فەرماندەیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوارشەممە (14 ئاب) رایگەیاند کە دانانی چەند تاوەرێکی چاودێرییان بە ئەنجام گەیاند لە سەر سنووری نێوان وڵاتەکە و سوریا وەک بەشێک لە پلانێکی پتەو بۆ داخستنی ئەو رێگە نایاساییانەی ڕەنگە تیرۆریستان و تۆڕەكانی خاچاخچێتی بۆ هاتنە نێو خاکی عێراق بەکاریانبهێنن.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، لیوا یەحیا رەسول بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنییەکانی عێراق دانانی دەیان تاوەری چاودێری و کامێرای چاودێریی شەوانەیان بەئەنجام گەیاند، هەروەها بەرستی بەردین و تەلی دڕکاویی نوێشیان دانا.
رێوشوێنه نوێکان بەشێکن لە بەرنامەیەکی چڕوپڕ بە ئامانجی پتەوکردنی ئاسایشی سەر سنووری سوریا بەتەواوی و رێگریکردن لە هەر چالاکییەک کە جێی مەترسی بێت بۆسەر ئاسایش و سەروەریی عێراق.
ناوبراو وتی ئەمینکردنی سەر سنوور بەردەوامدەبێت، بە گەڕان بۆ ئەو تونێلە ژێرزەوییانەی لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە لێدراون پێشئەوەی لە پارێزگای ئەنبار دهربپهڕێندرێن.