بەغلان، ئەفغانستان -- بەرپرسانی ئەفغانی و مەدەنیەکان بەتوندی سهركۆنهی کوژرانی لانیکەم 13 کرێکاری کانەی خەڵوز دەکەن لە پارێزگای بەغلام.
هیچ گروپێك بەرپرسیارێتی دەستبەجێی رانەگەیاندووە بۆ کوژرانی ئەو کرێکارانە، بەڵام حکومەت "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی تۆمەتبارکرد كه بهگوێرهی حكومهتهكه داعش پێشڕهویی خێرا دەکات له ئەفغانستان.
پارێزگاری شارۆچکەکە، فایز محەمەد ئەمیری، بە سەلام تایمزی وت: "رۆژی هەینی [6 کانونی دووەم]، میلیشیاکانی سەر بە داعش لانیکەم 13 کرێکاری حەزارەی شیعە مەزهەبی کوشت لە قەزای تەلا وه بەرفەك."
ئەمیری وتی: "دوایین هێرش دژی کەمە نەتەوایەتیەکان لە گوندی ئەنارەك رویداوە."
بەگوێرەی قسەکانی ئەمیری قوربانیەکان هەموویان خەڵکی ناوەڕاستی پارێزگای دیاکوندین. ئەمیری وتی چەکدارەکان هێرشیانکردۆتە سەر ئەو پاسەی کرێکارەکانی تێدابوون، لە پاسەکە هێناویاننەتە دەرەوە و تەقەیان لێکردوون.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە، لیوا ئەمینوڵا ئەمەرخیل، رایگەیاند کە کرێکارەکان بەڕێگاوە بوون بۆ ماڵەوە کاتێك کە میلیشیاکان کەمینیان بۆ پاسەکە داناوە.
ئەمەرخیل وتی پۆلیس لە ناوچەکە جێگیرکرا بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە و دڵنیابوون لە پاراستنی کرێکارەکانی تر.
پارێزگاری بەغلان، عەبدولستار بەڕێز، بە سەلام تایمزی وت: "ئێمە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکەین و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدین."
جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، نەجیب دانیش، لە کابوڵ، 6 کانونی دووەم، وتی حکومەتی ئەفغانییش لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکات و کاردەکات لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان بۆ ئارامكردنهوهی بارودۆخەکە.
دانیش رایگەیاند کە یاخیبووەکان هەوڵیانداوە خەڵکی ئەفغانستان دابەشبکەن، بەڵام ئەفغانیەکان بە یەکگرتویی دەمێننەوە.
وتیشی: "خەڵکی ئێمە دەزانن دوژمنەکانیان کێن."
دووڕویی داعش
جێگری دووەمی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری حکومەتی ئەفغانی، محەمەد موحەقیق، لە کابول رایگەیاند کە کوژرانی حەزارەکانی بەغلان بریتییه له كارێك بۆ دووبهرهكیی ئایینی و نەتەوەیی.
موحەقیق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کابول وتی: "قوربانیەکان حەزارە بوون و شیعە بوون."
وتیشی قوربانیەکان کاریاندەکرد لە کانەیەکی خەڵوز بۆ بژێوی خێزانەکانیان و کەسی سەربازی و سیاسی نەبوون.
موحەقیق وتی ئهم هێرشە "رسواییه" بۆ میلیشیاکان و ئەوە پیشاندەدات کە "هیچ جێگەیەکیان نیە لەناو خەڵکدا."
چەندین کەسی توڕەی دانیشتوی بامیان گردبوونەوە لە کابول یەکشەممە (7 کانونی دووەم) بۆ داواکردن لە حکومەت بۆ کۆتایهێنان و رێگرتنی هێرشەکان بۆسەر کەمە نەتەوایەتی و ئایینیەکان.
چالاکوانیکی بواری مافە مەدەنیەکان لە بامیان کە بەشداری خۆپیشاندانەکەی کرد، میلاد حسێن فیروزی، وتی: "کوژرانی ئەمانە بەردەوامیدەدات بە جینۆسایدی حەزارەکانی ئەفغانستان،" كه ئاماژهكردن بوو به كۆهمهڵكوژیی تیرۆرستان دژی حەزارەکان لە رابردودا.
فیروزی بە سەلام تایمزی وت: "ئەمە کارێکی نامرۆڤانەی داعش و یاخیبووەکانە بۆ کوشتنی خەڵکی ئێمە. هیچ جێگەیەك نیە لەناو ئیسلام و کلتوری ئێمەدا بۆ ئەم جۆرە کردار و ئەو خەڵکانەی ئەم کردارانە ئەنجامدەدەن."
ئەفغانیەکان دووبەرەکی تایهفهگهرییانه رەتدەکەنەوە
وتەبێژی عەبدوڵا عەبدوڵای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری حکومەتی ئەفغانستان، فەرەیدون خوازون، وتی داعش تاکە گروپی یاخیبووە کە هەوڵدەدات بۆ دابەشکردنی ئەفغانیەکان لەڕێگەی هێرشی تایهفهگهرایانهوه.
خوازون بە سەلام تایمزی وت: "ئەمە کارێکی نامرۆڤانەیە کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە، کە دەیەوێت شەڕێك دەستپێبکات لە نێوان سونە و شیعەی وڵاتەکەدا. ئێمە یەکگرتووین و یەك نەتەوەین -- نە سونەگەرایی و نە شیعەگەرایی هەیە، بەڵام ئێمە پێش ههموو شتێك ئەفغانیین."
توێژەرێكی بواری ئایین لە کابول، مولڤی محەمەد ئەیاز نیازی، وتی داعش "هەوڵدەدات بۆ خۆشکردنی شەڕێکی تائیفی لە ئەفغانستان و دابەشکردنی نهتهوهكهمان".
نیازی وتی کوژرانی خەڵکی بێتاوان قەدەغەکراوە لە ئیسلامدا و ئاماژەیدا بهوهی کرێکارانی کانەی خەڵوز "خەڵکی بێتاوان بوون و کرێکاری گشتی بوون لە بەغلان".
رێکخراوی گەنجانی نان زوانە مەدەنی تۆلانە رایگەیاند کە کوشتنی خەڵکی مەدەنی بەهۆی جیاوازی رەگەزی و ئێتینیهوه تاوانی جەنگە.
ئەندامی رێکخراوەکە، روحوڵا حەیدەری، وتی کوشتنی خەڵکی بێتاوان جێی لێخۆشبوون و لەبیرکردن نیە.
حەیدەری بە سەلام تایمزی وت: "هیچ شوێنێك نیە بۆ داعش لە کۆمەڵگادا."