هێزه‌كانی عێراق دووشه‌ممه (4 تشرینی دووه‌م) ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی گه‌ڕانوپشكنینیان ئه‌نجامدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ پاككردنه‌وه‌ی چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز له ده‌وروبه‌ری موسڵ له پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش).
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا هه‌شت پیاوی داواكراو به تۆمه‌تی تیرۆریزمیان ده‌ستگیركرد و پێنج ماڵی حه‌وانه‌وه و چوار تونێلیان تێكدا.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه حه‌وت ئامێری ته‌قه‌مه‌نیش له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازییه‌وه ته‌قێندرانه‌وه.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بینیان جه‌ربا، وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازیی نوێیه بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش و لێدانی هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیی و لۆجیستی كه هێشتا له‌به‌رده‌ست گروپه‌كه‌دا ماون."
جه‌ربا به دیارونای وت هێرشه تیرۆریستییه‌كان له‌م مانگانه‌ی دواییدا به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میانكردووه، به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی نه‌ینه‌وا و بیابانی پارێزگاكه.
باشتربوونی دۆخه‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به چه‌كداران و هاوكارانیان كه زانیاری‌یان پێده‌به‌خشن، جگه له وێرانكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌شارگا و ماڵه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی داعش.
وتیشی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ورییه‌ی به‌رده‌وام و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ئه‌ندامده‌ده‌ن كه بوونه‌ته هۆی لێدانی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی تێرۆریست و تۆڕه‌كانیان و شانه نوستووه‌كان و توانای داعشیان لاوازكردووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆسه‌ر خه‌ڵكی بێ‌تاوان.
هێڵه سنوورییه‌كه پێویستی به رێوشوێنی ئه‌منیی زیاتره
جه‌ربا وتی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه‌ده‌كه‌ن به "داڕمانی ریزه‌كانی پاشماوه‌كانی داعش" و ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت له ناوچه بیابانییه‌كانیشدا هه‌ست به ئه‌منییه‌ت ناكه‌ن.
وتیشی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌رباره‌ی شوێنه‌كانیان ده‌گات، له زۆربه‌ی حاڵه‌تدا راست و وردن و هێرشه پێشوه‌خته‌كانیش بۆسه‌ریان بواری هه‌ڵهاتنیان پێناده‌ن.
هه‌روه‌ها وتی هه‌موو شار و شارۆچكه و گونده‌كانی نه‌ینه‌وا پارێزراون له هێرشه تیرۆریستییه‌كان و له‌هه‌مانكاتیشدا داوایكرد ئه‌منییه‌تی سنووره‌كانی خۆرئاوای عێراق پته‌وتربكرێت.
جه‌ربا وتی: "پێویسته باڵاترین رێوشوێنی ئه‌منی بگیرێته‌به‌ر بۆ چاودێریكردن و داخستنی هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ك له دزه‌كردنی تیرۆریستان،" به‌تایبه‌تی له‌ڕێی هێڵه سنوورییه‌كه‌ی نێوان سوریا و پارێزگای نه‌ینه‌واوه.
وتی ئه‌مه‌ش پێویستی به زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌یه كه به‌رپرسیارن له پاراستنی پارێزگاكه به‌گشتی و سنووره‌كه به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها پڕچه‌ككردنیان به چه‌ك و ئامێری مۆدێرن كه توانای ئه‌وه‌یان پێببه‌خشێت چاودێریی چه‌كداران بكه‌ن و خێرا هه‌ڵكوتنه سه‌ریان.
ئه‌م نوێترین ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه له‌كاتێكدایه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر حه‌شارگه‌كانی داعش. پێشتر له‌م مانگه‌دا، هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان تونێله‌كان و بنكه‌كانی داعشیان وێران‌كرد له بیابانه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا.