وه‌یزیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی پایته‌ختی به‌غدای كرد سێشه‌ممه (12 شوبات)، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه رایگه‌یاند.
شاناهان، كه له ئه‌فغانستانه‌وه هاتبوو كه یه‌كه‌م گه‌شتی دهرهكییهتی له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی و راوێژكاره باڵاكانی سه‌ربازی كۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فه‌ریق پاوڵ لاكامێرا، فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش).
شاناهان دواتر وتی كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق ئه‌رێنی بوو، "وزه‌یه‌كی باشی به‌خشی".
ناوبراو وتی: "زۆر باش روونمكرده‌وه كه ئێمه دداندهنێین به سهروهرییاندا و جه‌ختكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌وه‌ش كه ئێمه له‌سه‌ر داوای حكومه‌ت لێره‌ین."
هه‌ردوولایه‌ن گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی ئێران كرد "به ناڕاسته‌وخۆیی... له كۆنتێكستی سه‌ربه‌خۆیی عێراقدا" و وتیشی عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی به‌غدا بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ دراوسێكانی و ئه‌مه‌ریكادا.
به‌رپرسێكی باڵای په‌نتاگۆن كه هاوسه‌فه‌ری شاناهانه پێشتر به ڕۆژنامه‌وانانی وت كه "ئامانجی سه‌ره‌كی هاوبه‌شی و چالاكییه سه‌ربازییه‌كان"ی واشنتۆن "له عێراق له ناوبردنی داعشه".
به‌رپرسه‌كه وتی واشنتۆن گوشاری خستۆته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتیانیان كه ده‌ستگیركراون له‌كاتی شه‌ڕی دژی داعشدا له عێراق و سوریا.
ناوبراو وتی: "ئێمه پێمانوایه كه ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانان پێویسته به‌رپرسیاریی هاوڵاتیانیان بگرنه‌ئه‌ستۆ كه چه‌كدارن. ئه‌مه په‌یامێك بووه كه ئێمه چه‌ندین جار وتوومانه. ئێمه پێشكه‌وتنێكی هیوابه‌خش ده‌بینین."