هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێكردووه بۆ سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی دۆڵی نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا چوارشه‌ممه (20 ئازار) رایگه‌یاند.
داعش له‌دوای خۆی چه‌ندین مینی چێنراو، ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و ته‌ڵه‌ی به‌جێهێشتووه بۆئه‌وه‌ی زۆرترین زیان بگه‌یه‌نێت به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منییه‌كان.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت: "یه‌كه‌مجار هێزه‌كانی فیرقه‌ی ئه‌ندازیاری و یه‌كه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیانكرد به پاككردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر زه‌ویی كشتوكاڵی له ته‌قه‌مه‌نی."
ناوبراو وتی ئه‌مه وه‌ك به‌شێك له قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامده‌درێت به ئامانجی پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی داعش به‌جێیهێشتوون.
وتیشی: "خه‌ڵكی بێ‌تاوان كوژراون به‌هۆی ئه‌م ته‌قه‌مه‌نییانه‌وه و ئێمه ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ته‌واوی لایانببه‌ین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا."