هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ناحیه‌كانی سه‌ر به‌ دیاله‌ بوژانه‌وه‌ی ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینن

عه‌لا حسێن له‌ به‌غدا

هه‌ڵمه‌تێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی ئه‌بو سه‌یدای سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ تا ئێستا قیرتاوكردنی شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی تۆڕی زێرابی له‌خۆگرتووه‌. [وێنه‌كه‌ لە په‌یجی فه‌یسبوكی ئه‌بو سه‌یداوه‌ وەرگیراوە]

هه‌ڵمه‌تێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی ئه‌بو سه‌یدای سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ تا ئێستا قیرتاوكردنی شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی تۆڕی زێرابی له‌خۆگرتووه‌. [وێنه‌كه‌ لە په‌یجی فه‌یسبوكی ئه‌بو سه‌یداوه‌ وەرگیراوە]

شاره‌زایان به‌ دیارونایان وت دانیشتوانی ناحیه‌ی ئه‌بو سه‌یدای باكوری خۆرهه‌ڵاتی دیاله‌ له‌ مێژه‌ ره‌وشێكی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریی گشتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌، هاوكات به‌ ئه‌نجامدانی بیناكردنێكی زۆر و داكشانێكی به‌رچاوی تووندوتیژی.

له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌بو سه‌یدا، كه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای میقدادیه‌یه‌، له‌ڕووی جوگرافیه‌وه‌ نزیكه‌ له باخه‌ چڕه‌كانه‌وه‌، له‌ رابردوودا ببووه‌ جێگه‌ی هێرشی به‌رده‌وامی رێكخراوی ‌"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه‌ باخه‌كانیان به‌كارده‌هێنا بۆ خۆشاردنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی هێرش بۆسه‌ر گوند و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

به‌هه‌مانشێوه‌، هێرشی ناوبه‌ناوی تایه‌فه‌گه‌ری كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دران كه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌دا چالاك بوون ببوونه‌ هۆی دروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر سروشتی ئارامی ئه‌م جڤاتانه‌ له‌ رابردوودا و بره‌ودان به‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی تووندوتیژانه‌.

به‌ڵام هێزكانی عێراق به‌گشتی سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ باشكردنی ئاسایشدا له‌ڕێی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌ به‌رده‌وامه‌كانیانه‌وه‌ بۆ بنبڕكردنی پاشماوه‌كانی داعش و پاراستنی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ له‌ دزه‌كردنی چه‌كداران.

هه‌ڵمه‌تێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی ئه‌بو سه‌یدای سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ قیرتاوكردنی 39 شه‌قامی سه‌ره‌كی و لاوه‌كیی له‌خۆگرتووه‌. [وێنه‌كه‌ لە په‌یجی فه‌یسبوكی ئه‌بو سه‌یداوه‌ وەرگیراوە]

هه‌ڵمه‌تێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی ئه‌بو سه‌یدای سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ قیرتاوكردنی 39 شه‌قامی سه‌ره‌كی و لاوه‌كیی له‌خۆگرتووه‌. [وێنه‌كه‌ لە په‌یجی فه‌یسبوكی ئه‌بو سه‌یداوه‌ وەرگیراوە]

به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانیی ناحیه‌كه،‌ لوئه‌ی حافز، به‌ دیارونای وت هه‌ڵمه‌تێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت كه‌ چه‌ندین كه‌رتی خزمه‌تگوزاری جیاواز له‌خۆده‌گرێت.

وتیشی تا ئێستا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ قیرتاوكردنی 39 شه‌قامی سه‌ره‌كی و لاوه‌كیی له‌خۆگرتووه‌، جگه‌ له‌ ته‌واوكردنی كاری ژێرخان له‌ ناوه‌ندی ئه‌بو سه‌یدا و ده‌وروبه‌ری.

حافز وتی ئه‌م هه‌وڵانه‌ له‌ڕێی بودجه‌ی فیدراڵیه‌وه‌ پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ 1.3 ملیار دیناری عێراقیه‌ (1 ملیۆن دۆلار).

پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌منیه‌كان

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی دیاله‌، ئه‌حمه‌د روباعی، به‌ دیارونای وت: "پاشئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ داعش كردبووی به‌ شارێكی چۆڵوهۆڵ، ئه‌بو سه‌یدا ئه‌مڕۆ خاوه‌نی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتیانه‌یه‌."

وتیشی داعش دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی به‌زۆره‌ملێ ئاواره‌كردووه‌ و ململانێی تایه‌فه‌گه‌ریی بره‌وپێداوه‌.

هه‌روه‌ها وتی چه‌سپاندنی ئاسایش له‌ ئه‌بو سه‌یدا به‌ده‌ستهات "سوپاس بۆ هه‌ماهه‌نگیی خه‌ڵكی ناحیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا" و باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌ره‌نجامی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ بوو له‌گه‌ڵ ریشسپی و كه‌سانی ناوداری ناوچه‌كه‌.

وتیشی كۆبوونه‌وه‌كان جه‌ختیان كردبووه‌ سه‌ر گرنگیی پشتگیریكردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و سه‌ره‌كۆنه‌كردنی هه‌موو ده‌ركه‌وته‌یه‌كی تایه‌فه‌گه‌ری و تووندوتیژی و ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا بۆ گه‌ڕان به‌دوای پاشماوه‌كانی داعشدا له‌و ناوچانه‌.

روبه‌یعی وتی حكومه‌تی خۆجێیی دیاله‌ "ئاماده‌یه‌ هه‌موو شتێك بكات كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتیدایه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ دابینكردنی ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ پێوویستی به‌ داواكردنی سه‌ربازیی زیاتریش بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی [ئه‌بو سه‌یداوه‌]".

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڕه‌شه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ گوندی ده‌وروبه‌ر ماوه‌، به‌تایبه‌تی له‌ گوندی موخه‌یسه كه‌ هێشتا خانه‌ نوستوه‌كانی داعش تێیدا كاران، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ و ره‌وشی گشتیی ئه‌منی هه‌ستپێنه‌كراوه‌. ‌

به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دیاله‌، لیوا فه‌یسه‌ڵ عه‌بادی، گرنگیی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی نزم نرخاند و وتی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی به‌رده‌وام له‌ ناوچه‌ پڕ له‌ باخه‌كانی پارێزگاكه‌دا ئه‌نجامده‌ده‌ن.

وتیشی: "ژیان له‌ ئه‌بو سه‌یدا به‌ته‌واوی ئاسایی بۆته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ند پێشێلكارییه‌ك له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریدا." هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا سوورن له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌منیانه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه‌ و پاراستنی سه‌قامگیری له‌ سه‌رجه‌می پارێزگاكه‌دا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500