چەند موشەکێک پێنجشەممە (18 حوزەیران) ناوچەی سەوزی بەغدایان کردە ئامانج، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێیه و ئهمهش پێنجەمین هێرشی لەو شێوەیەیه لە ماوەی 10 رۆژدا، سەرچاوە ئەمنییەکانی ناوەوەی ناوچەکە ئەمنیەت بەهێزهكه رایانگەیاند.
رۆژنامەوانانی ئاژانسی فرانس پرێس لانیکەم گوێیان لە سێ تەقینەوە بووە، دواتریش دەنگی ئاگادارکردنەوەی فریاگوزاری لە ناوچەی سەوز هاتووە.
هیچ راپۆرتێکی دەسەتبەجێ سەبارەت بە بوونی قوربانی یان هیچ زیانێك نەبوو.
وەک هێرشەکانی پێشتر، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی لەئەستۆنەگرت.
لە تشرینی دووەمەوە، لانیکەم 32 هێرش بەرژوەندییەکانی ئەمریکایان لە عێراق کردۆتە ئامانج کە ئەمریکا میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێرانیان پێ تۆمهتباردهكات.
ئەمە دووەمین هێرشی مووشەك بوو لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە 8 حوزەیرانەوە لەکاتێکدا هێرشەکانی دیکە فڕۆکەخانەی بەغدایان کردە ئامانج، ئەو شوێنەی سەربازانی ئەمریکای لێ نیشتەجێن، لەگەڵ بنکەیەك له باکوری پایتەخت.
دەستپێکردنەوەی هێرشەکان دوای چەند هەفتەیەک لە ئارامی هات، کە هاوکاتن لەگەڵ دەستپێکردنی دیالۆگێکی ستراتیژی لەنێوان واشنتۆن و بەغدادا لە 11 حوزەیران بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییە سەربازی و ئابوری و کەلتورییەکانیان.
وەک بەشێک لە گفتوگۆکان، واشنتۆن بەڵێنیداوە بەردەوامبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی سەربازانی له وڵاتهكهدا، کە ساڵی رابردوو ژمارەیان نزیکەی 5,200 سەرباز بوو.