فەرماندەیهكی ئەمریکا، ژمارە دوو لە فهرماندهكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا، لیوا ئەلێکس گرینكیویچ، چوارشەممە (22 کانونی دووەم) وتی گروپی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لاوازکراوە بەڵام ئەگەری خۆڕێکخستنەوەی هەیە ئەگەر ئەمریکا عێراق بەجێبهێڵێت.
وتی گروپەکە "بە دڵنیاییەوە هێشتا وەک هەڕەشەیەک دەمێنێتەوە. ئەوان توانایەکی شاراوەیان هەیە بۆ دەرکەوتنەوە ئەگەر گوشارکەی سەریان بۆ ماوەیەکی درێژ لابچێت".
گرینكیویچ وتی هیچ هەڕەشەیەکی دەستبەجێ بۆ گەڕانەوەی داعش نابینێت.
وتی: "بەڵام چەندە زیاتر گوشارەکە لەسەریان لاببەین، هەڕەشەکە زیاتر گەشەدەکات."
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا له پهنتاگۆن وتی لاوازیی بونیادیی داعش لە شکستیاندا دهردهكهوێت بۆ سوودبینین لە خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ داواکردنی گۆڕانکاری سیاسی لە تشرینی یەکەمەوە.
دوای شکستپێهێنانی لە ئازاری رابردوو، داعش بووه ژێرزەمینی و شێوازەکەی گۆڕی بۆ شەڕی پارتیزانی و بەردەوامبوو لە زیانگەیاندن.
گرینكیویچ وتی هاوپەیمانان ویستیان ئهوه دیاریبکەن کە ئایا گروپەکە "جۆرێک لە بێدەنگیی ستراتیژی جێبەجێدەكات، چاوەڕێی هەلێکه کە بتوانێت سوودی لێوەربگرێت، یان هەر بەڕاستی کەمێک زیاتر لەسەر پەتەکەیه و کەموکوڕیی هەیە لەڕووی توانا و ژمارەوە؟"
وتی خۆپیشاندانەکانی عێراق یارمەتی هاوپەیمانانی دا بۆ پێداچوونهوهی دەرەنجامهکان "کە لەڕاستیدا داعش کەمێک زیاتر کێشەی کەمی توانا و ژمارەی ههیه، لەوەی کە لە بێدەنگییەکی ستراتیژیدا بێت".
رۆڵی سەربازیی ئەمریکا پێویستە
گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران زیاتر بوون لەسەر خاکی عێراق لەم مانگەدا. ئەمریکا جەنەڕاڵی باڵای ئێران قاسم سولەیمانی كوشت لە بەغدا و تارانیش لە دژی ئەمە تۆڵەی لە بنکەیەکی عێراقی کردهووە کە سەربازانی ئەمریکی لێن، بەشێکیان ئازاریان بەرکەوت.
پەرلەمانی عێراق له 5 کانونی دووەم دەنگیدا بە دەرکردنی تەواوی هێزە بیانییەکان، لەنێویاندا ئەو 5,200 سەربازه ئەمریکییەی لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکان جێگیربوون.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمریکی، وا دەردەکەوێت سەربازانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنەکانیان لە عێراق لەوکاتەوە کەمکردبێتەوە، تەنانەت ئەگەر هەماهەنگیکردن لەگەڵ سوپای عێراق بەوریاییەوە بەردەوامبێت.
کۆشکی سپی رایگهیاند كه سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و هاوتا عێراقییەکەی بەرهەم ساڵح چوارشەممە لە داڤۆس، سویسرا، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی مانەوەی رۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتەکەدا.
گرینكیویچ وتی: "لەڕاستیدا ئەمە گفتوگۆیەکی نێوان حکومەت بۆ حکومەتە كه كهی بگەڕێنەوە سەر کارپێکردنهوهی تەواوەتی ئەو هاوبەشییە. بەدڵنیاییەوە ئەوان ئارەووزیان بۆی هەیە، هەر وەک چۆن ئێمەش هەمانە."
نا، نا بۆ ئهمریكا!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت