هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەکۆمەڵ له‌ رەقە بەردەوامە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی تیمی فریاگوزاری سەرەتایی پاشماوەکانی مۆرڤێک لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ ده‌رده‌هێننه‌وه‌ کە لە نیسان لە رەقە دزۆرایەوە. [خاوەنی وێنە: هاوار نیوز]

ئەندامانی تیمی فریاگوزاری سەرەتایی پاشماوەکانی مۆرڤێک لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ ده‌رده‌هێننه‌وه‌ کە لە نیسان لە رەقە دزۆرایەوە. [خاوەنی وێنە: هاوار نیوز]

کارەکانی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پارێزگای رەقەی سوریا بەردەوامە، کە لە ناوەڕاستی نیساندا دۆزرایەوه‌ و پاشماوەی ئەو قوربانیانە لەخۆدەگرێت کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ کوژراون، خۆبەخشێکی بەرگری شارستانی وتی.

خۆبەخشێکی بەرگری شارستانی، حەمەد مەتەر وتی تیمەکانی فریاگوزاری سەرەتایی و بەرگری شارستانی له‌ رەقە لەئێستادا پشتێنەیەکیان لە دەوری ناوچەی تەل زەیدان پێكهێناوه‌ لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای رەقە کە گۆڕێکی بەکۆمەڵی لێدۆزراوەتەوە.

بە دیارونای وت کارکردن بەردەوامە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکه‌، بەڵام بەشێوەیەکی هێواش بەهۆی ئەو سەختیانەی تیمەکە دووچاریان دەبنەوە.

مەتەر وتی گۆڕە بەکۆمەڵەکە، کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەکانی سه‌مره‌ و حەمرات له‌ رەقە، ئەو قوربانیانەی دەستی داعش لەخۆدەگرێت کە بۆ ئەوەی گوێزراونەتەوە دوای ئەوەی گروپەکە ئه‌و سزای مەرگانه‌ی بەسەردا سەپاندن کە لە دژیان دەریکردبوو.

ئەندامانی تیمی فریاگوزاری سەرەتایی گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدەدەنەوە لە پارێزگای رەقەی سوریا کە لە نیساندا دۆزرایەوە. [خاوەنی وێنە: هاوار نیوز]

ئەندامانی تیمی فریاگوزاری سەرەتایی گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدەدەنەوە لە پارێزگای رەقەی سوریا کە لە نیساندا دۆزرایەوە. [خاوەنی وێنە: هاوار نیوز]

وتی گۆڕە بەکۆمەڵەکە یەکێکە لەو 25 گۆڕەی لە ناوچەکە هەن.

وتیشی: "گرنگە ئه‌و شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵانه‌ دیاریبکرێت و هەڵبدرێنەوە و قوربانییەکان بناسرێنەوە، بۆئەوەی چارەنوسی هەزاران کەس دیاریبکرێت کە چەند ساڵێک پێش ئێستا دیارنەمان کاتێك داعش دای به‌سه‌ر بەناوچەکەدا."

مەتەر وتی شوێنی گۆڕەکە، کە لە نیساندا دۆزرایەوە، دەکەوێتە نزیک ناوچە کشتوکاڵییەکان لە خۆرهەڵاتی رەقە.

وتی: "روونە تاوانکارانی داعش لاشەکانیان هەڕەمەکیانە هەڵداوەتە ناو گۆڕەکەوە، بەو شێوەیەی كه‌ دۆزراونەتەوە" -- لەسەر یەک کەڵەکە کرابوون.

وتیشی ئەو گۆڕە پێدەچێت هی کۆتاییەکانی داگیرکاریەکەی داعش بێت -- پێش ئەوکاتەی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لە ناوچەکە وەدەربنرێت.

به‌ خه‌مڵاندنی مەتەر، زیاتر لە 200 لاشە لە گۆڕه‌كه‌دا هەن و لانیکەم دوو مانگ یان زیاتری پێدەچێت تا هه‌موویان ده‌ربهێنرێنه‌وه‌، بەهۆی سەختی کاره‌كەوه‌.

وتی ئەندامانی تیمەکە هەموو رۆژێک کار لە شوێنەکە دەکەن و لە رۆژێکدا دوو تا سێ لاشە ده‌رده‌هێننه‌وه‌ -- كه‌ زۆربەیان پیاون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500