به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رپرس و شاره‌زایانه‌ی كه بۆ دیارونا دوواون ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مدواییانه له عێراق توانای هێرشكردنی داعشیان وشككردووه و رێگه‌یان لێ‌گرتوون بتوانن خۆیان رێكبخه‌نه‌وه.
هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هه‌ستاوون به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ئه‌منیی "ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن" له 7 ته‌مموزه‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تیی خانه‌كانی داعش له‌و بیابانه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌واوه تا ده‌گاته سنووری عێراق-سوریا.
له قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدران بۆ پاككردنه‌وه و له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌كانی داعش له بیابانی عێراق به‌درێژایی سنووری سوریا.
قۆناغی دووه‌م له ناوچه‌كانی باكوری به‌غدا ئه‌نجامدرا و قۆناغی سێهه‌میش ناوچه شاخاوییه‌كانی خۆرئاوای موسڵ و خۆرهه‌ڵاتی دیاله‌ی گرته‌وه.
شاره‌زایه‌كی بواری ئه‌منی، سه‌عید جه‌یاشی، به دیارونای وت ئامانجی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه یه‌ك به‌دوای یه‌كانه بریتیه له "رێگرتن له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستیه‌كه و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی تواناكانی شه‌ڕی".
وتی: "له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌ی تۆماركراو، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شداربووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی به‌ڕاده‌ی زیاتر له نیوه و لاوازكردنی دوژمن".
ناوبراو وتی ئه‌مه رێگرییكردووه له پاشماوه‌كانی داعش بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وه‌ك كردنه ئامانجی خاڵه‌كانی پشكنین، رێگری له گه‌شتیاران، چاندنی بۆمبی رۆخی ڕێگاكان و فڕاندن و كوشتن.
جه‌یاشی وتی: "ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ماونه‌ته‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌م خانه پێكدێنن كه كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدا نیه و له ترس‌دا ده‌ژین له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كاندا له بیابان".
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه چه‌كداره‌كانیان داماڵیوه له توانای وه‌رگرتنی پشتگیری لۆجیستی له پاشماوه‌كانی داعش كه له‌ودیو سنوره‌وه له بیابانی خۆرهه‌ڵاتی سوریادا خۆیان شاردۆته‌وه.
ناوبراو وتی: "هێزه‌كانمان هه‌وڵی زۆریان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی سنووری عێراق-سوریا و سه‌ركه‌وتووش بووین له هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كانی ئێستا و پێشووتردا بۆ رێگریكردن له ژماره‌یه‌ك له هه‌وڵی دزه‌كردن له سنووره‌كه‌وه".
وتیشی هێزه‌كانی عێراق ئه‌مه‌یان ده‌سته‌به‌ركردووه له‌ڕێی بۆسه نانه‌وه و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی چڕی هه‌واڵگرییه‌وه.
جه‌یاشی وتی پاشماوه‌كانی داعش "له دۆخێكی سه‌رلێشێواندا ده‌ژین و ئێستا بوونه‌ته هه‌ڵهاتوو وه‌ك له‌وه‌ی خاوه‌نی كۆنترۆڵ بن".
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ئه‌گه‌رێكی دووره
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ندێك راپۆرت ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه و گروپه‌كه سه‌رقاڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و جڵهوگرتنهوه ده‌سته.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ به دیارونای وت كه "ئه‌سته‌مه بۆ گروپه‌كه بتوانن بێنه‌وه مه‌یدان هاوكات به به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منی و پێشگرییهكان".
وتی: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ده‌یبینین نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه توانای تیرۆریسته‌كان له‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و داراییه‌وه و له‌ڕووی وره‌وه له داكشاندایه نه‌وه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه".
ناوبرا وتی له ئه‌نجامی فشاری سه‌ربازییه‌وه ژماره‌ی داعش له كه‌مبوونه‌وه‌دایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پاشماوه‌كانی داعش له كۆمه‌ڵی سێ بۆ پێنج كه‌سیدا گردده‌بنه‌وه كه "له دۆخی به‌رگریكردندان نه‌وه‌ك هێرشكردن".
وتیشی هه‌ڵمه‌تی "ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن" بۆته‌هۆی كوشتن و ده‌ستگیركردنی زۆر له چه‌كداره‌كان و وێرانكردنی حه‌شارگه‌كانیان، له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش‌یش كه هێشتا ماوون "به ناوچه دووره‌ده‌سته‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و له‌ژێر كۆنترۆڵێكی تووندتردان له‌سه‌ر سنوور بۆ رێگرتن له دزه‌كردن و دابینكردنی شمه‌ك و خۆراك".
ره‌سوڵ وتی هاوكات به‌م ئۆپه‌راسیۆنانه، ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی عێراق "پلانی خانه نووستوه‌كانی داعشیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه كه ویستوویانه هێرشێكی گه‌وره ئه‌نجامبده‌ن".
له 7 ئابدا، هێزه هه‌واڵگریه‌كانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا خانه‌یه‌كی تیرۆریزمی پێنج ئه‌ندامییان له موسڵ هه‌ڵوه‌شانده‌وه. تێیدا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر هارد درایڤدا كه زانیاری و تۆماری گرنگی تێدابوو، هه‌روه‌ها كتێب كه بانگه‌شه بۆ ئایدۆلۆژیای داعش ده‌كات.
رۆژێك پێشتر، هێزه هه‌واڵگرییه‌كان دزه‌یانكرده ناو خانه‌یه‌كی دیكه‌ی پێنج ئه‌ندامییه‌وه له دورگه‌ی ره‌مادی له ئه‌نبار كه سه‌رقاڵی پلاندانان بوو بۆ هێرشێك دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له جه‌ژنی قورباندا.
سه‌رۆكی هێزه خێڵه‌كیه‌كانی ئه‌نبار، شێخ قه‌ته‌ری سهمهرمهد عوبه‌یدی، وتی ئه‌م پێشڕه‌وییانه‌ی هێزه هه‌واڵگریه‌كان وه‌ك "كۆڵه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پشتگیری وایه بۆ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ی ئاسایش".
عوبه‌یدی وتی چه‌كداره‌كان "وزه‌یان پێنه‌ماوه و چیتر ناتوانن ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن له هێرشكردندا". وتیشی له ناوچه‌كانی وه‌ك وادی حوران، وادی قه‌زف، شاخه‌كانی حه‌مرین و مه‌كحول تهوقدراوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هۆشداریی دا به‌رامبه‌ر به توانای داعش بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و وتی: "ئه‌مه پێویستی به‌وه‌یه ئێمه وردتر چاودێریی سنووره‌كه بكه‌ین و به‌رده‌وامبین له هه‌وڵه پێشگرییه ئه‌منییه‌كانمان".