كاردانه‌وه‌كان له فراوانبووندان له عێراق بۆ ئه‌و فشارانه‌ی كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ده‌كرێن بۆ كۆتاییپێهێنانی هاوپه‌یمانێتی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا.
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه بریتیه له "قه‌ڵغانێك" به‌رامبه‌ر به خه‌ونه‌كانی ئێران بۆ "هه‌ڵلوشینی عێراق" و سه‌رڕێژكردنی له ململانێ و دابه‌شكاری و پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ریی میلیشیاكان.
شرۆڤه‌كاران ئه‌و رێپێوانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه رۆژی هه‌ینی (24 كانوونی دووه‌م) له به‌غدا له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی سه‌دریه‌وه رێكخرا بۆ داواكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له وڵاته‌كه.
شرۆڤه‌كاری سیاسی و بواری میدیا، زیاد سنجاری وتی رێپێوانه‌كه‌ی سه‌دریه‌كان "نمونه‌ی نایابی سیاسی" و "ده‌ربڕینی ئیراده‌ی ئێرانیه‌كان بوو نه‌وه‌ك خه‌ڵكی [عێراق] كه نایانه‌وێت هاوپه‌یمانێتی ستراتیجییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا كۆتایی پێبێت بۆ دڵخۆشكردنی ئێران".
![كه‌سایه‌تی ئایینی ناوداری شیعه‌ی عێراقی، موقته‌دا سه‌در، ئوتومبێله‌كه‌ی لێده‌خوڕێت له كاتی چوونیدا بۆ رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری دژه حكومه‌ت له شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف له 29ی ئابی 2019دا. [ئاژانسی فرانس پرێس]](/cnmi_di/images/2020/01/27/22149-moqtada-sadr-iraq-600_384.jpg)
كه‌سایه‌تی ئایینی ناوداری شیعه‌ی عێراقی، موقته‌دا سه‌در، ئوتومبێله‌كه‌ی لێده‌خوڕێت له كاتی چوونیدا بۆ رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری دژه حكومه‌ت له شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف له 29ی ئابی 2019دا. [ئاژانسی فرانس پرێس]
سنجاری وتی رۆژێك له رۆژان سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی سه‌دری، موقته‌دا سه‌در، هه‌وڵی سودوه‌رگرتنی ده‌دا له شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری دژی كاریگه‌ریی ئێران، به‌ڵام ئێستا نزیكبۆته‌وه له ئێران و ئه‌و میلیشیانه‌ی كه پشتگیریان ده‌كات له عێراق.
سنجاری به دیارونای وت داواكاریی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "دژی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیه و ته‌نها خزمه‌تی ئه‌و پرۆژه ئێرانیه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت عێراق هه‌ڵلوشێت".
وتی كۆتاییهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا "وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌كاته‌وه كه له‌پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌وه‌یه ئێران ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كاته‌وه و دارده‌سته‌كانی به‌كاردێنێت بۆ تووندكردنی چنگی له سه‌رچاوه‌كانی عێراق و سه‌رڕێژكردنی وڵاته‌كه به قه‌یران و ئاژاوه".
وتیشی: "ئێران به‌رده‌وام له هه‌وڵی خۆلاداندایه له گه‌مارۆكان له‌ڕێی سودوه‌رگرتنه‌وه له سه‌رچاوه‌كانی عێراق و به‌كارهێنانی وه‌ك رێڕه‌وێكی ئابوری و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چالاكی و سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كانی له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها وتی: "له نه‌بوونی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، رژێمی ئێران ده‌رگای به‌ڕوودا واڵادهكرێت بۆ زیادكردنی ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ڕه‌شه‌كانی له ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان."
'ناسنامه جیاوازه‌كانی' سه‌در
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس سه‌در، 46 ساڵ، كه‌سێكی ئێجگار بێباره و به‌وه ناسراوه كه زوو زوو هاوپه‌یمانێتی ده‌گۆڕێت.
سه‌در سه‌ره‌تا پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی دژی حكومه‌ت كرد به‌ڵام خاوه‌نی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان و پۆستی باڵای وهزاریشه.
دوای به‌شداریكردنی له رێپێوانه‌كه‌ی هه‌ینیدا، سه‌در وتی چیتر پشتگیری له هه‌ڵمه‌تی چاكسازی ناكات و ئه‌مه‌ش پاڵی نا به لایه‌نگرانیه‌وه بۆئه‌وه‌ی خێمه‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و له ناوچه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بكشێنه‌وه.
چالاكوانان ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌یه به‌بێ ئه‌م پاڵپشتیه سیاسیه، ده‌سه‌ڵاتدارن بزوتنه‌وه‌كه تێكبشكێنن و له‌ڕاستیشدا له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا پۆلیسی دژه ئاژاوه هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر خێمه‌كانی خۆپیشانده‌رانی دا.
ئه‌و هه‌وڵانه تا رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام بوون هاوكات به به‌كارهێنانی فیشه‌ك و گازی فرمێسك‌ڕێژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆیشانده‌ران له‌و گۆڕه‌پان و شه‌قامانه‌ی چه‌ندین مانگه داگیریانكردوون.
سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان وتیان خۆپیشانده‌رێك له به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژرا و كه‌سێكی دیكه‌ش له شاری ناسریه له باشور كوژرا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌دا برینداربوون.
شاره‌زایه‌ك له ناوه‌ندی كارنهگی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، حارس حه‌سه‌ن، وتی سه‌در هه‌وڵیداوه "ناسنامه جیاوازه‌كان"ی خۆی بپارێزێت -- یه‌كێكیان وه‌ك ریفۆرمخوازێك، پۆپولیستێك و دژه-دامه‌زراوه‌یه‌ك و یه‌كێكی دیكه‌شیان وه‌ك ده‌نگێكی پێسه‌نگی دژه ئه‌مه‌ریكا.
حه‌سه‌ن وتی یاریكردن له‌سه‌ر هه‌ردوو هێڵه‌كه ره‌نگه ببێته نزیكردنه‌وه‌ی سه‌در له ئێران و به‌هێزكردنی له دانوستانه چه‌قبه‌ستووه‌كاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌كوه‌زیرانی داهاتوو.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه هاوپه‌یمانێتی نێوان شیعه‌كان رۆژی هه‌ینی درێژه ناكێشێت و وتی: "له‌گه‌ڵ كۆتایی خۆپیشاندانه‌كاندا، مانگی هه‌نگوینی نێوان سه‌در و گروپه‌كانی تری هه‌واداری ئێران‌دا كۆتاییدێت."
رۆژی شه‌ممه، لیژنه‌ی رێكخه‌ری خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كان له عێراق راگه‌یاندراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا سه‌دریان تۆمه‌تباركرد به خیانه‌تكردن له خۆپیشانده‌ران له به‌رامبه‌ر به "به‌ڵێنی ئێران به به‌خشینی پۆستی سه‌ره‌كوه‌زیران به بزوتنه‌وه‌ی سه‌دریه‌كان."
ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به‌شدارییانكرد له رێپێوانه‌كه‌ی سه‌دردا هه‌فته‌ی رابردوو كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌یه له‌وكاته‌وه‌ی سه‌در سه‌ركرده‌ی ئه‌و میلیشیانه‌ی بینی له شاری قومی ئێران له 13 كانونی دووه‌مدا.
چاودێران ده‌ڵێن رژێمی ئێران كه سپۆنسه‌ریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردبوو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌و یه‌كگرتنه له‌نێوان ئه‌و گروپانه‌دا دروستبكات كه پاڵپشتی ئهجێنداكهی ده‌كه‌ن.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، عه‌لی شه‌مخانی، وتی رێپێوانه‌كه‌ی سه‌در ده‌ستپێكردنی "كه‌مبوونه‌وه‌ی كات" بوو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرنگه
شاره‌زایه‌كی بواری ستراتیجی، عه‌لا نه‌شوع، به دیارونای وت: "ئێران ته‌ماشای عێراق وه‌ك قوڵایی ئه‌منیی خۆی ده‌كات."
وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكیه‌كان بكشێنه‌وه، [ئێران] هه‌موو وڵاته‌كه‌مان كۆنترۆڵده‌كات و ڕوبه‌ڕووی هیچ ئاسته‌نگێك نابێته‌وه له به‌جێهێنانی ئه‌جێندا زیانبه‌خشه‌كه‌ی خۆی و ده‌ستتێوه‌ردانی له كاروباری عێراقدا."
جه‌ختیشی كرده‌وه: "هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا ئه‌مڕۆ وه‌ك قه‌ڵغانێك وایه. ئێمه ناتوانین ڕێ له هاتنه‌ناوه‌وه و ئه‌جێندای دوژمنكارانه‌ی ئێران بگرین به‌بێ ئه‌و پشتگیرییه."
نه‌شوع وتی: "عێراقیه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه به‌رده‌وام بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی یارمه‌تی وڵاته‌كه‌شیان ده‌دات روبه‌ڕووی تیرۆریزم ببێته‌وه."
وتیشی: "هێزه‌كانی عێراق پێویستیی به‌په‌له‌یان هه‌یه به راهێنان، پڕچه‌ككردن، هاریكاری زانیاری و لۆجیستی بۆئه‌وه‌ی بتوانن پشتبه‌خۆ بهستووبن و رێگریبكه‌ن له پاشماوه‌ی تیرۆریستان بۆ فراوانكردنی [ئاماده‌گی] خۆیان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانیان."
هه‌روه‌ها وتی وڵاته‌كه هێشتا "ماندووه" له ده‌ست شه‌ڕی دژ به تیرۆریزم و پێویستی به‌وه هه‌یه جیهان پاڵپشتی بكات بۆئه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌ی بوونیادبنێتهوه و پشتگیری ئابوری نیشتمانی بكات.
وتیشی: "بڕیارده‌ره سیاسیه‌كان له عێراق ده‌بێت هه‌وڵی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و جیهاندا و نه‌چنه ریزی ئێرانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه [...] پاڵ به وڵاته‌كه‌وه ده‌نێت په‌راوێزبخرێت و دابڕمێت."
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق به دیارونای وت: "دابه‌شبوونێك هه‌یه له عێراقدا له‌نێوان ئه‌وانه‌دا كه پشتگیری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه."
سه‌رچاوه‌كه كه به مه‌رجی پاراستنی ناسنامه‌كه‌ی قسه‌ی بۆ دیارونا كرد، وتی: "ئه‌وانه‌ی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه ئه‌و پارته سیاسیانه‌ن كه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی ئێراندان و ئه‌وان ئه‌مڕۆ هه‌وڵی سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر پارته‌كانی دیكه‌دا."
وتیشی: "له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی كه پشتگیری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌یه لێكه‌وته‌ی جددیی ئه‌منی و سیاسی و ئابوریی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكشێنه‌وه."
سه‌رچاوه‌كه وتی: "ترس له ناو هه‌موو لایه‌نه عێراقیه جیاوازه‌كاندا هه‌یه له‌وه‌ی وڵاته‌كه بكه‌وێته ژێر چنگی ئێرانه‌وه."
موشه‌ك به‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی رۆژی پێنجشه‌ممه وتی وڵاته‌كه‌ی هێشتا ده‌ستینه‌كردووه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه داواكرا.
باڵیۆز جه‌یمس جێفری كه نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكایه له هه‌وپه‌یمانێتی دژی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، وتی: "هیچ ده‌رگیربوونێكی فه‌رمی هێشتا رووینه‌داوه."
جێفری به رۆژنامه‌وانانی وت: "وه‌ك ده‌زانن، پێگه‌ی ئێمه -- كه چه‌ندین جارمان دووباره‌كردۆته‌وه -- ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا بكه‌ین له‌سه‌ر سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی نێوانمان."
وتی: "له ساڵی 2008ه‌وه رێكه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیجیمان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه كه لایه‌نی ئابوری، ئه‌منی و دیبلۆماسی ده‌گرێته‌وه."
وتیشی: "ئه‌مه وه‌ك یه‌ك پاكێج ده‌بینین و كاتێكیش كه داده‌نیشین و گفتوگۆ ده‌كه‌ین، قسه‌كانمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌به‌ین."
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، سێ موشه‌ك هاوێژرا بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه له ئه‌نجامدا كه‌سێك برینداربوو، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی باڵای عێراقی و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی ئه‌مه‌ریكی.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی برینداربووه هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكیه یان كارمه‌ندی عێراقیی باڵیۆزخانهكهیه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك بدات به‌ده‌سته‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له عێراق كرد "ئه‌ركی سه‌رشانی به‌جێبگه‌یه‌نێت بۆ پاراستنی دامه‌زراوه دیبلۆماسیهكانمان".
هه‌ردووك سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدول مه‌هدی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد و وتیان مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و جه‌نگ ببات.