وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی شەڕ لە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکەن هەفتەی داهاتوو بە ئۆنلاین کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردانێکی هەماهەنگانە لەکاتێکدا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە بەربەست لە بەردەم ئۆپەراسیۆنەکاندا، ئەمریکا چوارشەممە (27 ئایار) رایگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند كه دیپلۆماتکارە باڵاکانی 82 نەتەوەی هاوپەیمان لە 4 حوزەیران کۆدەبنەوە "بۆ گفتوگۆکردنی شێوازەکانی هێشتنەوەی فشارەکانی سەر پاشماوەکانی داعش لە عێراق و سوریا و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنانی داعش لەسەر ئاستی جیهانی".
بەگوێرەی بەیاننامەکە وڵاتەکان گفتوگۆدهكهن دەربارەی ئەو "ئاڵەنگارییانه کە هاوپەیمانییەکە دووچاری دەبێتەوە بەهۆی پەتای کۆڤید-19".
ئەمریکا، کە دواهەمین کۆبوونەوەی وەزاریی لە تشرینی دووەم رێکخست، لەگەڵ ئیتاڵیا سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئۆنلاینەکە دەکات، کە هیوادارن کۆبوونەوەیەکی گەورەی دژە تیرۆریزم رێکبخەن پێشئەوەی دۆخی پەتاکە خراپترببێت.
سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ساڵی رابردوو شکتی داعشی راگەیاند، کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو خاکێکی گەورەی داگیرکردبوو، لەکاتێکدا سەربازانی ئەمریکای لە سوریا کشاندەوە.
هێرشێکی تشرینی یەکەم لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاوە سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی کوشت. بەڵام نیگەرانی بڵاوبۆتەوە دەربارەی هێرشی تووندڕەوەکان لە سەرانسەری جیهاندا، لەنێویاندا ئەفریقا و ئەفغانستان.
ئەمریکا گروپەکەی بە هێرشێکی خوێناوی تۆمەتبارکرد کە لە دەستپێکی ئەم مانگەدا بۆسەر نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون لە کابول ئەنجامدرا و راشیگەیاند كه چهكدارهكان دەیانەوێت پرۆسە ئاشتییەکەی نێوان ئەفغانستان و حکومەتی کابول بشێوێنن.