شاره‌زایه‌كی ئه‌منی به دیارونای وت شه‌ش چه‌كداری رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) رۆژی چوارشه‌ممه (22 كانونی دووه‌م) كوژران له هێرشێكی ئاسمانیی عێراقدا بۆسه‌ر حه‌شارگه‌كانیان له باكوری وڵاته‌كه.
شاره‌زایه‌كی بواری ئاسایش، فازڵ ئه‌بو ڕه‌غیف وتی: "زانیاری هه‌واڵگری ورد كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هه‌واڵگیریه‌وه ده‌ستكه‌وتوون توانیویانه شوێنی چوار خانووی خۆمه‌ڵاسدانی پاشماوه‌كانی داعش دیاریبكه‌ن كه له‌نزیك شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ كۆبووبوونه‌وه."
وتی: "رۆژی سێ شه‌ممه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق هێرشی كتوپڕیان ئه‌نجامدا بۆسه‌ر خانووه‌كانی حه‌وانه‌وه و به‌ته‌واوی وێرانیانكردن."
وتیشی: "لانیكه‌م شه‌ش تیرۆریست كه له ناو خانووه‌كاندا بوون كوژران،" به‌بێ پێشكه‌شكردنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كوژراوه‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له راگه‌یندراوێكی رۆژی سێشه‌ممه‌دا رایگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه F16كانی عێراق هێرشێكی سه‌ركه‌وتوویان له بنكه‌ی به‌له‌ده‌وه ئه‌نجامدا.
راشیگه‌یاند كه "حه‌شاره‌گه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش وێرانكرا له وادی شای" له باشوری كه‌ركوك.
رێوشوێنه‌كانی دژه به تیرۆریزم تووندتر ده‌كرێن
ئه‌بو ره‌غیف وتی هێرشی نوێ له‌سه‌ر حه‌شارگه‌كانی دوژمنان "به‌ڕێوه‌یه" دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی كرا.
وتی ئه‌ندامانی داعش هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه و گرتنه‌ده‌ستی ناوچه بێ دانیشتوانه‌كان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باشور و خۆرئاوای كه‌ركوك، وه‌ك حه‌ویجه و ره‌شاد و ریاز.
وتیشی زانیارییه هه‌وڵگریه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه داعش هه‌وڵی دامه‌زراندنی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر سنووره ئیدارییه‌كانی نێوان پارێزگاكانی كه‌ركوك، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا له‌ڕێی سوودوه‌رگرتنه‌وه له خاكی فراوان و جوگرافیای ئاڵۆزی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها وتی: "ناوچه‌كانی وه‌ك گردی حه‌مرین، وادی شای، موته‌یبیجه، جه‌لام و عه‌ین فه‌راس، تا ده‌گاته بیابانه‌كه‌ی تكریت و حه‌زه‌ر، هێشتا مه‌ترسیدارترینن له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه."
وتیشی: "پاشماوه‌كانی داعش له‌م ناوچانه بوونیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه ژماره‌یان زۆر نه‌بێت به‌ڵام ئاماده‌گیه‌كی نهێنییان هه‌یه له‌و ناوچانه به‌تایبه‌تی له ئه‌شكه‌وت و دۆڵ و ناوچه سه‌وزاییه چڕه‌كاندا."
ئه‌بو ڕه‌غیف وتی: "له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و ئه‌ندامانه پرسێكی ئاسان نییه، به‌ڵام له‌ڕێی هه‌وڵه سیخوڕیه‌كانه‌وه و هه‌روه‌ها چاودێریكردنی به‌رده‌وام و بۆمبارانكردنی كواڵیتی، ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی باش مه‌ترسیه‌كه كه‌مبكه‌ینه‌وه و بیانهێنینه‌وه ژێر ركێف."
جه‌ختی له‌وه كرد كه داعش "زۆربه‌ی توانای مرۆیی و لۆجستی خۆی له‌ده‌ستداوه و چیتر ناتوانێت كۆنترۆڵی خاك بكات،" و وتیشی كه "فشار و ئۆپه‌راسیۆنی وردی ئه‌منی ده‌بێت به‌رده‌وامییان پێبدرێت".