكرد بە 89 هێرش لە تشرینی دووەمی 2017وە -- كه‌ داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ژمارەیەکیانی لەئەستۆگرتووه‌.

پشتیوانیی زیاتر پێویستە

دەلەوی وتی رێوشوێنە ئەمنییەکان زیاترکراون دوای هێرشە تیرۆریستیەکانی ئەمدواییە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە هێزەکانی عێراق جێگیرکراون بۆ گەڕان بەدوای چەکداراندا لەو ناوچانەی كه‌لێنه‌ی ئەمنییان تێدایه‌.

وتیشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەرپرسیارن لە پاراستنی ئەم ناوچانە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە "هەوڵی گەورە و شایستە دەدەن".

وتی لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەی ئەو هێزانه‌ی ناوچەکانی دەوروبەری خانەقین دەپشکنن بەس نییه‌، لەکاتێکدا زۆربەی ئەو یەکە سەربازیانەی ئەمنیەتی دیالەیان دابیندەکرد ئێستا لە شوێنێکی تر جێگیرکراون، لە پارێزگای سەڵاحەدین.

وتیشی کەمیی ژمارەی کامێرای گه‌رمیبین و کەرەستەی چاودێریکردن مەترسییە ئەمنییەکە زیاتردەکات.

دەلەوی داوای دوبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد، کە پێش 2017 بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق بەرپرسیاربوون لە پاراستنی ناحیە و گوندەکانی سەر بە خانەقین.

وتی: "هیوادارین ئەم هەماهەنگییە دووبارە بێتەوه‌ ئاوارەوە بۆ بەردەوامیدان بە ئەمنیەتی ناوچەکانمان و گەڕانەوەی تەواوی خێزانە ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500