هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ داوای لیکۆڵینەوە دەکات بۆ ئەو بەندکراوانەی داعش بێسەروشوێنی کردوون

ئاژانسی فرانس پرێس

هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاری ئێزدییەکان دەکەن لە گوندی حومه‌یرا له‌ عێراق، 8 ئاب 2015، دوای ئەوەی داعش 200 ئێزدیی ئازادکرد دوای چەند مانگ دەستگیرکردنیان. [مەروان ئیبراهیم/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاری ئێزدییەکان دەکەن لە گوندی حومه‌یرا له‌ عێراق، 8 ئاب 2015، دوای ئەوەی داعش 200 ئێزدیی ئازادکرد دوای چەند مانگ دەستگیرکردنیان. [مەروان ئیبراهیم/ئاژانسی فرانس پرێس]

رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ سێشەممە (11 شوبات) داوای لە رژێمی سوریا و دەسەڵاتی کوردی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد لێکۆڵینەوە بکەن له‌ چاره‌نوسی هەزاران لەو بەندکراوانەی لای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بێسەروشوێنن.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌یكرد به‌ ئاماره‌كانی تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ و رایگه‌یاند كه‌ زیاتر لە 8,000 کەس کە بەندکرابوون لەلایەن داعشەوە ئەو کاتەی ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتیان لەدەستدابوو، چاره‌نوسیان نادیارە.

چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ رژێمی سوریا و دەسەڵاتی کوردی کە ئێستا ئەو ناوچانەیان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە تا ئێستا شکستیان هێناوە لەوەی پشکنین بۆ ئەو راستییە بکەن بزان چییان بەسەرهاتووە و پێشه‌نگی به‌و کارە بده‌ن.

رێكخراوه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ دەسەڵاتی کوردی لە باکور "کەمجار" وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە بە شوێن خزمەکانیاندا دەگەڕێن.

به‌گوێره‌ی راپۆرتەکە: "ئەوانه‌ی كه‌سوكاریان لەو ناوچانە بوون و ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی [رژێمی] سوریادان بەهەمانشێوە دەڵێن تەنیا شیمانەیان پێداون کە داعش هەموو بەندکراوەکانی کوشتووە یان بە سادەیی دەڵێن هیچ زانیارییەکیان نییە."

'هەل بۆ دابینكردنی وەڵام'

هێزەکانی سوریای دیموکرات، هاوپەیمانێتییه‌كی کورد و عەرەب کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، دوا ناوچەی ژێردەستی داعشیان له‌ سوریا کۆنتڕۆڵکردەوە لە گوندی باغۆز لە دێرەزوور، ئازاری پارساڵ.

بەڕێوبەری هەرێمیی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، جۆ ستۆرك وتی: "کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعش بەسەر ناوچەکانەوە هەلێك بوو بۆ دابینكردنی وەڵام بۆ ئه‌و خێزانانەی كه‌سوكاریان لە سوریا بێسەروشوێنبوون."

رێکخراوەکە رایگه‌یاند كه‌ دەسەڵاتی کوردەکان پێویستە "خاڵێكی ناوەندی بۆ کۆکردنەوە یان دەزگایەکی مەدەنی" پێكبهێنێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەوانەی بێسەروشوێنبوون و په‌یوه‌ندیبكه‌ن به‌ خێزانەکانیانه‌وه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ ده‌بێت سەرچاوە دابینبکەن بۆ پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان كه‌ باوەڕدەکرێت تەرمی هەزاران هاوڵاتییان تیادابن کە داعش کوشتوونی.

چەندین گۆڕی بەکۆمەڵی لەو شێوەیە لە عێراق و سوریا دۆزراونەتەوە بەڵام پرۆسەی ناسینەوەی تەرمەکان خاو و گران و ئاڵۆزە.

ئیدارە کوردییەکە پێگەیه‌كی نێودەوڵەتیی نییە تا داوای هاوکاری جیهانی بکات و سەرچاوەکانی خۆشی زۆرنین دوای شکستی داعش و فشاری زۆریان لەسەره‌ لەلایەن تورکیاوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500