هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزه‌كانی عێراق پاشماوه‌كانی داعش ده‌كه‌نه‌ ئامانج له‌ پارێزگای دیاله‌

خالید تائی

فیرقه‌ی 5ی پیاده‌ی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله‌ و پۆلیسی دیاله‌ ناوچه‌كانی كه‌مپی عایشه‌ و ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین و خه‌لاوییه‌ ده‌پشكنن بۆ پاككردنه‌وه‌یان له‌ پاشماوه‌كانی داعش له‌م وێنه‌یه‌دا كه‌ له‌ 2 شوبات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

فیرقه‌ی 5ی پیاده‌ی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله‌ و پۆلیسی دیاله‌ ناوچه‌كانی كه‌مپی عایشه‌ و ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین و خه‌لاوییه‌ ده‌پشكنن بۆ پاككردنه‌وه‌یان له‌ پاشماوه‌كانی داعش له‌م وێنه‌یه‌دا كه‌ له‌ 2 شوبات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

هێزه‌كانی عێراق یه‌كشه‌ممه‌ (2 شوبات) ئۆپه‌راسیۆنێكی پشكنین و گه‌ڕانیان ئه‌نجامدا به‌دوای پاشماوه‌كانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا له‌ پارێزگای دیاله‌ له‌ باكور، هاوشانی بۆردومانكردنی حه‌شارگه‌كانی تێرۆریسته‌كان به‌ موشه‌ك له‌ ناوچه‌كانی نزیك پارێزگای سه‌لاحه‌دین.

به‌گوێره‌ی به‌رپرسان، گه‌ڕان و پشكنینه‌كه‌ له‌ ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین و ناوچه‌ی خه‌لاوییه‌ ئه‌نجامدرا، له‌گه‌ڵ كه‌مپی عایشه‌، كه‌ كه‌مپێكی راهێنانی كۆنی داعش بوو.

له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی 5ی پیاده‌ی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله‌ و پۆلیسی دیاله‌ پێنج ماڵی حه‌وانه‌وه‌ی تێرۆریسته‌كانیان دۆزییه‌وه‌ و وێرانیانكردن و هه‌موو كه‌لوپه‌ل و سوته‌مه‌نی و شته‌كانی تری ناویان له‌ناوبردن.

هێزه‌كانی عێراق هێرشێكی ئاسمانییان ئه‌نجامدا بۆسه‌ر به‌له‌مێك له‌ ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین و دوو تێرۆریستی گومانلێكراویان تێدا كوشت.

سه‌ربازانی عێراق حه‌شه‌رگه‌كانی پاشماوه‌كانی داعش گڕتێبه‌رده‌ده‌ن له‌ موته‌یبیجه‌ له‌نێوان پارێزگاكانی دیاله‌ و سه‌لاحه‌دیندا له‌م وێنه‌یه‌دا كه‌ له‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

سه‌ربازانی عێراق حه‌شه‌رگه‌كانی پاشماوه‌كانی داعش گڕتێبه‌رده‌ده‌ن له‌ موته‌یبیجه‌ له‌نێوان پارێزگاكانی دیاله‌ و سه‌لاحه‌دیندا له‌م وێنه‌یه‌دا كه‌ له‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی عوزه‌یم، عه‌بدولجه‌بار عوبه‌یدی به‌ دیارونای وت هێزه‌كانی عێراق بۆمبارانی هاوه‌ن و تۆپیشیان ئه‌نجامدا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری ئیداریی نێوان پارێزگاكانی دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین.

وتی: "بۆردومانه‌كان زۆر له‌ حه‌شارگه‌كانی تێرۆریستانیان پێكا، به‌ڵام هێشتا قه‌باره‌ی زیانه‌كانی پاشماوه‌كانی [داعش] هێشتا روون نییه‌."

وتیشی هێرشه‌كه‌ ته‌ركیزی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌ سنووریانه‌یه‌ كه‌ "70 كیلۆمه‌ترێك له‌ خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی زلوعییه‌وه‌ له‌ باشور درێژده‌بێته‌وه‌ به‌ره‌و به‌نداوی عوزه‌یم و به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین له‌ باكور".

ئاماده‌یی داعش له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان

عوبه‌یدی وتی ناوچه‌ سنوورییه‌كان "خه‌ڵكی [مه‌ده‌نی]یان تێدا ناژی، چونكه‌ دانیشتوانه‌كه‌ ئاواره‌بوون له‌ گونده‌كانی، نزیكه‌ی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر".

وتی گونده‌كانی "موته‌یبیجه‌، مه‌ییته‌، سوبه‌یعات، غه‌زه‌یریفه‌ و ئه‌لبو فوه‌ریج ئێستا به‌پێی پێویست ئه‌مینن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشوانه‌كانیان".

"ئه‌ندامانی داعش هێشتا به‌نهێنی چالاكن له‌ ناوچه‌ دووره‌ده‌سته‌كاندا له‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ و وه‌ك شوێنی ئه‌مین به‌كاریاندێنن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ و لێدانیان."

عوبه‌یدی وتی: "پاشماوه‌كانی داعش سوودوه‌رده‌گرن له‌ كه‌میی دامه‌زراندنی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ و سه‌ختیی رووماڵكردنی هه‌موو ناوچه‌كان له‌ڕێی چاودێریی ئاسمانییه‌وه‌ به‌هۆی جوگرافیای به‌رین و ئه‌و حه‌شارگه‌ سروشتییانه‌ی تێیاندایه‌ و تێرۆریسته‌كان ده‌پارێزن له‌ چاودێری."

عوبه‌یدی داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد "چالاكییه‌ ئه‌منییه‌كان زیاتربكه‌ن [له‌ ناوچه‌كه‌] تا دانیشتوانه‌ ئاواره‌كه‌ بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌".

وتی دانیشتوانه‌كه‌ ده‌خوازن بگه‌ڕێنه‌وه‌ و "به‌هێزه‌وه‌ به‌شداریبكه‌ن له‌ پاراستنی ناوچه‌كانیاندا و رێگریبكه‌ن له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تێرۆریستان".

وتیشی: "ناوه‌ندی ناحیه‌ی عوزه‌یم سه‌قامگیره‌ به‌هۆی ئاماده‌یی ژماره‌ی پێویستی سه‌ربازان و پۆلیس و پیاوانی خێڵه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌ته‌واوی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن بۆ پاراستنی شارۆچكه‌كه‌ و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی تێرۆریستان بۆ تێكدانی ئه‌منییه‌ت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500