هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هەسەدە پاشماوەی جەستەی سەربازانی کوژراوی دەستی داعش رادەستی رژێمی سوریا دەکاتەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئۆتۆمبیلێکی فریاگوزاری رژێمی سوریا پاشماوەی جەستەی ئەو سەربازانە دەگوێزێتەوە دوای ئەوەی لە دوو گۆڕی بەکۆمەڵی تازە دۆزراوە دەرهێنراونه‌ته‌وه‌ لە رەققە. [وێنەیه‌ك له‌ ڤیدیۆیەکی ئاژانسی هەواڵی هاوار]

ئۆتۆمبیلێکی فریاگوزاری رژێمی سوریا پاشماوەی جەستەی ئەو سەربازانە دەگوێزێتەوە دوای ئەوەی لە دوو گۆڕی بەکۆمەڵی تازە دۆزراوە دەرهێنراونه‌ته‌وه‌ لە رەققە. [وێنەیه‌ك له‌ ڤیدیۆیەکی ئاژانسی هەواڵی هاوار]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پاشماوەی جەستەی ئەو سەربازانەی سوریا رادەستی رژێم دەکه‌نەوە کە لە 2014 لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کوژران، بەرپرسێکی خۆجێی بە دیارونای وت.

پاشماوەکان لە دوو گۆڕی بەکۆمەڵدا نێژرابوون کە بەمدواییانە لە پارێزگای رەققە دۆزرانه‌وه‌.

خۆبەخشێكی کڵاوسپیەکان، حەماد مەتەر بە دیارونای وت هێزە ئەمنیە خۆجێیە کوردییەکان (ئاسایش) بە یارمەتی دانیشتوانی گوندی فەرحانیە لە عەین عیسا ئەم گۆڕانەیان دۆزییەوە.

وتی تائێستا، زیاد لە 30 جەستەیان دەرهێناوەتەوە لەو دوو گۆڕەدا.

ئەندامانی تیمی فریاگوزاریی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدەدەنەوە کە تیایدا ئەو سەربازە سورییانە نێژراون کە لەلایەن داعشەوە لە 2014 کوژران. [وێنەیه‌ك له‌ ڤیدیۆیەکی ئاژانسی هەواڵی هاوار]

ئەندامانی تیمی فریاگوزاریی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدەدەنەوە کە تیایدا ئەو سەربازە سورییانە نێژراون کە لەلایەن داعشەوە لە 2014 کوژران. [وێنەیه‌ك له‌ ڤیدیۆیەکی ئاژانسی هەواڵی هاوار]

وتیشی سەربازانی سوریا کە سەر بە لیوای 93 بوون لە بنکەی فیرقەی 17 كوژران لە ناوچەکە، هەرچەندە خۆیان راده‌ستی داعش كردبوو دوای ئابڵوقه‌دانێكی دوورودرێژ.

وتی مەدەنیەکانی ناوچەکە جەستەکانیان ناشت وەك رێزێك بۆ پیرۆزی جەستەی مردوو. دوور لە چاوی ئەندامانی داعش ئەمەیان ئەنجامدا بۆ خۆلادان لە سزا.

هەرکە پرۆسەی هەڵدانەوەکە دەستیپێکرد، نوسینگەی پەیوەندیە جەماوەریەکانی هەسەدە، پەیوەندییانكرد بە هێزەکانی رژێمەوە کە لەو ناوچەیە جێگیرن نزیك بە عەین عیسا تا رادەستکردنەوەی جەستەکان رێکبخەن.

ئاسایش و هەسەدە بەمدواییانە هەوڵەکانیان برەوپێداوە بۆ بەدواکەوتنی شانە نوستووەکانی داعش، هەموو ئاسەوارەکانی وێرانکاریی کاتی شەڕی گروپەکە لادەبەن و بەدوای گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دەگەڕێن.

مەتەر وتی لە هەمووی گرنگتر، چەندین چالاکی کۆمەڵایەتی رێکدەخەن بۆ دانیشتوانی ناوچەکە تا لە کاریگەریی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی داعش رزگاریان ببێت، بەتایبەتی چونکە رەققە بنکەی تایبەتی گروپەکە بوو لەکاتی ترۆپکی دەسەڵاتیدا.

دانیشتوان كرده‌وه‌كانی داعش رەتدەکەنەوە

چالاکوانی میدیا و کۆمەڵایەتی عەمار ساڵح بە دیارونای وت گۆڕە تازە دۆزراوەکان بەڵگەی زیاترن لەسەر ئایدۆلۆژیا تاوانکارییه‌كه‌ی داعش، "چونکە سەربازەکان لەسێدارەدران لەکاتێکدا بێ چەك بوون دوای پچڕانی پەیوەندییان بە فەرماندەییەکەیانەوە و هەڵاتنی ئەو ئەفسەرانەی لەگەڵیان بوون".

به‌ ئاماژه‌كردنی بە رەتکردنەوەی كرده‌وه‌كانی داعش، وتی لەوکاتەدا پەیوەندی نێوان خەڵکی رەققە و سەربازانی رژێم دوژمنکارانە بوو، "بەڵام دانیشتوان هێشتا جەستەی [سەربازە کوژراوەکان]یان ناشت سەرەڕای ئەو مەترسیەی رووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه‌".

وتی تائێستاش ئەو گروپە رەتدەکەنەوە و بەڵگەش بۆ ئه‌وه‌ هاوکاریكردنی چڕیانه‌ لەگەڵ هەسەدە بۆ ئاشکراکردنی شانە نوستووەکان و هاوکارەکانی داعش.

رۆژنامەوانێكی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت بەم دوو گۆڕە بەکۆمەڵە تازە دۆزراوەیه‌، ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵگە دۆزراوەکان تائێستا گەیشتوونەتە 29.

وتی دەخەمڵێنرێت كه‌ لانیکەم 6,040 جەستە لەم گۆڕە بەکۆمەڵانەدا بن.

وتیشی ئاستەنگی دەستنیشانکردنی ناسنامەی جەستەکان گەورەیە و ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا 700 جەستە تا ئەمڕۆ دەستنیشانکراون لەبەر سەختی ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی لەسەر جەستەکان و ئەندامانی خێزانی قوربانیان.

هه‌روه‌ها وتی دۆزینەوەی ناسنامەی سەربازانی کوژراوی سوریا ئاستەنگێکی کەمترە، چونکە دواتر دەتوانرێت پشکنینیان بۆ بکرێت لە تۆماری سەربازانی ونبووی رژێمی سوریادا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ده‌ستنیشانكردنی سه‌ربازانی سوریا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌