رۆژی چوار شه‌ممه (8 كانونی دووه‌م) ئێران ریزێك موشه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌و بنكه عێراقیه كرد كه سه‌ربازی ئه‌مه‌ركی و بیانی دیكه‌ی تێدایه وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی له شه‌ڕی دژی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا.
هێرشه‌كه، كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناو ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرا له‌جیاتی هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی، ئاماژه‌ی گۆڕانكارییه‌كی نوێیه له چڕبوونه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا .
پێنتاگۆن رایگه‌یاند: "ئێران زیاتر له ده‌رزه‌نێك موشه‌كی بالیستی ئاڕاسته‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان كرد له عێراق."
راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی روونه ئه‌وه‌یه ئه‌م موشه‌كانه له ئێرانه‌وه هاوێژراون و لانیكه‌م دوو بنكه‌ی عێراقیان كرده ئامانج كه سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانانی لێجێگیرن."
موشەکەکان بنکەی ئاسمانیی عەین ئه‌سه‌دیان لە خۆرئاوای عێراق و بنکەیەکیان لە هەولێر کردە ئامانج، كه هەردوو بنکەکە سەربازانی ئەمریکی و وڵاتانی دیکە لەخۆدەگرن.
رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی، كه خاوه‌ن دوا بڕیاره له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كانی ده‌وڵه‌ت، وتی ئه‌مه "زله‌یه‌ك بوو له رووی" ئه‌مه‌ریكا به‌ڵام تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌یه.
بنكه‌كان له 'ئاماده‌باشیی به‌رز'دان
پێنتاگۆن رایگه‌یاند كه بنكه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی زیادبوونی بارگرژییه‌كاندا له 'ئاماده‌باشیی به‌رز'دا بوون.
نوسینگه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی، رایگه‌یاند كه "په‌یامێكی فه‌رمیی زاره‌كیان" پێگه‌یشت له ئێرانه‌وه له‌سه‌ر حه‌تیمیبوونی هێرشه موشه‌كیه‌كه بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
وته‌بێژێكی سه‌ره‌كوه‌زیران وتی له‌هه‌مانكاتدا واشنتۆنیش هاوكات به بارینی موشه‌كه‌كان په‌یوه‌ندیكرد به نوسینگه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: "عێراق هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر سه‌روه‌ری وڵاته‌كه و هێرش بۆسه‌ر خاكه‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه."
سوپای عێراق رایگه‌یاند هیچ زیانێكی گیانییان پێنه‌گه‌یشتووه له ئه‌نجامی ئه‌و 22 موشه‌كه‌دا كه زۆربه‌یان به‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌وتن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، وتی به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌راییه‌كان "هه‌موو شتێك باشه."
فه‌ره‌نساش رایگه‌یاند هیچ زیانێكی پێنه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، دۆمینیك راب، نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربری له‌سه‌ر بوونی "زانیاری له‌سه‌ر قوربانی".
راب وتی: "ئێمه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه ده‌كه‌ین بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقی كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی لێجێگیرن -- له‌نێویاندا به‌ریتانیه‌كانیش -- نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر به زانیاریه‌كان له‌سه‌ر بوونی قوربانی و به‌كارهێنانی موشه‌كی بالیستی."
سوپای نه‌وریج رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ڕێی كه‌ناڵی هه‌واڵگیریه‌وه پێشوه‌خت هۆشدارییان له‌سه‌ر هێرشه‌كان پێ‌درابوو.
ئێران به‌رپرسیارێتی هێرشه موشه‌كیه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ
هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) رایگه‌یاند كه عه‌ین ئه‌سه‌د كرایه ئامانج وەک وەڵامێک بۆ کوشتنی فەرماندەی هێزی قودسی سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئەمریکادا لە عێراق لە هەفتەی رابردوودا.
هۆشداریی ئه‌وه‌شی دا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی هێرشه‌كان بداته‌وه ئه‌وا "وه‌ڵامێكی زێده وێرانكه‌ریان" ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل و "حكومه‌ته هاوپه‌یمانه‌كانی" ئه‌مه‌ریكای كرد.
خامه‌نه‌یی له وتارێكدا كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه په‌خشكرا وتی: "رووداوێكی گرنگ روویداوه. پرسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه پرسێكی دیكه‌یه،" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشی زیاتر.
داوای كۆتایی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرد له ناوچه‌كه و وتی: "كرداری سه‌ربازی له‌مجۆره به‌س نیه بۆ ئه‌و پرسه."
پێده‌چوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه بكات به‌وه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كان له ئێستادا كۆتاییان پێهاتووه.
زه‌ریف وتی: "ئێران رێوشوێنی پێویست و گونجاوی گرته‌به‌ر له‌پێناو به‌رگریكردن له خۆیدا."
بوێریی هێرشه‌كان ئێجگار ناوازه بوو بۆ ئێران كه زیاتر له‌ڕێی به‌كارهێنانی هێزه به‌كرێگیراوه‌كانییه‌وه هێرشه‌كانی خۆی بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان یان سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ده‌شارێته‌وه.
ئه‌مجاره، چه‌كی ته‌قلیدی له‌جیاتی چه‌كی گه‌ریلایی به‌كارهێنرا و هه‌ر زووش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه گیرایه ئه‌ستۆ.
شاره‌زایه‌ك ده‌رباره‌ی میلیشیا شیعه‌كان، فیلیپ سمیت، وتی: "ئه‌مه به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بارگرژیه‌كانه. هاویشتنی موشه‌كی بالیستی به‌ئاشكرا له ئێرانه‌وه بۆسه‌ر ئامانجه ئه‌مه‌ریكییه‌كان قۆناغێكی نوێیه."
ده‌سخۆش
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت
كۆتایی ئاماده‌یی سه‌روه‌ره‌كه‌تانه، ئه‌مریكا، له ناوچه‌كه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت
خودا بتانپارێزێت!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت