هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ: تەرمەکان فڕێدراونەتە دۆڵێكه‌وه‌ له‌ رەققە

ستافی دیارونا و ئاژانسی فرانس پرێس

داعش ڤیدیۆی دروستکرد کە چەکدارەکانی نیشاندەدا تەرمی قوربانییەکانیان هەڵدەدایە دۆڵی حوتەوه‌ لە پارێزگای رەققە لە سوریا. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

داعش ڤیدیۆی دروستکرد کە چەکدارەکانی نیشاندەدا تەرمی قوربانییەکانیان هەڵدەدایە دۆڵی حوتەوه‌ لە پارێزگای رەققە لە سوریا. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ دووشەممە (4 ئازار) داوای لێکۆڵینەوەی کرد لە دۆڵێك لە باکوری سوریا كه‌ وەك شوێنی فڕێدانی تەرم بەکارهێنراوه‌ بەدرێژایی چەندین ساڵ.

ئەو کونە 50 مەتر قوڵە لە ناوچەیەکی بیابانیی پارێزگای رەققەدایە کە پێشتر لەژێر دەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا بوو دوای ئەوەی چەند ناوچەیەکی لە سوریا و عێراقی هاوسێی کۆنتڕۆڵکرد.

رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ لێکۆڵینەوەی لەو شوێنە کرد دوای ئەوەی ناوچەکە لە دەست گروپەکە رزگاركرا لە کۆتایی 2017 لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانیی لێدەکرد.

رێکخراوەکەی مافی مرۆڤ دەریخستووە کە تەرمەکان لەکاتی دەسەڵاتی داعشدا و دواتریش فڕێدراونەتە دۆڵه‌كه‌وه‌.

لێكۆڵەرێكی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ لە سوریا، سارا کەیالی وتی: "دۆڵی حوتە کە جاران شوێنێكی سروشتیی جوان بوو بۆته‌ شوێنی تۆقاندن و تۆڵەسەندنەوە."

ئه‌و دۆڵه‌ کە قوڵاییەکەی لە رۆخەكه‌یه‌وە دیار نییە، هەمیشە سەرگوزەشتەی ئەفسانەیی لەسەر وتراوە و جاران شوێنێكی خوازراو بووە کە دانیشتووانەکە بۆ سەیرانی خێزانی بۆی چوون.

ناوبراو وتی: "دەرخستنی ئەوەی لەو شوێنە روویداوە و هه‌روه‌ها له‌ گۆڕە بەکۆمەڵەکانی تر له‌ سوریا، گرنگە بۆ دۆزینەوەی ئەوەی چی بەسەر ئەو هەزاران کەسەدا هات كه‌ داعش کوشتنی و بۆ دادگاییكردنی بەرپرسیاران."

یەکێك لە زیاتر لە 20 گۆڕی بەکۆمەڵ

نازانرێت چەند تەرم فڕێدراونەتە حوتەوه‌، یەکێك لە زیاتر لەو 20 گۆڕە بەکۆمەڵەی دۆزرانەته‌وە لە ناوچەکانی پێشتر لەژێر دەستی داعشدا بوون.

رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ بوونی گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەرکراوە دوای ئەوە ئاشکرابوو کە چەکدارێکی داعش لاپتۆپەکەی بردبوو بۆ چاککردنەوە لە شارۆچکەی ته‌ل ئەبیەز (گرێ سپی).

كارمه‌ندێك له‌وێ ویستی تاوانەکانی داعش دەربخات و بابەتەکانی لاپتۆپەکەی کۆپی کردبوو، کە ڤیدیۆی چەکدارانی گروپە تووندڕەوەکەی تیادابووە و نیشانیداوە چۆن لاشەکان هەڵدەدەنە ناو چاڵاکەوە.

رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ناردە سەر شوێنەکە و چەند تەرمێکی دۆزییەوە کە سەرئاو کەوتبوون لەو بەشەدا كه‌ قوڵترین شوێنی چاڵه‌كه‌یه‌.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند: "رەوشی تێكچوونیان دەریدەخات كه‌ تەرمەکان فڕێدراون زۆر دوای ئەوەی داعش ناوچەکەی به‌جێهێشت. ناسنامەی کوژراوەکان و هۆکاری کوشتنیان نازانرێت."

چالاکوانێكی پێشووتری نوسینگه‌ی راگەیاندنی رەققە، مەجید حەسون لە ئەیلولی 2016 بە دیارونای وت دانیشتووانی رەققە "دەزانن [داعش] قوربانییەکان فرێدەداتە قوڵایی دۆڵێكه‌وه‌ له‌و به‌رده‌ڵانه‌دا كه‌ ناسراوە بە حوتە".

وتی داعش خۆی لە 2014 ڤیدیۆی بڵاوکردەوە کە چەکدارەکانی خۆی نیشاندەدات تەرمەکانیان فڕێده‌دایه‌ دۆڵه‌كه‌وه‌.

شوێنێك له‌ عێراق هێشتا لێکۆڵینەوەی ته‌واوی لەسەر نەکراوە

به‌ هه‌مانشێوە چاڵێك کە ناسراوە بە خەفسە لە باکوری عێراق یەکێكە لە بەدناوترین گۆڕە بەکۆمەڵەکان كه‌ تا ئێستا دۆزرابێتەوە و بەگوێره‌ی ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی 25,000 تەرمی قوربانیانی دەستی داعشی تێدایه‌.

لە راپۆرتێكی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤدا کە لە ئازاری 2017 بڵاوکرایەوە، شایەتحاڵەکانی ناوچەکە باسیان لە رەوشی تۆقێنەری کوشتن و فڕێدانی قوربانییەکان دەکرد بۆ ناو ئەو چاڵه‌ سروشتییەی نزیکەی 8 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای موسڵە.

شایەتحاڵان وتیان چەندین جار کوشتنی به‌كۆمه‌ڵیان بینیووە لای چاڵه‌كه‌وه‌، هەندێکجار هەفتانە، كه‌ له‌ حوزەیرانی 2014 ده‌ستیپێكرد و تا ئایار یان حوزەیرانی 2015 به‌رده‌وامبوو.

لە راپۆرتێكی نوێدا، رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ خەفسە هێشتا لێکۆڵینەوەی ته‌واوی له‌سه‌ر نەکراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500