هه‌واڵه‌كانی عێراق
میدیا

میدیاکانی داعش هەرچی بەرەو خراپتر دەڕۆن بەهۆی نەبوونی وێنە و ڤیدیۆی کواڵیتی بەرزەوە

سەلام تایمز

ئەم وێنە تاریک و تەڵخەی ئەندامێکی داعش لە عێراق کە لە 16 تشرینی دووەم پۆستکراوە دۆخی خراپی میدیاکەی پیشاندەدات کە گروپە تیرۆریستییەکە ئێستا بەرهەمیدەهێنێت -- ئەوە ئەگەر و کاتێک لە توانایدابێت بیکات. [ئەرشیف]

ئەم وێنە تاریک و تەڵخەی ئەندامێکی داعش لە عێراق کە لە 16 تشرینی دووەم پۆستکراوە دۆخی خراپی میدیاکەی پیشاندەدات کە گروپە تیرۆریستییەکە ئێستا بەرهەمیدەهێنێت -- ئەوە ئەگەر و کاتێک لە توانایدابێت بیکات. [ئەرشیف]

کەناڵە پڕوپاگەندەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە تەلەگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە لەم چەند مانگەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو خراپبوون، کە بڵاوکراوەکانیان تەنیا نوسین و جارجارەش وێنە و ڤیدیۆی بێکواڵێتی لەخۆدەگرن.

ئەم دۆخەی ڕەنگدانەوەی ئەو لەدەستدانانەیە کە گروپەکە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەفغانستان و بەشەکانی دیکەی جیهان دووچاری هاتووە.

شکستی ناوچەیی داعش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئازاری 2019 گورزێکی کوشندەی لە ناوەندی سەرەکیی پڕوپاگەندەی گروپەکە وەشاند، لەکاتێکدا ئەندامان و پڕوپاگەندەچییەکانی یان کوژران یان دەستگیرکران دوای داڕمانی بەناو "خەلافەتەکە".

لەوکاتەوە، چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و هەواڵگری توانا تەکنیکییەکانی گروپەکەیان سنووردار کردووە و زۆربەی سەکۆ میدیاییەکانی، تەکنەلۆژیا، ڤیدیۆگرافەرەکان، تەکنیکارانی دەنگ و پڕوپاگەندەچییەکان و کارمەندەکانی دیکەشی لێدابڕیون.

ئەم وێنەیە لە 3 تشیرینی دووەم لەلایەن داعشەوە پۆستکراوە و دوو هێرشکەر لە کۆی سێ دانە پیشاندەدات پێش هێرشێکی گەورە بۆسەر زانکۆی کابول. ئەمە تاکە وێنەیە کە دەربارەی ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن ئامێری پڕوپاگەندەکەی گروپەکەوە بڵاوکرابێتەوە کە رۆژێک لە رۆژان زۆر پێشکەوتوو بوو.

ئەم وێنەیە لە 3 تشیرینی دووەم لەلایەن داعشەوە پۆستکراوە و دوو هێرشکەر لە کۆی سێ دانە پیشاندەدات پێش هێرشێکی گەورە بۆسەر زانکۆی کابول. ئەمە تاکە وێنەیە کە دەربارەی ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن ئامێری پڕوپاگەندەکەی گروپەکەوە بڵاوکرابێتەوە کە رۆژێک لە رۆژان زۆر پێشکەوتوو بوو.

ماوەی دوای ژمارەیەک هێرشی گەورەی ئەمدواییە بەرەو خراپتر چوونی ئۆپەراسیۆنە میدیاییەکانی گروپە تیرۆریستییەکەیان دەرخستووە.

هێرشەکەی 2 تشرینی دووەمی داعش بۆسەر زانکۆی کابول نمونەیەکی سەرەکییە. سێ چەکداری داعش -- کە یەکێکیان خۆی تەقاندەوە -- خۆیان کرد بە زانکۆکەدا و تەقەیان لە خوێندکاران کرد لە نێو پۆلەکانیاندا و لانیکەم 22 کەسیان کوشت.

لە چەند ساڵی رابردوودا، میدیای داعش چەندین وێنە و ڤیدیۆی کواڵیتی بەرزی تاوانەکانی، لە پێش ئەنجامدان و لە کاتی ئەنجامدان و دوای ئەنجامدانیانی بڵاودەکردەوە.

دابەزیوە بۆ وێنەی تاکوتەرا

بەڵام ئێستا، لەگەڵ کاڵوکرچ بوونی توانای میدیاکەی، تەنیا وێنەیەک کە پۆستی کرد هی دوو تیرۆریستەکە بوو کە لە بەردەم ئاڵای داعشدا وەستاون پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە. ئەم تەنها پۆستە دەریدەخات گروپە تیرۆریستییەکە هیچ توانایەک و کەرەستەیەک یان کارمەندێکی نییە بۆ دۆکیومەنتکردنی هێرشەکان بەدرێژایی پرۆسەی ئەنجامدانیان.

داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشێکی هاوشێوەی بۆسەر ناوەندی پەروەردەی کەوسەری دانیش لە گەڕەکی دەشتی بارچی گرتە ئەستۆ، کە لە 24 تشرینی یەکەم روویدا. بۆمبە خۆکوژییەکە 24 کەسی کوشت و زیاتر لە 50 کەسی بریندارکرد، کە زۆربەیان خوێندکاری گەنج بوون.

بەهەمانشێوە، گروپەکە پێشتر تەنیا وێنەیەکی ئەنجامدەری هێرشەکەی بڵاوکردبۆوە.

خراپبوونی ئاستی ئەو میدیایە لە سوریا و عێراق زۆر روونە، ئەو شوێنانەی گروپەکە رۆژێک لە رۆژان زۆرترین ناوچەی لەژێردەستدا بوو.

لە لوتکەی بەناو خەلافەتەکەیدا، گروپەکە وێنە و ڤیدیۆی پێشکەوتووی کواڵیتی بەرزی بەرهەمدەهێنا.

لەکاتێکدا چیتر ناتوانێت سەرکەوتنی سەربازی پیشانبدات یان زوڕنا بۆ خەلافەتە "یوتۆپی"یەکەی لێبدات، گروپەکە ئێستا بەزۆری پەیامی نوسراوی سادە بڵاودەکاتەوە کە زۆربەی کات لەئەستۆگرتنی ئەنجامدانی هێرشەکانی ناتوانرێت پشتڕاست بکرێنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500