به‌رپرسانی ناوخۆی پارێزگای دیاله رێوشوێنی ئه‌منیی تووندتریان گرتۆته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له مه‌ترسییه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه.
رێوشوێنه‌كان پێكدێن له زیادكردنی ژماره‌ی هێزه ئه‌منییه جێگیركراوه‌كان، له‌گه‌ڵ جێگیركردنی یه‌كێك له فه‌وجه‌كانی سوپا له ده‌وروبه‌ری سنووری مه‌نده‌لی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی دیاله.
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، مازن ئه‌كره‌م خوزاعی به دیارونای وت له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، پاشماوه‌كانی داعش چه‌ند هێرشێكی چه‌كدارییان له دژی خاڵه‌كانی پشكنینی پۆلیس و سوپا ئه‌نجامدا له ناوچه‌كانی عه‌ین سه‌بع، قه‌ره لۆس و نه‌دا.
وتی له‌و ناوچانه چه‌ند نیشانگرێكیان جێگیركردووه و ته‌قه‌مه‌نییان له لێواری رێگاوبانه‌كان چاندووه.
وتی له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا لانیكه‌م حه‌وت ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌ند مه‌ده‌نییه‌ك گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ش كه به‌هۆیانه‌وه چه‌ندین كه‌سی تریش برینداربوون.
خوزاعی وتی هێزه ئه‌منییه‌كان "ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی ئه‌و پێشێلكاریانه‌یان دایه‌وه به‌یارمه‌تی دانیشتوان و به‌رپرسانی ناوچه‌كه".
'هه‌موو كات پارێزراو نیین'
وتی ئه‌و شوێنانه‌ی پاشماوه‌كانی داعش تێیاندا چالاكن، دیاریكراون و ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینیان تێدا ئه‌نجامدرا بۆ ئاشكراكردن و له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌كانیان.
خوزاعی وتی هێزه ئه‌منییه‌كان "توانیویانه ته‌واوی ئه‌و گوند و رێگاوبانانه ئه‌مینبكه‌ن كه به‌ره‌و شاری خانه‌قین ده‌چن".
وتی ئه‌و ناوچانه "به كامێرا و ئامێری چاودێریركردن چاودێریده‌كرێن، هه‌روه‌ها به جێگیركردنی كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ی زۆری سوپا و دانانی چه‌ند خاڵێكی پشكنین ئه‌مینترده‌كرێن".
ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، وه‌ك به‌شه‌كانی تری دیاله، زه‌وییه‌كه‌ی گونجاوه بۆ چه‌كدارانی داعش كه سوود له خاكه به‌رده‌ڵانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن بۆ خۆشاردنه‌وه و ده‌ربازبوون له چاودێرییه ئاسمانییه‌كان.
خوزاعی وتی: "به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو كات پارێزراو نیین و هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له به‌ئامانجكردنیان له ئۆپه‌راسیۆنه كوالیتییه به‌رزه ورده‌كانیان كه به‌گوێره‌ی هه‌وڵه هه‌واڵگرییه باڵاكان ئه‌نجامده‌درێن."
به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پۆلیس، عه‌قید نیهاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن وتی پاشماوه‌كانی داعش خۆیان له ئه‌شكه‌وته‌كانی ناوچه‌كه ده‌شارنه‌وه و به‌زۆری هێرشه‌كانیان بۆ ئه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن تا بوونی خۆیان بسه‌لمێنن.
وتی له‌ڕاستیدا، به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان، "پاشماوه‌كانی داعش له شكستێكی قووڵدان، به‌تایبه‌تی دوای كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی سه‌ركرده‌یان".
هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه ئامانجداره‌كان
له‌دوای دواهه‌مین پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان له حه‌وزی مه‌نده‌لی و حه‌مرین و نه‌دا، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا ئه‌نجامدران بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی هه‌وڵه ئه‌منییه‌كان له‌نێوان پۆلیس، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ورییه‌ی سه‌ر سنوور و نوێنه‌رانی به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌دا.
حه‌سه‌ن وتی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا، "ناوچه‌كانی تیرۆریستان دیاریكران و رێوشوێنی ئه‌منیی هاوتاش گیرانه‌به‌ر بۆ به‌ئامانجكردنی پاشماوه‌كانی داعش و به‌ته‌واوی پاراستنی گونده‌كان و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر".
وتیشی: "رێشوێنه‌كانمان پێكدێن له پێكهێنانی شانه‌یه‌كی قه‌یران كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی دیاله‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه به‌رپرسده‌بێت له پێدانی زانیاریی هه‌واڵگریی ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر هه‌ر جموجۆڵ یان چالاكییه‌كی تیرۆریستی بۆ هه‌موو یه‌كه ئه‌منییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه."
وتی ئه‌مه ده‌بێته هۆی هه‌ڵمه‌تێكی خێرا و چڕ بۆ به ئامانجكردن و له‌ناوبردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆریزم.
حه‌سه‌ن وتی هێزه ئه‌منییه‌كان فه‌رمانیان پێكراوه هه‌موو سه‌ره كاتژمێرێك ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجامبده‌ن، پێگه سه‌ربازییه‌كان به‌هێزتربكه‌ن و هێڵه‌كانی به‌رگری پته‌وتربكه‌ن.
وتی له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا ته‌كنیكی چاودێریركردنی دووره‌ده‌ستیش به‌كارده‌هێنرێن.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاله، ساجید عه‌نبه‌كی، پشتیوانیی خۆی بۆ رێوشوێنه ئه‌منییه نوێكان پێشاندا كه ده‌بنه هۆی به‌ره‌وپێشچوونی سه‌قامگیری له ته‌واوی پارێزگاكه‌دا.
به دیارونای وت به‌شێك له زه‌وییه شاخاوی و كشتوكاڵییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری گوند و شاره‌كان، هێشتا ئه‌منییه‌تێكی پته‌ویان نییه، "هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه ئامانجداره‌كان ده‌بێت له‌وێ ئه‌نجامبدرێن".
عه‌نبه‌كی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی زیادكردنی هاوكاریی دانیشتوانی ناوچه‌كه كرده‌وه له‌پێناو پێشخستنی هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه پێشوه‌خته‌كاندا له شه‌ڕی دژبه تیرۆریزمدا.