هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

قۆناغێكی نوێی 'ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن' بۆ پاككردنه‌وه‌ی بیابانی ئه‌نبار تا سه‌ر سنووری سعودیه‌ له‌ داعش

خالید تائی

یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق له‌ بیابانی ئه‌نبار جێگیربوون وه‌ك به‌شێك له‌ قۆناغی چواری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منیی 'ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن' له‌ 27 ئاب. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق له‌ بیابانی ئه‌نبار جێگیربوون وه‌ك به‌شێك له‌ قۆناغی چواری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منیی 'ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن' له‌ 27 ئاب. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

هێزه‌كانی عێراق دووشه‌ممه‌ (16 ئه‌یلول) قۆناغی پێنجه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منیی "ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن"یان ده‌ستپێكرد بۆ پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌ بیابانی ئه‌نبار تا سه‌ر سنووری سعودیه‌-عێراق.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وتی فه‌رمانده‌ییه‌كانی سوپا و پۆلیس له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبار و كه‌ربه‌لا به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی به‌غدا و بابل و به‌سره‌ و پاسه‌وانانی سنوور، هێزه‌كانی پاراستنی شاڕێكان و حه‌شدی شه‌عی.

هێزه‌كانی عێراقهه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردله‌ 7 ته‌مموز، كه‌ قۆناغه‌كانی پێشووتری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ته‌ركیزی له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش بوو له‌ ناوچه‌ گه‌وره‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا و پارێزگاكانی ئه‌نبار، دیاله‌، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین.

ره‌سوڵ سێشه‌ممه‌ به‌ دیارونای وت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئێستا ناوچه‌یه‌كی به‌رفراون به‌ مه‌ودای ​​60,000 كیلۆمه‌تر له‌نێوان پارێزگاكانی ئه‌نبار و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌گرێته‌وه‌.

هێزه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌كانی داعش له‌ بیابانی ئه‌نبار ده‌كه‌نه‌ ئامانج وه‌ك به‌شێك له‌ یه‌كه‌مین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منیی 'ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن' له‌ 8 ته‌مموز. [خاوه‌نی وێنه‌: هێزه‌كانی پاسه‌وانانی سنوور]

هێزه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌كانی داعش له‌ بیابانی ئه‌نبار ده‌كه‌نه‌ ئامانج وه‌ك به‌شێك له‌ یه‌كه‌مین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منیی 'ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن' له‌ 8 ته‌مموز. [خاوه‌نی وێنه‌: هێزه‌كانی پاسه‌وانانی سنوور]

ناوبراو وتی: "ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین و راماڵینه‌ ئاسمانی و زه‌مینییه‌كان له‌ باشوری شاڕێی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ تا سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سعودیه‌ [رێگای نوخیب-عه‌رعه‌ر]."

وتی ئه‌و ناوچانه‌ خاكێكی ئاڵۆزیان هه‌یه‌ به‌هۆی به‌رزونزمیی خاكه‌كه‌ و ئه‌شكه‌وت و دۆڵه‌ بیابانیانه‌كانه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ وادی قه‌زافدا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.

ره‌سوڵ وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ دوای گه‌یشتنی چه‌ند راپۆرتێك راگه‌یه‌نرا، كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانمانه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوون ده‌رباره‌ی خۆحه‌شاردانی پاشماوه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌."

ناوبراو وتی: "سه‌ربازه‌كانمان له‌ئێستادا گه‌ڕانێكی ته‌واوه‌تی بۆ تیرۆریسته‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌ چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی جیاوازه‌وه‌ بۆ ده‌وره‌دانیان و رێگریكردن له‌ هه‌ڵاتنیان." وتشی فڕۆكه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێرشی ئاسمانییان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌.

ره‌سوڵ وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ "ناوه‌ستێت تا ته‌واوی ئامانجه‌كانی نه‌پێكێت له‌ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ پاشماوه‌كانی داعش و بنه‌بڕكردنیان له‌وێ".

وتیشی ئه‌نجامه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی"ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن" گه‌یشتۆته‌ خاڵی "لاوازكردن و رووخاندنی دوژمن و لاوازكردنی له‌ به‌رپه‌چدانه‌وه‌كانی هێرشه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانمان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئینته‌رنێتمان ده‌وێت.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌