لەکاتی شەودا سێ موشەك لە نزیك فڕۆکەخانەی بەغدای دا بەبێ کەوتنەوەی هیچ زیانێك، هێزە ئەمنیەکانی عێراق سێشەممە (16 حوزەیران) رایانگەیاند، کە ئەمەش چوارەمین هێرشی لەوشێوەیەیە تەنیا لە ماوەی یەك هەفتەدا.
بەیاننامەیەك لە سوپای عێراقەوە رایگەیاند کە چەند موشەکێکی جۆری کاتیوشا نراون بە کەناری باشوری خۆرئاوای بەغداوە، کە لەوێ هێزە ئەمنیەکان موشەکی زیاتریان لەسەر موشەکهاوێژی تەختەیی دۆزییەوە.
ئەمە دوای چەند رووداوێکی هاوشێوە هات، لەنێویاندا هێرشێکی موشەک لە 13 حوزەیران کە لە بنکەیەکی عێراقی دا لە باکوری بەغدا کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودهوڵهتی رێبەرایەتیکراو لهلایهن ئەمریکاوهی لێیە.
لە 8 حوزەیران، دوو موشەك لە زهوییهكانی باڵەخانەی فڕۆکەخانەی بەغدایان دا و دوو رۆژ دواتر موشەکێکی بێ ئاراستە لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریکای دا لە ناوچەی سەوزی ئەمنیەت بەهێز.
ئەو جۆرە هێرشانە بهدهگمهن لایەنێك لە ئەستۆی خۆی دەگرێت، بەڵام واشنتۆن لایەنەکانی سەر بە ئێرانی لە عێراق تۆمەتبارکردووە، بەتایبەتی کەتائیب حیزبوڵا.
لە کۆتایی 2019وە، زیاد لە 30 هێرشی موشەکی ئەو دەزگا عێراقیانەیان کردۆتە ئامانج کە هێز و دبلۆماتە بیانیەکانیان لێ جێگیرن.
هێرشەکان لهمیانهی باشتربوونی پەیوەندیهكاندا زیاد دەکەن
بارگرژیەکان لە کانونی دووەمدا گەیشتنە لوتکە کاتێك ئەمریکا ژەنەراڵی ئێرانی قاسمی سولیمانی و فەرماندەی عێراقی ئەبو مەهدی موهەندیسی کوشت لە هێرشێکی درۆندا لە بەغدا.
لە کۆتایی ئازاردا، بارگرژییەکان کەمبوونەوە و ئاستی هێرشە موشەکیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو خاوبوونەوە -- بەڵام هەفتەی رابردوو دووبارە زیادیانکرد لەکاتێکدا ئەمریکا و عێراق ئامادەکارییان دهكرد بۆ گفتوگۆی دوولایەنە.
دیالۆگی ستراتیژی کە 11 حوزەیران دەستیپێکرد ئامانجی دانانی چوارچێوەیەکە بۆ ئامادەیی هیزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە و بەهێزکردنی پەیوەندیە ئابوری و کلتوریەکان.
وەك بەشێك لە گفتوگۆکان، واشنتۆن بەڵێنی کەمکردنەوەی هێزەکانی لە وڵاتەکە داوە، کە ژمارەیان نزیکەی 5,200 کەس بوو لە ساڵی رابردوودا.
هاوکات عێراق بەڵێنی داوە ئەو "هێزە سەربازیانە بپارێزێت" کە لەسەر خاکەکەین وەك بەشێك لە هاوپەیمانی رێبەرایەتیکراو لەلایەن ئەمریکاوە بۆ شەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).