هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزه‌كانی عێراق 6 چه‌كداری داعش ده‌كوژن له‌ چیاكانی بادوش

خالید تائی

سه‌ربازانی عێراق حه‌شارگه‌یه‌كی داعش ده‌پشكنن له‌ زنجیره‌ چیاكانی بادوش، 12 حوزه‌یرانی 2018. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

سه‌ربازانی عێراق حه‌شارگه‌یه‌كی داعش ده‌پشكنن له‌ زنجیره‌ چیاكانی بادوش، 12 حوزه‌یرانی 2018. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

شه‌ش چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌ هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا له‌ زنجیره‌ چیاكانی بادوش له‌ باكوری خۆرئاوای موسڵ كوژران، به‌رپرسێكی ناوخۆ پێنجشه‌ممه‌ (21 تشرینی دووه‌م) وتی.

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، خه‌له‌ف حه‌دیدی به‌ دیارونای وت ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌ند زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی خۆحه‌شاردانی پاشماوه‌كانی داعش له‌ زنجیره‌ چیاكانی بادوش ده‌ستكه‌وت.

وتی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان له‌ سێ رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و ده‌زگاكانی هه‌واڵگرییه‌وه‌ به‌ پشتگیری ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدرا."

وتی شه‌ش پاشماوه‌ی داعش كوژران له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا بۆسه‌ر حه‌شارگه‌كه‌یان له‌ چیاكان.

په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌رێنییه‌كه‌ی نێوان هێزه‌كانی عێراق و دانیشتوانی بادوش هه‌وڵه‌كانی وه‌ده‌رنانی پاشماوه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ چیاییه‌كان به‌هێزتركردووه‌. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌رێنییه‌كه‌ی نێوان هێزه‌كانی عێراق و دانیشتوانی بادوش هه‌وڵه‌كانی وه‌ده‌رنانی پاشماوه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ چیاییه‌كان به‌هێزتركردووه‌. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

وتیشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ند چه‌كێكی سووكی تێكشكێنراودا و چه‌ند ته‌قه‌مه‌نییه‌كی ده‌ستكرد و ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌ش له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا و ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی لۆجیستیدا.

وتی چه‌كداره‌كان "ره‌نگه‌ به‌مدواییانه‌ دزه‌یانكردبێته‌ نێو خاكی عێراقه‌وه‌ له‌ڕێی سنووری سوریاوه‌ و له‌ زنجیره‌ چیاكانی بادوش خۆیان حه‌شاردابێت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هێرشی تیرۆریستی".

رێوشوێنی ئه‌منیی زیاتر له‌سه‌ر سنووره‌كان پێویسته‌

حه‌دیدی وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ "به‌ڵگه‌ی وردی و به‌توانایی هێزه‌كانمانه‌ له‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلان و چالاكییه‌كانی تیرۆریستاندا له‌كاتی خۆیدا".

ناوبراو وتی سوپا و پۆلیسی سه‌ر سنوور هه‌وڵی "قاره‌مانانه‌" ده‌ده‌ن بۆ ئه‌مینكردنی سنووری عێراق-سوریا، به‌ڵام داواشیكرد ژماره‌ی پاسه‌وانانی سه‌ر سنوور زیاتر بكرێت بۆ رووماڵكردنی هه‌موو سنووره‌ 600 كیلۆمه‌ترییه‌كه‌.

وتی ئه‌مینكردنی ئه‌و ناوچه‌ سنوورییه‌ی له‌ باشوری چیای شه‌نگاله‌وه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ پارێزگای ئه‌نبار، پێویستی به‌ دانانی كامێرای گه‌رمی بین و چاودێری و ئامێری چاودێریركردنی زیاتر هه‌یه‌.

وتیشی موسڵ و شاره‌كانی تر له‌ نه‌ینه‌وا له‌ دۆخێكی جێگیری ئه‌منیدان، به‌ ناوچه‌ بیابانییه‌كانیشه‌وه‌، وه‌ك به‌عاج و حه‌زه‌ر.

حه‌دیدی هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانیشی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌زموونی هێزه‌ ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنیانه‌ی نێوان ئه‌وان و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئاشكراكردنی چه‌ندین شانه‌ی تیرۆریستی نوستوو یان ژێرزه‌وی.

وتی هه‌ڕه‌شه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له پارێزگاكه‌ له‌ كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامدایه‌ و داواشیكرد "ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌منی و چاودێرییه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوی پاشماوه‌كانی دوژمن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500