هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

چەند موشەکێکی هاوشێوەی کاتیوشا دەوروبەری فڕۆکەخانەی عێراق دەکەنە ئامانج

ئاژانسی فرانس پرێس

وێنەیەک کە لە 4 کانونی دووەم گیراوە ئەو شوێنە پیشاندەدات کە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لێکوژرا لە هێرشێکدا رۆژێک پێشتر له‌لایه‌ن ئەمریکاوه‌، لە دەرەوەی رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا. [عەلی چوکەیر\ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەک کە لە 4 کانونی دووەم گیراوە ئەو شوێنە پیشاندەدات کە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لێکوژرا لە هێرشێکدا رۆژێک پێشتر له‌لایه‌ن ئەمریکاوه‌، لە دەرەوەی رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا. [عەلی چوکەیر\ئاژانسی فرانس پرێس]

سێ موشەکی کاتیوشا بەرەبەیانی چوارشەممە (6 ئایار) بنكه‌یه‌كی سەربازییان کردە ئامانج لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان کە لەلایەن سەربازانی ئەمریکا و دیپلۆماتکارانی ئەمریکاوە بەکاردێت، سوپای عێراق رایگەیاند، بەبێ ئەوەی هیچ قوربانییەک رابگەیەنێت.

هێرشەکە یەکەم جار بوو شوێنێکی ئەمریکا لە عێراق بکاتە ئامانج لە کۆتاییەکانی ئازارەوە، دوای نزیکەی شەش مانگ له‌و هێرشە موشەکییانەی سەربازانی ئەمریکا و بەریتانیا و عێراقیان کوشت.

هەروەها چەند کاتژمێرێک پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان روویدا بۆ دەنگدان لەسەر ئه‌و حکومەتەی ده‌مێكه‌ چاوەڕوانده‌كرێت، پێنج مانگ دوای ئه‌وه‌ی کابینەی ئێستا ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌.

هێزە ئەمنییه‌كانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند کە موشەکەکان لە بەرەبەیاندا نزیک فڕۆکەخانەکەیان کردۆتە ئامانج و یەکە سەربازییەکان بۆیاندەرکەوتووە موشەکەکان لە ناوچەیەکی خۆرئاوای بەغداوە هاوێژراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی وتی: "ئامانجەکە بنکەکانی ئاژانسی دژەتیرۆر بوو، ئەو شوێنانەی کە سەربازانی ئەمریکای لێنیشتەجێن."

ئه‌و بكه‌یه‌ی ئەمنیەتێکی پتەوی هەیە، ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکیانە لەخۆدەگرێت کە دێنە ناوەوە و دەچنە دەرەوەی وڵاتەکە.

رووداوەکه‌ دوای ئارامبوونه‌وه‌ی بارگرژییەکان دێت

فڕۆکەخانەی بەغدا لە ناوەڕاستی ئازارەوە داخراوە وەک بەشێک لە قەدەغەکردنی هاوچۆی سەرتاسەری بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19).

رووداوەکە دوای ئارامبوونه‌وه‌یه‌كی بەرچاودێت لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا دوای بارگرژییەکی تووندی چەند مانگە.

لە کانونی دووەمدا، ئەمریکا هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەنجامدا کە بووە هۆی کوشتنی جەنەڕاڵی ئێرانی قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس لەنزیك فڕۆکەخانەی بەغدا.

دواتر دەستیکرد بە هەڵمەتێکی بۆردومانکردنی بەردەوام لە دژی گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق کە تۆمەتباری كردن بە هێرشە موشەکییەکان بۆسەر هێزەکانی.

لە بەرامبەردا ئێران چەند موشەکێکی ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کرد لە خۆرئاوای عێراق و سوێندی خوارد تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەدەربنێت.

ئەم هێرشە تۆڵەکردنەوانە هه‌ردوو وڵاتەکەیان گه‌یانده‌ لێواری جەنگ، بەڵام لە کۆتاییەکانی ئازارەوە هیچ هێرشێکی موشەکی نەبووە و زۆر كه‌میش وته‌ی بارگرژی بزوێنه‌ر.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یارمەتی عێراق دەدات لە شەڕکردن دژی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا و لە نزیکەی نیوەی بنکەکانیشی کشاوەتەوە و شوێنی سەدان سەربازی گۆڕیوە.

بەڵام شرۆڤەکاران دەڵێن هەردوولا پێدەچێت شوێنگۆڕکێ بكه‌ن بۆ ناكۆكییه‌ك کە دەکرێت لە هەر ساتێکدا بڵێسە بسێنێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500