هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ داعش تێكده‌شكێنێن له‌ خۆرهه‌ڵاتی عێراق

خالید تائی

ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ خاڵێكی پشكنینی نێوان پارێزگای دیاله‌ و سلێمانی ده‌بینرێن، 4 كانونی یه‌كه‌م. [خاوه‌نی وێنه‌: پی‌ یو كه‌ی‌ میدیای كوردی]

ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ خاڵێكی پشكنینی نێوان پارێزگای دیاله‌ و سلێمانی ده‌بینرێن، 4 كانونی یه‌كه‌م. [خاوه‌نی وێنه‌: پی‌ یو كه‌ی‌ میدیای كوردی]

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ گه‌ڕان و پشكنینی ناوچه‌كانی سه‌ر ئه‌و سنووره‌ كارگێڕییه‌ی پارێزگای دیاله‌ و سلێمانی له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه‌، به‌رپرسێكی ناوخۆ وتی سێشه‌ممه‌ (17 كانونی یه‌كه‌م).

هێزه‌كه‌ رێوشوێنی زیاتریان گرته‌به‌ر بۆ ئه‌مینكردنی ئه‌و ناوچانه‌، كه‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می چالاكییه‌كانی پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان به‌خۆوه‌ بینیووه‌.

پێشمه‌رگه‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و چاودێریكردنیان ئه‌نجامدا له‌و گوند و ناوچانه‌ی باكوری دیاله‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، جه‌بار یاوه‌ر وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ناوچه‌كانی خانه‌قین، سه‌عدییه‌، جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په‌یان گرته‌وه‌، نزیك ناحیه‌ی كه‌لار له‌ پارێزگای سلێمانی.

یه‌كه‌كانی سوپای عێراق له‌ گوندێكی ناحیه‌ی خانه‌قین له‌ 2 ته‌مموز جێگیركران له‌ پارێزگای دیاله‌. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

یه‌كه‌كانی سوپای عێراق له‌ گوندێكی ناحیه‌ی خانه‌قین له‌ 2 ته‌مموز جێگیركران له‌ پارێزگای دیاله‌. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

ناوبراو به‌ دیارونای وت ئامانجیان "تێكشكاندنی پاشماوه‌كانی داعشه‌، كه‌ خۆیان له‌و ناوچانه‌ حه‌شارداوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانیان".

یه‌كه‌كانی لیوای 5ی پێشمه‌رگه‌ "ژماره‌یه‌ك هاوكاری داعشیان له‌ ناوچه‌ی كوڵه‌جۆ ده‌ستگیركرد" و ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ش كه‌ له‌ ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

یاوه‌ر وتی چه‌ندین چه‌ك و ئۆتۆمبیلی چه‌كدارانی داعشیش له‌و ناوچانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.

پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی

وتی: "له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا، رێوشوێنی زیاترمان گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌منیه‌ت."

وتیشی له‌نێو ئه‌وانه‌دا به‌هێزكردنی لیواكانی 3 و 4 به‌ ناردنی پێشمه‌رگه‌ی زیاتر، له‌گه‌ڵ جێگیركردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌.

یاوه‌ر وتی: "تیرۆریسته‌كان بۆ خۆشاردنه‌وه‌ سوود له‌و خاكه‌ ده‌بینین كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان لێ جێگیركراون جیاده‌كاته‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌ فیدراڵییه‌كانیان تێدایه‌" و ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی 40 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، به‌ كه‌لێنی فراوانه‌وه‌ و هیچ سه‌ربازێكیش به‌درێژایی ئه‌و خاكه‌ جێگیرنه‌كراوه‌.

وتی: "ئه‌و كه‌لێنانه‌ و هه‌ماهه‌نگییه‌كی لاوازی ئه‌منی دوو هۆكارن كه‌ وایانكردووه‌ پاشماوه‌كانی داعش به‌مدواییانه‌ چالاكییه‌ تیرۆریستییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ له‌دژی دانیشتوانه‌ بێتاوانه‌كانی گوند و شارۆچه‌كه‌كانی نزیك ئه‌و ناوچانه‌."

وتیشی چه‌كدارانی داعش هه‌ر كه‌سێكیان كردۆته‌ ئامانج كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كارده‌كه‌ن و به‌ زۆره‌ملێ پاره‌ی پارێزگارییان لێ ده‌ستێنن و جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ رێنادات ئه‌و چه‌كدارانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان بكه‌ن و زیانیان پێبگه‌یه‌نن.

یاوه‌ر داوای زیادكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ فیدراڵییه‌كانی عێراقی كرد "بۆ رێگریكردن له‌ جێگیربوونی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌ كه‌ ئه‌منییه‌تیان لاوازه‌ یان بوونه‌ته‌ په‌ناگه‌ی ئه‌مین بۆیان كه‌ ده‌توانن خۆیانی لێ رێكبخه‌نه‌وه‌ و هێرشه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن".

وتی: "هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش جێی مه‌ترسین بۆ سه‌رجه‌می عێراق، نه‌ك ته‌نها ئه‌و ناوچانه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500