ئۆپۆزسیۆنی سوریا هیواداره ئه‌م هه‌فته‌یه ئیداره‌ی ئه‌مریكا رازیبكات بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی خۆی بخاته‌پاڵ خولی گفتوگۆكانی ئاشتی كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت تا رووبه‌ڕووبووی ئه‌و هه‌وڵه‌ی روسیا ببێته‌وه بۆ پێكهێنانی ئاراسته‌یه‌كی هاوته‌ریب، دانوستانكاری سه‌ره‌كی، ناسر حه‌ریری، سێشه‌ممه (9 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، له نیویۆرك، سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن سێشه‌ممه ده‌چن بۆ واشنتۆن بۆ كۆبوونه‌وه ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ گفتوگۆكانی جنێڤ، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت 21 كانوونی دووه‌م ده‌ستپێبكاته‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
حه‌ریری وتی: "هه‌موومان، هه‌موو وڵاته‌كانمان چاوه‌ڕێی رۆلی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین" له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك.
ناوبراو وتی ئه‌مه‌ریكا "گرنگترین لایه‌نه له جه‌نگی سوریادا، تاكه وڵاته كه ده‌توانێت هاوسه‌نگی رابگرێت به‌رامبه‌ر هه‌ژمونی روسیا."
ئه‌و شانده‌ی له‌لایه‌ن حه‌ریریه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، هیوادارن چاویانبكهوێت به راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، ئێچ ئاڕ مێكماستهر و كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌ندامانی كۆنگرێس بۆئه‌وه‌ی وا بكه‌ن ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی كارا بكات.
داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه روسیا داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربێت له كۆنگره‌یه‌كی ئاشتی كه روسیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات له سۆچی له 29 و 30ی كانوونی دووه‌م.